هاو/haw: ن: ئام ، ئاو، هام، هەم، هەو : پێشگرێکە لە زمانی کوردی، وشەی دیکەی بەدوایدا دەلکێت و پەیڤی نوێ دروست دەکەن. لە هەر چوار شێوەزارەکانی نێو زمانی کوردی، پەیڤ و زارەوە و دەستەواژەی فرە ڕشتەیی لەخۆ دەگرێت لە نێو زمانی کوردییدا.
هاوئاواز/hawawaz: نتـ:[ مۆسیقا][ هاو+ ئاواز] کەسێکە : کە دەنگی لەگەڵ دەنگی یەکێکی تر تەواو ڕێک بکەوێت و لێی بچێت.
هاوئاست/hawast: نتـ:[ هاو+ ئاست]
هاوئاهەنگ/hawaheng: نتـ:[ هاو+ ئاهەنگ] لەگەڵ یەک هاتنەوە.
هاوئاهەنگ کردن/hawaheng kirdin: کتپ: گەنجاندن.
هاوئاهەنگی/hawahengî: نچ: هاودەنگی.[ ئینگـ: Consonance].
هاوئارەزوو/hawarezû: نتـ:[ هاو+ ئارەزوو] هاومەبەست.
هاوئەرکی/hawerkî: نتـ:[ هاو+ ئەرکی] یەککەوتن، هاوبەش کردن لە ئیش و کاەری بەشە جیاوازەکان لەشدا بۆ مەبەستی جێبیجێ کردن فرمانێکی تایبەتی.
هاوئەنجامی/hawencamî: نتـ:[ هاو+ ئەنجامی] پێک گرتن، ڕێک بوون، جووت بوو.
هاوباب/hawbbab: ئانتـ:[ هاو+ باب] ئاوباب.
هاوبارگە/hawbarge: نتـ:[ هاو+ بارگە]
هاوبارگەی کارەبایی/haw bargey karebeyî: نتـ:[ هاوبارگە+ی+ کارەبایی]
هاوبەر/hawber: نتـ:[ هاو+ بەر] هاوڕێک، بەراوڕێک، هاوشان، هاوهەسو.[ ئینگـ : Parallel].
هاوبەزا/hawbeza: نتـ: هاوتەمەن، هەوزێ.
هاوبڕگە/hawbirge: نتـ: هامبڕگە.
هاوبەرزی/hawberzî: نچ: هاوبڵندی.
هاوبەش/hawbeş: نتـ:[ هاو( ئاو)+ بەش] بەشدار، شەریک، یەکبوون، هەڤبەش، هەڤپار، ناوكۆ، نیوەکار.
هاوبەشایەتی/hawbeşayetî: ئاکتـ:[ هاوبەش+ ئایەتی] socialism
هاوبەشەبەند/hawbeşebend: نتـ:
هاوبەشەواڵە/hawbeşewaľe: نتـ:[ ئای تی]
1 – دابەشەواڵە، پرۆگرامی بڵاوکراوە : نەرمەواڵەیەک کە فرۆشیار بە بێ وەرگرتنی پارە دەیدات بەکریار، کریارەکە دەتوانێت کۆپییەکی لە هەر کەس وەرگرێت و تاقی بکاتەوە. ئەگەر هاتوو بەدڵی و پەسەندی کرد و بیەوێت بەکاری بهێنێت. ئەرکی سەرشانێتی پارەکەی بدات بەجێکریارەکەی.[ ئینگـ: Shareware].
2 – خۆڕاییواڵە.[ ئینگـ: shareware/freeware].{wwww.zkurd.org}.
هاوبەشگە/hawbeş: نتـ:[ هاوبەش+ گە] کۆمپانیا.
هاوبەشگەی گوازتنەوە/hawbeşgey gwaztinewe: نتـ: کۆمپانای گوازتنەوە.{ گیو، ل، 905}.
هاوبەش بوون/hawbeş bûn: کتن:
1 – بەشداربوون، بەشتيدا هەبوون.
2 – ئابوونەبوون.
هاوبەش کردن/hawbeş kirdin: کتپ: بەشدارکردن، ئابوونەکردن.
هاوبەشی/hawbeşî: نچ: بەشداری، هاوکاری، ئابوونە، ناوکۆیی، هاوبەستی.[ ئینگـ: Solidarity].
هاوبەشی کردن/hawbeşî kirdin: ئانتـ:[ هاو+ ] بەشداری کردن.
هاوبەشی یەکان/hawbeşî yekan: نتـ: بەندەها و بەشریەکان.
هاوبەشێتی/hawbeşêtî: نچ:[ هاوبەش+ ئیتی] بەشدارێتی.
هاوبەشی/hawbeşî: نچ: بەشداری.
هاوبەشی چالاک/hawbeşî çalak: نتـ: هاوبەشی کارامە.[ ئینگـ:active partner]{ شەهاب، ل، 7}.
هاوبەشی کردن/hawbeşî kirdin: کتپ:[هاوبەشی+ کردن] بەشداری کردن.
هاوبڵندی/hawbiľndî: ن
هاوبنکە/haw binke: نتـ: بنکەی هاوبەش.
هاوبیر/hawbîr: نتـ:[ هاو+ بیر]
هاوبیر و باوەڕ/hawbîr û baweř : ن
هاوبیر و باوەڕی/hawbîr û baweřî: ن
هاوبیری/hawbîrî: ن
هاوبینی/hawbînî: ن
هاوپا/hawpa: نتـ: ئامپا، وەک یەک، هاوپیشە.
هاوپایە/hawpaye: نتـ: هاوشان، بەڤل.
هاوپەرا/hawpera: ئانتـ:[ هاوکێشەبوون، هاوڕێزبوون.
هاوپەیمان/hawpeyman: ن:[ هاو+ پەیمان]
1 – یەکێتی، پیشروو.
2 – سوێندخۆر.
هاوپەیمانی/haw: نچ:[ هاوپەیمان+ ئی]1-
هاوپەیمان بەستن/hawpeyman bestin: ن
هاوپەیمانی/hawpeymanî: ن: سوێندخۆری.[ ئینگـ: Coalition].
هاوپەیوەندی/hawpeywendî: نچ:[ هاوپەیوەند+ ی] نیوانیەتی.[ ئینگـ: correlation, Relationship].
هاوپەیوەندی پشت سەریەک/hawpeywendî pišt seryek: نتـ: ڕەدوویی،زەنجیرەیی، ڕیزکی. [ ئینگـ: Serial correlation].
هاوپەیوەندی پشت سەریەکی بەشی/hawpeywendî pišt seryekî beşî: نتـ:[ ئینگـ: Partial serial correlation].
هاوپەیوەندی تەواو/hawpeywendî tewaw: نچ:[ هاوپەیوەندی+ تەواو][ ئینگـ: Totalcorrelation].
هاوپەیوەندی چەند دەستەیی/hawpeywendî ĉend desteyî: نتـ:[ ئینگـ: Polychoric correlation ].
هاوپەیوەندی چوار دەستەیی/hawpeywendî çiwar desteyî: نتـ:[ ئینگـ: Tetrachoric correlation].
هاوپەیوەندی ساختە/hawpeywendî saxite: نتـ:[ ئینگـ: Spurious correlation].
هاوپەیوەندی ناهێڵی/hawpeywendî nahêľî: نتـ:[ ئینگـ: Non-linear correlation].
هاوپشت/hawpişt: نتـ:[ هاو+ پشت] یارمەتیدەر، یەک بنەماڵە، یەک بەرەباب، کەس و کار.
هاوپشتە/hawpišt: نتـ:[ هاوپشت+ ـە] هاوکار، هاویا، ئامپا.
هاوپشتی/hawpiştî: نچ:[ هاوپشت+ ی ] یارمەتیدان، خزمایەتی، هاوخوێنی.
هاوپشتی کردن/hawpiştî kirdin: کتپ:[ هاوپشتی+ کردن ] یارمەتی دان.
هاوپلە/hawpile: ئانتـ:[ هاو+ پلە] ئامبا، ئامباز.
هاوپۆل/hawpol: نتـ:
هاوپۆل کردن/hawpol kirdin: نتـ: پۆل کردن، پۆلین.
هاوپێکردنی/haw pêkirdinî: نچ:[ هاوپێکردن+ئی] یەکسانکردنی.[ ئینگـ: Identification].
هاوپێوانە/haw pêwane: نتـ:[ هاو( ئاو)+ پێوانە] .
هاوتا/hawta: نتـ:[ هاو+ تا]
1- هەمتا، هاوتەڤا، هاوشان، هەڤسەر، هەڤپەر، هەڤڕوو، هەڤنیر، هەمپا.
2- میناك.
3- هاومانا، هاوواتا.[ لا : Synonymous].
4- نزیک هاتن یان کردن.
5- بەشێوەی مەزەندە هاتنەژماردن.[ ئینگـ: Approximate].
6 – زڕتوخم.
7 – هەواڵ، جفت، ژن بۆ شوو، جووت، جەوت.
هاوتابوون/hawtabûn: ن .
هاوتابوونی وەچەکان/hawtabûnî weçekan: ئانتـ:[ هاو+ ] بەرەی دوا بە دوای ئەک، دوا بە دواهاتنی بەرەکان.
هاوتاکردن/hawta kirdin: ن .
هاوتایی/hawtayî: نچ: وێکچووی، ئانالۆژی، هاوشانی.
هاوتایی جوول/hawtayî cûl: ن:
هاوتایی کیمیایی/hawtayî kîmyayî: ن:
تەوەرەی هاوتایی/tewerey hawtayî:: هاوئەندازە، تەوەرنی سیمێتری.[ ئینگـ: Axis of symmetry].
هاوتاوان/hawtawan: ن .
هاوتەمەن/hawtemen: ئانتـ:
ئەروو، بەزا، هاوساڵ، هاوسا، هاوزێ، هاوبەزا.
هاوتخووب/haw tixûb: ئانتـ: هاوسنوور .
هاوتیرە/hawtîre: نتـ:[ هاو+ تیرە] هاوڕەگەز.
هاوجۆر/hawcor: نتـ:[ هاو+ جۆر] یەکسوو، وەک یەکتری، هاوچەشن.
هاوجووت/hawcût: نتـ:
1 – هاوئەنجامە، هاوئەنجام، هاوجفت.
2 – ژنی حەڵال.
هاوجووتەژمێری یەکان/hawcûte jimêrîyekan: نتـ:
هاوجێ/hawcê: نتـ:
1 – دووگۆشە ولایەکی هاوجێ.
2 – هاونیشتیمان، هاوسان.
هاوچاخ/hawçax: نتـ:[ هاو+ چاخ] هاوچەرخ.
هاوچارشێو/hawĉarşêw: نتـ: هاوکار، هاوەڵ، هاوتا.
هاوچاو/hawçaw: ن:
1 – ڕکەبەر، خەنیم _ غەنیم.
2 – چاولێکەر، ئاگادار.
هاوچاوی/hawçawî: ئانتـ:[ هاو+ ] بەربەرەکانی.
هاوچەرخ/hawçerix: ئانتـ: نوێ، لە هەمان چەرخدا.
هاوچەق/hawçeq: نتـ:[ هاو( ئاو)+ چەق]
هاوچڕە/hawçiře: نتـ:[ مۆسیقا] ئەو کەسەی گۆرانی دەگێڕێتەوە.
هاوخاک/hawxak: نتـ: هاونیشتیمان : دووکەس، کە خاکەکانیان لێک دەگەڕێتەوە، هاوجووت.
هاوخەف/hawxef: نتـ:[ هاو+ خەف( خەفەبوون)] هاوسەر.
هاوخەو/hawxew: نتـ:[ هاو+ خەو] هاوسەر.
هاوخوان/hawxiwwan: نتـ:[ رۆژک][ هاو+ خەو] پێکەوە چریکاندن : ئەو کەسەی کە گۆرانی دەخوێنێت لە گەل گۆرانی بێژ لەسەر کۆنسێرت.
هاوخوێن/hawxwên: نتـ: هاوڕەگەز.
هاودەرد/hawderd: نتـ:[ هاو+ دەرد] هاوخەم، دووکەسن، کە بەدەست دەردێکەوە گیرۆدەن.
هاودەست/hawdest: نتـ: هامدەست.
هاودەم/hawdem: ئانتـ: هاوڕێ، هاوکات، هاواڵ، هامڕاز، بەردەڤک.
هاودەمایەتی/hawdemayetî: ئاکتـ: هامدەمی، هاوڕێیەتی.
هاودەمی/hawdemî: نچ: هاونشینی.
هاودەمی ڕابواردن/hawdemî řawardin: ئانتـ:[ هاو+ ] جڕ.
هاودەمی کردن/hawdemî kirdin: ن .
هاودەنگ/hawdeng: نتـ:[ هاو+ دەنگ]
1 – ئاودەنگ، هەڤدەنگ، ڕێککەوتوو.
2 – ئاواڵ _ هاواڵ.
هاودەنگی/hawdengî: نچ:[هاودەنگ+ ئی]
1 – ئاوەنگی: ڕێککەوتنی گشتی، ڕەزامەندی گشتی.[ ئینگـ: Consensus].
2 – هاواڵی.
3 – نیوسەروا.[ ئینگـ: Assonance].
هاودەنگی/hawdengî: نچ: هاوئاهەنگی.[ ئینگـ: Consonance].
هاودڵ/hawdiľ: نتـ: هەڤدڵ، یەک گرتن.
هاودڵی/hawdiľ: نتـ: هەڤدڵی، یەک گرتنی، یەکێتی.
هاودیان/hawdiyan: نتـ:[ هاو+ دیان] هافدهان، هاڤدیان.
:: ئەشکەوتی هاودیان لە ساڵی 1961 ـەوە، وەک شوێنەوار تۆمارکراوە.
هاودیوی ناوەوە/hawdîwî nawewe: نتـ: تەریب.
هاوڕا/hawřa: نتـ:[ هاو+ ڕا] هاودەنگ، هۆگر، سەرجەم.[ ئینگـ: Unanimous]
هاوڕاز/hawřaz: ئانتـ:[ کباک][ هاو+ ڕاز]
1 – بەرەڤک، ئامراز _ هامڕاز.
2 – هۆ، کەرەستە.
3 – ئەڤراز، هەوراز، هەل، بەرەوژوور.
هاوڕازی/hawřazî: ئانتـ:[ کباک][ هاوڕاز+ ی] هامڕازی، ئامڕازی.
هاوڕایی/haw řayî: ئانتـ:[ هاو+ ڕایی] پاوەپا.
هاوڕەسین/hawřesîn: نتـ:[ homogany
هاوڕەگەز/hawřegez: نتـ:[ هاو+ ڕەگەز]
هاوڕەگەزباز/hawřegezbaz: ن:
هاوڕەگەزبازی/hawřegezbazî: ن
هاوڕەگەزبازی کردن/hawřegezbazî: ن
هاوڕەنگ/hawřeng: نتـ: هەڤڕەنگ، وێکچوو.
هاوڕەنگی/hawřeng: نچ: هەڤڕەنگی، وێکچوویی.
هاوڕوو/hawřû: نتـ:[ هاو+ ڕوو][ ئینگـ: Coplanar].
هاوڕووبەر/hawřûber: ن: شان بەشان.
هاوڕێ/hawře: نتـ: هەڤاڵ، هاوڕێبوار، یار، برادەر، دۆست و ئاشنا، هامڕا، ئاواڵ، جەوسک، هەڤرەهـ، ریهەڤ.
هاوڕێ بوون/hawře bûn: نتـ: دەستەبرای، هاوڵی، دۆستایەتی.
هاوڕێیانە/hawřeyane: ئاکتـ: دۆستانە.
هاوڕێیەتی/hawřeyetî: نچ: دۆستایەتی، هۆگری، برادەری کردن.
هاوڕێیەتی کردن/hawřeyetî kirdin: کتپ، هاوال، هاوڕێتی، ئامڕایی، ریهەڤی، هاوڕایی.
هاوڕێیی/hawře: : هامڕێ.
هاوڕێبوار/hawřebiwar: ن: هاوڕێ .
هاوڕێژە/hawřěje: نتـ: لە قەوار و سەنگدا، بەهێزی پاڵنەر، پاڵهێز, هاوگر.[ ئینگـ: Proportional].
هاوڕێژەکردن/hawřěje kirdin: ن:
هاورێژەی پێچەوانە/hawřêje pêçewane: ئانتـ:[ هاو+ ] گەنجانی پێچەوانە.
هاوڕێژەی ڕاستەوخۆ/hawřêjey řastewzo : نتـ: گونجانی ڕاستەوخۆیی، گونجانی یەکسانی.
هاوڕێژەیی/hawřêjeyî: ئانتـ:[ هاو+ ] دوو ڕێژەیی، گونجان.
هاوڕێک/hawřêk: ن:
1 – هاوکێش.
2 – تەریب.
هاوڕێک بەستن/hawřêk bestin: ن:
هاوڕێک کردن/hawřêk kirdin: کتپ: لابەرامبەر کردن.
هاوڕێکی/hawřêkî: نچ: بەرامبەری.
هاوڕێگە/hawřêge: نتـ: دۆست، هاواڵ.
هاوزا/hawza: نتـ:[ هاو+ زە] هاوزێ، ئاوزێ، هاوشان، هاوزە.
هاوزا سیامییەکان/hawza syamîyekan: نچـ:[ هاوسنگ+ ی] هاوزا پێکەوە نووساوەکان.
هاوزاوا/hawzawa: نتـ:[ هاو+ زاوا] ئاواڵ زاوا.
هاوزایەندبازی/hawza: نتـ:[ هاو+ زایەند+ بازی] هاوجنسبازی. [ ئینگـ: Homosexuality].
هاوزە/hawze: نتـ:[ هـ][ هاو+ زە] هاوشان، هاوزێ، هاوزا.
هاوزەمان/hawzeman: نتـ:[ هاو+ زەمان] هاوکات، ڕێکەوت.
هاوزگە/hawzige: نتـ:[ هاو+ زگە] جمک.
هاوزمان/hawziman: نتـ:[ هاو+ زمان] هامرمان، هەڤزمان.
هاوزمانی/hawziman: نتـ:[ هاو+ زمان] هامرمانی، هەڤزمانی.
هاوزێ/hawzê: نتـ:[ هـ][ هاو+ زێ] هاوزە، هاوتەمەن، هاوشان، بەزا.
هاوژمارە/hawjimare: نتـ:[ هاو+ ]
هاوژیانی/haw: ئانتـ:[ ئینگـ : symbiosis].
هاوژیر/hawjîr: نتـ:[ هاو+ ژیر]
هاوژین/hawjîn: نتـ:[ هاو+ ژین] ژیانی دووگیاندار یان دوو ڕووەک پێکەوە، ژیانی هاوبەش، پێکەوە ژیان، پێکەوە گونجانی بەرژەوەندی دوو گیاندار.
هاوژینی/hawjîn: نچ:[ هاوژین+ ی] پێکەوەژینی.[ ئینگـ: Coexistence، Life together].
هاوساڵ/hawsal: نتـ:[ هـ][ هاو+ ساڵ] هاوتەمەن.
هاوسایەتی/hawsayetî: نتـ:[ هاو+ سایەتی] هاوسێتی ، دراوسێیەتی.[ ئینگـ: Neighborhood].
هاوسەر/hawser: ئانتـ:[ هاو+ سەر]
1 – ئامسەر : ژن، مێرد.
2 – [ ئاین] لە نەڕیتی ئاینی دێرینی میثرا پەرەستییدا دەستەواژەی هاوسەر بەر پلەی دووەم کەوتووە لە خوار ڕا بۆ سەرێ. پلەی هاوسەر بۆ پیاو بەکاردەهێندرا کە خێزان داربووبێت و بۆ ناسینەوەی ئەم پایەیە، دەبوایە چارشێو یان مێزری بەسەرەوە بووایە، کە ئەمەش بۆ خۆی هێمایە بۆ مەشخەڵ یان ڕووناکی، میثرا بۆ خۆی خودای ڕووناکی بووە .
هاوسەری/hawserî: نچ:[ هاوسەر+ ی] ئامسەری.
هاوسەری بەستن/hawserî bestin: ئانتـ:[ هاوسەری+ بەستن] خێزان دروست کردن، مێردکردن، ژن هێنان .
هاوسەروا/hawserwa: ئانتـ:[ هاو+ سەروا] هاوبەش..[ ئینگـ: Co-rhyming].
هاوسەنگ/hawseng: ئانتـ:[ هاو+ سەنگ] تەرازوومەند، هەمبەر. ٢ پەستانی هەڵمی.
هاوسەنگ بوون/hawseng bûn: کتن:[ هاوسەنگ+ بون] لەنگەرگرتن، ڕێک بوون.
هاوسەنگ کردن/hawseng kirdin: ئانتـ:[ هاوسەنگ+ کردن] تاوتووکردن، سەنگ و سووک کردنی چشتێک.
هاوسەنگی/hawsengî: نچـ:[ هاوسنگ+ ی] لەنگەرگرتنی، سەنگینی ، وەستانی تەنێک لە ژێر کاری چەند هێزێکدا.
هاوسەنگی دینامیکی/hawsengî dînamîkî: ئانتـ:[ هاو+ ]
هاوسەنگی کیمیایی/hawsengî kîmyayî: نچـ:[ هاوسنگی+ کیمیایی] چوونەیەک بوونی خێرایی دووکارلێک کردنی کیمیایی لە پێجەوانە.
هاوسەنیر/hawsenîr: ئانتـ:[ هاو+ سەنیر] هاوسەر.
هاوسنوور/hawsinûr: نتـ:[ هاو+ ] .
هاوسۆز/hawsoz: نتـ:[ هاو+ سۆز] .
:: هاوسۆز و بەشداری خەمتانم.
هاوسوێند/hawswênd: نتـ:[ هاو+ سوێند] هاوپەیمان.
هاوشار/hawşar: نتـ:[ هاو+ شار] خۆوڵات.
هاوشاری/hawşarî: نتـ:[ هاوشار+ی] خۆوڵاتی، هاووڵاتی، هەمشاری( فار).
هاوشان/hawşan: ئانتـ:[ هاو+ شان] ئاوشان، هەمبەر، لەیەک پلەدا، هەمبەر، هاوتا، هاولف، ئاوشان، تراز، یەکتا، بەڤل.
هاوشانی/hawşanî: نتـ:[ هاوشان+ ی] هاوتایی، ئامتایی، ئامپایی( کباک).
هاوشێوە/hawşêwe: ئانتـ:[ هاو+ شێوە] وەک یەک.
هاوشێوەبوون/hawşêwebûn: کتن:[ هاوشێوە+ بوون ]
هاوشێوەکردن/hawşêwe kirdin: کتپ:[ هاوشێوە+ کردن]
هاوشێوەیی/hawşêweyî: نچ:[ هاوشێوە+ یی] لەیەک چوون، وەک یەکی.
ڕووهاوبەرە/řûhawbere: نتـ:[ بیر][ ڕوو+ هاو+ بەرە][ ئینگـ: Parallelepiped].
سیستێمی هاوكێشه/sistêmî hawkêşe: نتـ:[ بیر][ سیستێم+ ی+ هاوکێشە] [ ئینگـ : System of equations]
ناوەندی هاوپایە/nawendî hawpaye: نتـ:[ بیر] بنچینە، ناوەندی کۆردینات. ( Origin، the point (0، 0) (0، 0، 0).
.
.
.
.