درز/dirz: ن: تەرەک _ ترەک _ تریک، تریز، تڵیش، دەرەز _ دەرز _ دەرس، زەنگ، شەق، قەڵەشت _ قەڵشتی باریک : هەرەس بردن، قەڵە شتێکی زۆر زراو و باریکی چشت.[ ئینگـ : Fissure].
درزە/dirze: نتـ:[ ئەند][درز+ئە] کەلێن، دەلاقە، بەرکاز، پەنحەرەی بچووک، با كێش، كەلەبەر، كون.
درزە تیشكییەكان/dirze tîŝkîyekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ :adradial stuture]{ زەویناسی، ل، 2}.
درزبردن/dirzbirdin: کتن:[ درز+ بردن] قەڵشین، شەق بوون، درزدان، ترەکین.
:: شووشە درزی برد.
درزبردنی گۆشەیی/dirzbirdinî goŝeyî: نتـ:[ ئەند][ درزبردن+ ئی+ گۆشەیی] قڵیشانی گۆشەیی. [ ئینگـ : Angular crack] {رەنج. ل. 14}.
درزبوون/dirzbûn: کتن:[درز+ بوون] کەرت بوون.
درزدان/dirzdan: کتپ: درزبردن.
درزدادان/dirzdadan: کتپ:[ درز+ دا+ دان] قەڵشتە دیوار بەقورگرتن.
درزگرتن/dirzgirtin: کتن: ترەک و تڵیش پڕکردنەوە، کەلێنگرتن.
درزی/dirzî: نچ: دوورزی.
درزی بازنەیی/dirzî bazneyî: نتـ:[ ئینگـ : Ring scar].
درزی ڕیخۆڵە/dirzî řîxoľe: نتـ:[پ، نخ][ ئینگـ : Intestine pleat].
درزین/dirzîn: کتن: درزبردن.
.
بادرز/badirz: نتـ:[ ئەند][ با+ درز] بابوێر، باخۆر، باكەش، كەڵەشاخ : كەلێنی بچووك كە بای لێوە بێت، كون یان قەڵشی لە دیواری خانوویەكدا.
بەدرز/bedirz: ئانتـ:[ بە+ درز] بەکون و کەڵێن.
.
.
.