وێنجه‌/wênce: ن:[ ڕوو] ئه‌نده‌کۆ( کباک)، ئونجە( باد)، سێبەلگ:sêbelg( کباک)، سێپەڕە( کناو)، زەڕەک _ زەڕەكە_ زەڕەکەت، شەوەر، قەت، کەت، نەفەل، وێنجە، یۆنجێ : ڕووه‌کێکه‌ هه‌ر وه‌کوو شه‌وه‌ر ده‌یبڕن، تاکوو 1 میتر بڵند ده‌بێت، گه‌ڵای ناسک و سێ په‌ڕه‌، گوڵه‌کانی ڕه‌نگیان وه‌نه‌وشه‌یییه‌ و جارو باریش زه‌ردن، به‌ڵام زۆر به‌هێزه‌ و هاوین تاکوو پاییز سێ چوار جاران دیبڕنەوە و له‌ گشت ئاڵفێک باشتره‌ و ماڵات چاکی ده‌خوات و گۆشتی پێدەگرێت. ئه‌گه‌ر له‌ زه‌ویی باشدا بیچێنن له‌ 4 تاکوو 10 ساڵان ده‌ڕوێته‌وه‌.[ لا: alfaalfa , medicago sativa].

 پۆلێنکردنی زانستی 
 شانشینی هۆبە پۆل  پلە  خێزان چەشن جۆر
 جیهانی ڕووەک   کاسەتۆودارەکان  کاسەگوڵدارەکان پاقلەمەنییەکان پەپوولەییەکان وێنجە
   تێبینی 
    ماموەستا سەروەر پێنجوێنی بابەتێکی بەنرخی لە ماڵپەری ( ڕیشەناسیی کوردی )دا لەسەر وێنجە نووسیوە، شایانی خوێندنەوەیە. 

وێنجهجاڕ‌/wêncecař: ن:[ کشت] کێلگەی وێنجە.

                      گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی وێنجە 

وێنجەکەروێشک‌/wêncekerwêşik: نتـ:[ ڕوو][ وێنجە+ کەروێشک] ئەسپسم ئەسپست، وێنجە کێویلە، هەسپست، هەسپک، یۆنجەتاڵێ.  

وێنجه کێویلە‌/wênce kêwîle: نتـ:[ ڕوو] کەتی( باد)، وێنجە هەردیلێ.  

وێنجەی ده‌شتی/wêncey deştî: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ: Wild alfalfa]

وێنجەی سوور/wênicey sûr: نتـ:[ ڕوو][ وێنجە+ ی+ سوور] سێپەڕا سوور( باد) : جۆرە ئاڵفێکە بۆ ئاژەڵ.[ ئینگـ: red clover]. 

وێنجەی ووشککراووە‌/wêncey ûşkkiraw: نتـ:[ ڕوو] دەبار، سەوزاڵ، ئاڵیک : کە بۆ زستان هەڵدەگیرێت.[ ئینگـ: Dry forage‌]

تۆوی وێنجه‌/towî wênce: نتـ: به‌ره‌که‌ی له‌ شه‌یتانۆکه‌یه‌کی پێچ پێچ ده‌چێ که‌ سێ جار پێچی خواردووه‌ و تۆوه‌که‌ی که‌ له‌ لووبیای چووکه‌ ده‌چن له‌وێدان. ئه‌و تۆوه‌ی که‌ ڕایده‌گرن بۆ چاندنی ساڵانی داهاتوو، نابێت له‌ 2 ساڵ زیاتر بمێنێته‌وه‌ و ڕه‌نگیشیان ده‌بێت قاوه‌ییه‌کی ڕووناك بێت، ئه‌و تۆوه‌ی که‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش بووه‌ته‌وه‌، باش نییه‌ و ئه‌وه‌ نیشانه‌ی تێکچوونییه‌تی و هێزی هه‌وه‌ڵی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌م ڕووه‌که‌ چه‌ند جۆری هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش جۆرێکی 2 ساڵانه‌یه‌ Medicago lupulia. وێنجه‌ که‌ تازه‌ ده‌چێندرێ به‌ داس ده‌یپه‌ڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی پنچ و قۆپه‌نی قه‌وی بێت، به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن داس په‌ڕێن کردن یان به‌ داس په‌ڕاندن. وێنجه‌ی دوایین به‌ره‌که‌ی ناگاته‌ گوڵکردن و کورته‌ باڵایه‌ ” پێوره ‌”ی پێ ئه‌ڵێن. به‌ فه‌رانسه‌یی زیاتر له‌ 4 ناوی هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ یه‌کێکیانه‌ Luzerne.

سونگی وێنجه/songî wênce: نتـ:[ کشت] [ ئینگـ : Alfalfa weevil]

ماڵوێنجە/maľwênce: ن:[ ڕوو][ ماڵ+ وێنجە] ئیپۆمۆێا : ipomoea، بیدۆیدس : گیایەکی خشۆکە لە کۆمەڵەی لاولاو.

.

.

.

{ سەرچاوە :

فەرهەنگی کوردستان، گیوموکریانی، ل، 903

کاوە، ل، 1954

}.