کر/kir: ڕەگ:[ ڕەگی چاووگی ( کردن)] کەر _ کەرد _ کەرڎ.
کردن/kirdin: کتن:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 134 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
کەرینت | atvrvk | do |
کێرێتە | Tnvrak | to do |
بە شێوەزارەکانی زمانی کوردی | ||||||
کباش | هـ : | هەورامی | کباک | کناو | ||
کەرەها : kereha | کەردەی : kerdey | کەردەن :kerden | کەرڎەی : kerđey | کردەی : kirdey | کرن : kirin | کردن : kirdin |
1 – بەجێهێنانی کارێک.
2 – تێکەون.
3 – کێش هاتن
گەردان کردن | ||||||
تاک | کۆ | |||||
کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | |
ڕابردووی دوور | م کردبوو | ت کردبوو | ی کردبوو | مان کردبوو | تان کردبوو | یان کردبوو |
ڕابردووی نزیک | م کرد، کردم | ت کرد، کردت | ی کرد، کردی | مان کرد، کردمان | تان کرد، کردتان | یان کرد ، کردیان |
ڕابردووی بەردەوامی | دەکەم | دەکەیت | دەکات | دەکەین | دەکەن | دەکەن |
ڕابردووی تەواو | م کردووە | ت کردووە | ی کردووە | مان کردووە | تان کردووە | یان کردووە |
ڕابردووی سادەی بەردەوامی | م دەکرد | ت دەکرد | ی دەکرد | مان دەکرد | تان دەکرد | یان دەکرد |
داهاتوو ، ڕانەبردوو | دەیکەم | دەیکەیت | دەیکات | دەیکەین | دەیکەن | دەیکەن |
مەرجی | بمکردمایە | بتکردبایە | بیکردبایە | بمانکردبایە | بتانکردبایە | ببانکردبایە |
پرسیاری داهاتوو | بی کەم | بی کەیت | بی کات | بی کەین | بی کەن | بی کەن |
پرسیاری ڕابردوو | کردبووم | کردبووت | کردبووی | کردبوومان | کردبووتان | کردبوویان |
داخوازی( ئەمر) | بی کە | بی کە | بی کا | بی کەن | یب کەن | بی کەن |
کردنەوە/kirdinewe: کتپ:[ کردن+ ئەوە]
1 – ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیترە.
2 – چشتی گرێدراوکردنەوە، هەڵوەشاندنەوەی گرێ
3 – ڕۆژووشکاندن.
4 – خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بە کلیل.
5 – ڕزگارکردن و کردنەوەی پیاوێك، کە لە ژنەکەی بەسترابێت و بتوانێت لە گەڵی دروست ببێت.
6 – کارێك دوو سێ بارەکردنەوە.
7 – چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار.
8 – دەست بەکارێکی گرنگ کردنەوە.
: چڤاتەکەی بە گووتارێکی کوردانە بکەوە.
9 – پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤ.
کردنەوەبرین/kirdinene birîn: کتپ:[ کردنەوە+ برین] دەرکردن.
کردنەوە و داخستنی پەڕگە/kirdinewe û daxistinî peřge
: کتپ:[ ئای تی][ کردنەوە+ و+ داخستن+ ی+ پەڕگە] [ open and close a fil]
1 ـ كردنهوه، بڵاوكردنهوه، ڕاكێشان
2 ـ كشاندن، ڕاكێشان، گهورهكردن درێژكردنهوه
3 ـ فراوانكردن، پانكردن، پهرهپێسهندن.[ ئینگـ : expand].
كراو، جێبهجێكراو : Done
كردهژماره، كردهوهند : Operand
کردنەوەیەك/kirdineweyek: کتپ:[ کردنەوە+ یەک] کرن ئێک.
کردنەیەك/kirdineyek: کتپ:[ کردن+ ـە+ یەک] دوو شت دانە دەم یەک و بەیەکیکردن.
کردن/kirdin: کتپ:[ + کردن]
ئاژن کردن/ajin kirdin: کتپ:[ رۆژک، مکـ][ ئاژن+ کردن] دابهش کردنی ئاو له ماکاوڕا بۆ دێراوی کشتوکاڵ و شینایی.
{ تێبـ : رهنگه له بنهچهکدا[ ئاوئاژن کردن] بووبێت و کورت کرابێتهو}{ زهبیحی}.
ئالانکردن/alankirdin: کتپ، شڕ:[ ئالان+ کردن] شهوچهلهی شهوانی زمستانان، که ههر کهس بهقهرای توانای خۆی دهکڕێت و ههموو کۆرهکه بهیهکهوه دهیخۆن.
ئاوهڵهكردن/aweľekirdin: كتپ:[ ئاوەڵە+ کردن]
1 – ئاواڵهكردن، ڤهكرن، ڤهدان، گوشادكرنهوه، واكردنهوه، شکاندن، قفل و کلیت شکاندن.
2 – وازبوون
ئاوارهکردن/awarekirdin: کتپ:[ هـ][ ئاوارە+ کردن] ههڵاڵهی ههنگ.
ئاو له زهوی دابهشکردن/aw le zewî dabeŝkirdin: کتن:[ ئاو+ لە+ زەوی+ دابەش+ کردن] ئاژن کردن، دهرزی کون کردن.
پێکردن/pê kirdin: کتپ:[ پێ+ کردن]
:: مێردم پێدەکەی.
تێکردن/tê kirdin: کتپ:[ تێ+ کردن]
داکردن/da kirdin: کتپ:[ دا+ کردن]
لێکردن/lê kirdin: کتپ:[ بابا][ لێ+ کردن] لێچوون، وێچوون، ئارەزووپەسەندکردن، ئەمن دەکەی :
هەڵکردن/heľ kirdin: کتپ:[ هەڵ+ کردن]
پەلەکردن/pele kirdin: کتپ:[ پەلە+ کردن]
تالووکەکردن/talûke kirdin: کتپ:[ تالووکە+ کردن]
دروست کردن/dirust kirdin: کتپ: [ دروست+ کردن]
شێ کردن/şê kirdin: کتپ:[ شێ+ کردنەوە] خاوکردنەوەی خۆری، لۆکە و موو بە کوتەک و کەوان و ئیتر.
سازکردنەوە/saz kirdinewe: کتپ: [ ساز+ کردن+ ئەوە]
.
.
.
.
{ سەرچاوە :
گیو موکریانی، ل، 764
ناهید، ل، 577
}.