هیچ/hîç: ن:[ ژمارە][ بیر][ پەهلەوی : hèç] هویچ، هییچ.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | |||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی | واتای بە کوردی |
ئەرێثە | aqvra | thing | شت یان تشت |
نانچیت | TIcen | nothing | هیچ شت |
نێچیت | TicNAn |
1 . جەس، شت، تشت، چشت، کەرەستە : وتەیەکە بەکاردێنرێ لەجیاتی وتەی ( شت ){ خال، ب 3، ل، 448}
:: هیچت پێیە ؟ . واتە شتت پێیە.
{
لە هیچدا بەدی هاتی، بەرەو هیچیش ئەڕۆی غافڵ
لە بەینی هەردوو هیچدا، خەراباتی بژی گیانە ! !
}{ دڵدار}.
:: لە سەیتەکەرانی رژێم دەیانگرتین و دەیان گووت : هیچتان پێ یە ؟
تێبینی |
لێرەدا مەبەست لە کاڵای قاچاغە. |
:: A : ئاسۆس هیچی پێیە بۆ ئەمڕۆ ؟ .
:: B : نا نە نەخێر هیچی پێ نیە.
تێبینی |
لێرەدا ڕەنگە مەبەست لە دراو بێت. |
:: A : – چى لە مالەکەدا هەیە ؟ .
:: B : هيچ لە ماڵەکەدا نیە، بۆش و بەتاڵ.
:: A : خۆشەویستی لە دڵی تۆ دا هەیە بۆ ئەو کوڕە ؟
:: B : نا هیچ لە دڵی مندا نییە.
تێبینی |
واتایەکی مەعنەوی دەبەخشێت. |
2 . شوێن، پلە و پایە.
:: A : گەیشتییتە جێ ؟
:: B : گەیشتمە هیچ .
3 . بێ نرخ، پووچ _ پیچ.
:: تۆ پیاوێکی هییچیت : واتە پیاو نیت.{ خاڵ، ب 3 . ل 448}.
4 . هەروا، بۆشاییەک، بەبێ مەبەست، کە هاوواتای : چوو:çû( کباک)، تو:tu( کباک)، nema، qe _qet، tew. هەچی، تخ( ڕەوا).
:: ژ بۆ هیچ : ji bo hîç .
::[ کباک] çû nîne : tu tişt nîne : hîç tiştek nîne
::[ کباک] hîç derekê : tu derekê : هیچ شوێنێک( کناو).
:: پێشمەرگە پێویستی بە هیچ هێزێک نییە، بۆ پاراستنی شاری كەركووک.
:: هیچ بارەنە نەبی یە، هیچ بارەنە نەبییی : هیچ لەباردا نەبوو، بێ قابیلیەت.
:: هیچ بارەنە نەبی یەی : هیچ لە باردا نەبوو، بێ قابیلیەتی، بێ توانایی.
:: هیچمان لە هیچ : پاکمان لە پاک.
:: هیچی من و هیچی تۆ : هیچکاممان هیچی بەسەر ئەویترمانەوە نی یە.{ بێدار، ل، 1111}.
5 . [ بیر] سفر، پن، بنت _ پونت.
6 . بۆ جەختکردنەوە بەکاردەیندرێت.
:: خەمم نییە. هیچ خەمێکم نییە، تەنانەت یەک دانەش.
:: بیرێکم بۆ هاتووە، هەر هویچ بە خەیاڵی تۆ دا نایەت.
7 . نەبوونی شت
:: تۆ پیاوێکی هیچیت. واتە پیاونێت.{ خال، ب 3، ل، 448}
تێبینی |
له ڕستهکانی سەرەوە دا ( هیچ ) وەک جێناوی نادیار بۆ دیاریکردن لە ڕستهسازییدا بەکارهاتووە |
هیچاهی/hîçahî: ن:[ کباک] هیچی، هێچی.[ تورکی: hiçlik]{ د، ئیزۆلی، ل، 204، 625}.
هیچەکەر/hîçeker: ئانفا:[ هیچ+ ئە+ کەر( کەردەی)] هیچ بەدەست، بێکارە.
هیچ بەهیچ/hîç be hîç: نتـ:[ واز][ هیچ+ بە+ هیچ] سفر بە سفر.
هیچ پێک نەهێنان/hîç pêk nehênan: کتپ: خۆدانەمەزراندن، خۆدروست نەکردن.
هیچ پێ نەبڕان/hîç pê nebiran: کتن: بەش پێ بران.
هیچ پێ نەبڕاو/hîç pê nebiraw: ئانفا: بێپار، بێبەهر.
هیچ پێ نەمان/hîç pê neman: کتن:[ هیچ+ پێ+ نەمان] ئیفلاس کردن.
هیچ پێ نەماو/hîç pê nemaw: ئانفا: بەرباد، لەپەککەوتوو.
هیچت/hîçit: ف:[ هـ] هیچت، هیچی تۆ.
هیچتا ¹ /hîçita: ف:[ هـ] هیچتان، هێچی ئێوە.
هیچتا ² /hîçita: ئاک: هێشتا، هەتا ئێستە، تائێستا. { خال، ب، ل، 526}
هیچتاکێ/hîçita kê: ئاکتـ:[ د] هێشتاکێ.
هیچ جار/hîç car: ئاکتـ: قەت، tu car : توو جار : هیچ جار( کباک).
هیچ جێگایەک/hîç cêgayek:: هیچ شوێنێک.
هیچ چشتێک/hîç çiştêk:: هیچ چتێک( ڕوا)، ئەشتەبا.
هیچخوازی/hîçxiwazî: نتـ:[ هیج+ خواز( خوازتن _ خواستن)+ ی]
1 . نەهێلێزم، هیچ باوەڕی. [ ئینگـ : nihilism]{ فەرشید، ل، 240}.
2 . hîçperstî, hîçparêzî : هیچ پەرستی، هیچ پارێزی.{ ئیزۆلی، ل، 625}.
هیچدار/hîçidar: ئانتـ:[ هیچ+ دار] نەدار، بێماڵ.
هیچش/hîçiş: ف:[ هـ] هیچی، هیچی ئەو.
هیچشا/hîçişa: ف:[ هـ] هیچیان، هیچی ئەوان.
هیچ شتێک/hîç şitêk: نتـ:
تێبینی |
شتێک کە شایەنی باس بێت، یان شتێک کە لەبەر چاو بگیرێت، ئەگینا قسەکەر مەبەستی تەنها لەوە بێت کە بە قەتعی شتێک بوونی نەبێت. ئەوا دەڵێت: نییە، یان هیچە. |
هیچ شوێنێک/hîç şiwênêk: نتـ:
:: هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆمان تێدا بسرەوین، بە تەواوەتی پەرتەوازە بووین.
هیچ کات/hîç kat: : هەرگیز، هیچ وەخت.
هیچ کارە/hîç kare: ئانفا:[ هـ][ هیچ+ کار( کردن)+ ئە] هیچکارە، بێکار.
هیچکارەیی/hîçkareyî: نچ:[ هـ] هیچ کارەیی، بێکاری، بەتاڵی.
هیچ کام/hîç kam: : پێچەوانەی هەر کام دێت.
هیچ کامیان/hîç kamyan: : پێچەوانەی هەر کامیان دێت.
هیچ کەس/hîç kes: نتـ: tu kes : توو کەس( کباک).
هیچ لە هیچ/hîç le hîç : نتـ: پاکەوپاک، پێک و پێک، پاکلەپاک.
هیچ نەبە/hîç nebe: :[ کباک] هیچ نە بێت، بەلای کەمەوە.
هیچ نەبوو/hîç nebû: : هەیچ نەبێ، بەلایەنی کەمەوە.
هیچ نەبێ/hîç nebê: : بەلای کەمەوە، بارخ، بارێ.
هیچ نەوێژ/hîç newêj: :[ هیچ+ نە+ وێژ] بێ دەنگ، قسەنەکەر، ئارام و کڕ.
{
قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پووش و دڕک دال
سالیکی سەبر و تەحەمول بوردەبار و هیچ نەوێژ
}{ نالی، ل، 227}.
تێبینی |
د. محەمەد نووری عارف، لە فەرهەنگی دیوانی شاعیران دا بۆ واتای( وێژ) :
1 – وێژتن : گوتن( گیو). 2 – وێژانن : گوتن، قسەکردن( هەژار)، 3 – ویژاندن : قسەکردن( خاڵ). 4 – وێژان : گوتن( د. ابراهیم پور). 5 – وێژ ( تەنها بەکار نایەت) / بوێژ : قسەکەر :: قسەوێژ : قسەکەر ( مەردۆخ) : ل. 1007}. |
هیچ و پووت/hîç û pût:: پەرچی.
:: هەرچی و پەرچیبە پووش.
هیچ وەخت/hîç wexit: نتـ: هیچ کات.
هیچیەک/hîçyek: : پێچەوانەی هەریەک دێت.
هیچین/hîçîn: ن:[ هـ] لە هیچ جۆر و ڕەنگ و بەزم … هتد.
بەهیچ/behîç: ئاکتـ:[ بە+ هیچ] >< بێهیچ.
بەهیچ بوون/behîç bûn: کتن: بوون بە هیچ.
:: تۆ نابی بەهیچ. { لێرەدا واتەیەکی نەڕێنی هەیە}.
بەهیچ جۆرێک/behîç corêk: ئاکتـ:
بەهیچ شێوەیەک/behîç şêweyek: ئاکتـ: هەرگیز.
:: پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەک رێگا نادات، دوژمن بێنە سەر خاکی کوردستان.
بەهیچ کردن/behîç kirdin: کتپ:[ بە+ هیچ+ کردن]
بەهیچی/behîçî: ئاکتـ: بەخۆڕایی.
بێهیچ/bêhîç: ئاکتـ:[ بێ+ هیچ]>< بەهیچ.
:: بێ هیچ کەموکوڕییەک.
.
.
.
.