هەنار/henar: ن:[ ڕوو] ئەنار : دارێکە گوڵی سپی و سووردەگرێت، بەرەکەی لە سەرەتای پاییزا دا پێدەگات پێشی دەگووترێت هەنار _ هنار _ نار. هەنار سێ چێژی جیاوازی هەیە : –  شیرین، ترش و مزر. زانایان وای بۆ دەچن لە کۆندا لە نێوان ئێران و ئەفغانستان ئەم میوەیە لە لایەن مرۆڤ دۆزرابێتەوە.[ لا : Punica granatum ][ ئینگـ : pomegranate]  

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family  genus Species
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر
plantae magnoliophyta Rosids Myrtales Lythraceae Punica P. granatum 
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان  گوڵدارەکان مۆرت ئاسا کلکەپشیلەییەکان   هەنار

توێكڵ هەنار/twêkiľ henar: نتـ: دەرکەوتووە کە توێکل و گوڵی ھەنار بەکاردێت بۆ دەرمانی گەدە.

تۆوی هەنار/towî henar: نتـ: تۆوی ھەنار پێست نەرم دەکات و دەبیتەھۆی چارەسەری نەخۆشییەکانی کەڕوو ھەوکردنی لەوزەتێن و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە

دەنكەهەنار/denke henar: نتـ:[ دەنکە ھەنار بۆ ژنانی بێزوو منداڵی ئیفلیج باشە، 

گوڵی هەناری/henar guľî: نتـ:[ ڕوو][ ئاکـ] جینجینارۆک.[ ئینگـ : pomegranate blossom]  

 ئەگەر ڕۆژانەش بۆ ماوەی 13 ڕۆژ بڕێک ھەنار بخورێت دەرمانێکی باشە بۆ نەخوشییەکانی ( گەدە و ھەوکردن و دوانزەگرێ و قۆڵۆن و دڵەکزێ) ئەگەر سێ ژەمە ئاوی ھەنار بخۆرێتەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، بۆ نەخۆشی فایرۆسی جگەر بەکەڵکە و گەرمی جگەر سارد دەکاتەوەو دڵیش بەھێز دەکات.

هەنار ئەرەکوای/henar ere kway: کتپ:

هەنارتۆڵ/henar toľ: نتـ:

هەناردان شێلای/henardan şêlay: کتپ:

هەناردانی/henardanî: نچ:

هەنار ڕنیەی/henar řinyey: کتپ: هەنار کەنەی

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  kJ 346 یان kcal 83 
  پرۆتین  3 %   calori 1,7
  کاربۆهیدرات  c. 18
  شەکر  13 %
  رێشاڵ  4 گرام
  چەوری  1,4 گرام
  ئاو  84 %
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین Thiamine ) B1)  6 %، 0.067 م.گرام
 ڤیتامین Riboflavin ) B2)  4 %، 0.053 م.گرام
 ڤیتامین Niacin ) B3) 
 2 %، 0.293 م.گرام
 ڤیتامین  Pantothenic acid  ) B5)
 8 % ، 0.377 م.گرام
 ڤیتامین B6  6 % ، 0.075 م.گرام
 ڤیتامین Folate) B9)
 10 % ، 38 μg
 Choline
 2 % ، 7.6 م.گرام
 ڤیتامین C  12 % ، 10.2 م.گرام
 ڤیتامین  E
 4 % ، 0.6 م.گرام
 ڤیتامین K  16 %، 16.4 μg
  کانزاکان  کالیسیۆم
 1 % ، 10 م.گرام
 ئاسن
 2 %  ، 0.3 م.گرام
 مەگنیزیۆم  3 % ، 12 م.گرام
 مەنگەنیز  6 % ، 0.119 م.گرام
 فۆسفۆر  5 % ، 36 م.گرام
 پۆتاسیۆم  5 % ، 236 م.گرام
 سۆدیوم
 0 % ، 3 م.گرام
 زینك
 4 %  ، 0.35 م.گرام

هەناری تش/henarî tiş: نتـ: هەناری ترش. 

هەناری شیرین/henarî şîrîn: نتـ:

هەناری مشقاڕ/henarî mişqar: نتـ:

باپیری/bapîrî: ن:[ ڕوو][ كباش] هەنارێکی مزرە کە ترشی زۆر تر بێت.

باژری/bajrî: ن:[ ڕوو] ناوی جۆرە هەنارێكە.

بەحشینک/beĥišînik: ن:[ ڕوو][ خوار][ کباک] هەناری نەگەیشتوو.

بوڕمان/buřman: ن:[ خوار] دەنکە هەناری ووشک بووەوەیە.

حەپلەری/ĥeplerî: ن:[ ڕوو][ باد] جوورە هەنارێکە. 

ڕۆنی دەنكی هەنار/řonî denkî henar: نتـ: ڕۆنی دەنکی هەنار بەشێوەی گوشرانی سارد بەدەست دەهێندرێت بۆ هەر یەك پاوەنێک رۆنی هەنار پێویستی بە 200 پاوەنی دەنکی هەنار هەیە. ڕۆنی دەنگی هەنار زۆر دەوڵەمەندە بە مژاکی فلاڤۆنۆید : flavonoid و ترشی پونیکیک : punicic acid. بەشێوەیەکی سەرەکی سوودی لێوەردەگیرێت بۆ نەخۆشییەکانی پێست وەك هەوكردن، نەرمكردن و شێداركردنەوەی پێست لە تووشبووان بە ووشكبوون، سووككردنی نیشانەكانی ئەكزیما و نەخۆشی پسۆریاسیس ( سەدەف). [ ئینگـ : Pomegranate seed oil ]

ڕوبەهەنار/řube henar: نتـ: 

شەربەتی هەنار/şerbetî henar: نتـ: 

ئاوەڕەو هەناردان شێلای/aweřo û henardan şêlay: کتپ:

چاڵە و هەنارا/çaľe û henar: نتـ:

ولە هەنار/wile henar: نتـ:

،

،

____________
هەنار/Henar: ن:[ ناڤ] لەزوانی کوردییدا نێوی بۆ ڕەگەزی مێینە.

.

.

______________

هەنار/Henar: ئان:[ ئەدەب] لە ئەدەبێاتی زوانی کوردییدا هەنار زۆرتر وێچێندراوە بە مەمکی سینگ. 

{
سینەکەی بێ کینەکەی تاک و ڕەقیب تێکی نەدا
باغی سێوان و هەنار  و باغی خۆخانم هەبوو
یان
{
تا کەی لە باخی خەڵکی بە زیزی و بە ملکەچی
خۆشە لە باخی مڵکی چنینی هەنار و سێو

.

.