درۆ/diro: ن: دروێ( هـ)، پۆت، خۆبەس، دەرەوە، دەلەسە، دروو،  ساختە، فیشاڵ، ڤڕ _ ڤڕکا، قەوانە، هەلات _ هەڵیت :  ئاخاوتنی ناڕاست،  دەم هەڵبەست، گووتەی هەڵبەستراوی بێ بناغە.

:: درۆی بەباڵ دەفڕێ :  زۆر درۆزن و فیشاڵکەرە، درۆی زل و ئاشکەرا دەکات.  

درۆ بۆ هەڵبەستن/diro bo heľbestin: کتپ: بوختان پێ کردن.  

درۆ دەرهێنان/diro derhênan: کتپ: ناڕاستی(شتێ) چەسپاندن.  

درۆزن/dirozin: ن:[ درۆ+ زن( )] درۆکەر، دەرەوکەر، دەرەوچین، دەرەوین، دروزە، درووکەر، درووزن، دەڤ خار، ڤڕڤڕۆ، ڤڕکار، قەوانە(بێژ، هەڵبەست)، هەڵاتکەر، دەلەسەباز، ناڕاست.

 :  درۆزن ئاگر لەماڵیشی بەرببێ، کەس باوەڕ ناکات:  درۆزن، ئەگەر ڕاستیش بڵێ کەس پێی باوەڕ ناکات. {پپ}، درۆزن دوژمنی خوایە:  درۆکەر ناحەزی خوایە.  

درۆزنانە/dirozinane: ئانتـ:[ درۆزن+ ئانە] درووکانی، درۆزنە، قەڵب، ناڕاستەقینە:  چشتێکە یان گووتەیە کە لە هی درۆزنان بچێت.  

درۆزنە/dirozine: ن:[ ئینگـ : false] .   

درۆزنەکانیاو/dirozinekanyaw: نتـ: کووێرەکانی، هانەدرۆزنە، بووارەکانی:  ئاوێ کە هاوین وشک دەکات.

درۆزنی/dirozinî: نچ: درۆکردن.  

درۆزنێتی/dirozinêtî: نچ: ڤڕکەری.  

درۆکەر/diroker: نفا: درۆزن.  

درۆکردن/dirokirdin: کتن: داندن، درۆگووتن، درووکردن، ڤڕکرن، ئاخاوتن بەناڕاست گێڕانەوە، بەدرۆشت گێڕانەوە، ڕاست نەکردن.  

درۆ و دەلەسە/diro û delese: نتـ: ئاخاوتنی ناڕاست و کەڵەک، کەڵەک و کوڵوک، هاشە و ه‌ووشە، چاپ وچووپ، چاخان و پاخان، ناڕاستێتی.  

بەدرۆ و دەلەسە/be diro û delese: نتـ: بەفشەفش.  

درۆ و دەلەسە کردن/diro û delese kirdin: کتپ: هاشە و هووشە کردن، ئاخاوتنی ناڕاست هەڵبەستن.

بەدرۆ و دەلەسە کردن/be diro û delese kirdin: کتپ: بەفشەفش کردن.   

درۆ و فیشاڵ/diro û fîšaľ: نتـ: هاشە و هووشە.  

درۆی شاخدار/diroy šaxdar: نتـ: درۆی زل، درۆی باڵدار.  

.

بەدرۆ/bediro: ئانتـ: بەفشە.  

بەدرۆخستنەوە/bediroxistinewe: کتپ:[ بە+ درۆ+ خستن+ ەوە] وەدرۆخستنەوە، پرساخوو، بسوونداکشاندن.  

بێدرۆ/bêdiro: ئانتـ:[ بێ+ درۆ]

1 – ڕاست

2 – بێ پێچ و پەنا.

کۆتەی درۆوە/kotey dirowe: کتن:[ هـ][ کۆتەی+ درۆ+ وە] کەوتنەوە درۆ.

.

.

.

.