لیمۆ/lîmo: ن:[ ڕوو] دارێکی بچووکە لە نێوان 3 – 6 م بڵند دەبێت، گوڵێکی سپی دەگرێت، بەرێک دەگرێت زەردە. توێکلێکی ئەستووری هەیە.  

لە باکووری هیند دۆزراوەتەوە و لە ڕیگای تۆوچاندنەوە لە ئاسیای بچووک و بە جێهاندا بڵاوبووەتەوە.[ لا: Citrus limon]

لیمۆی بەسرایی/lîmou besirayî: نتـ:[ ڕوو] لیمۆی شاری بەسرە. 

لیمۆی ترش/lîmoy tirş: نتـ:[ ڕوو] لیمۆ ترش.

لیمۆی شیرین/lîmo: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : sweet lemonade].

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە   C .Calories 29
  پرۆتین   2 % ، 1,1 g
  کاربۆهیدرات   3 % ، 9 g
  رێشاڵ   11 % ، 2,8 g
  چەوری   0,3 g
  شەکر   2,5 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین B1   4 %
 Vitamin B6   5 %
 Vitamin C   88 %
  کانزاکان  کالیسیۆم   2 %
 ئاسن   3 %
 مەگنیزیۆم   2 %
 فسفۆر   22 mg
 پۆتاسیۆم   3 % ، 138 mg
 سۆدیوم   2 mg

لیمۆیی/lîmoyî: نچ: شتێکە کە ڕەنگی وەکو ڕەنگی لێمو وابێت. یان هەر تشتێک پەیوەندی بە لێموەوە هەبێت.   

.

.

.

.