تەبا ¹ /teba: ن ، ئان:
1 – ئاشت، بێ ناکۆکی، رێککەتی( کباک)، ساز، گونجاو، نێوانخۆش، نێوانکۆک، یەکجور: دوو یا چەند کەس کە پەیوەندییان دەگەڵ یەکخۆشە.[ ئینگـ: harmonious]{ سەلاحەدین، ل، 380}.
2 – ڕێک، ڕێكوپێک، دروست.
تەباتی/tebayî: نچ: ڕێکی، دروستی : نێوان خۆشی.
تەبابوون/tebabûn: کتن:[ تەبا+ بوون] ڕێکبوون، یەکبوون، هەڤ ئاوازبوون.[ ئینگـ: harmonization].
تەباکردن/tebakirdin: کتپ:[ تەبا+ کردن] تەباکرن( کباک)، هەڤ ئاوازکرن.[ ئینگـ: harmonizing ،harmonize]
1 – ڕێکخستنەوە، ئاشتکردنەوە، پێکهێنانەوە.
2 – شوێنکەوتن، لەدووچوون.
تەباکری/tebakirî: ئانفا:[ کباک] تەباکراو: سازکری رەقفاندی.[ ئینگـ: harmonized].
تەباوڕەبا/tebaûřeba: نتـ:[ تەبا+و+رەبا] نێوانخۆش، بێکێشەوهەرا.
تەباوڕەبابوون/tebaûřebabûn: کتن: نیوانخۆش بوون، جووتبوون و بێکێشە و هەرا پێکەوەژیان و کارکردن.
:: ئەو ماڵەی دراوسێمان بنەماڵەیەکی زۆر تەبا و رەبان، کەس شەڕ و كێشەی پێوەنەدیون.
تەباوناتەبا/tebaûnateba: نتـ: ڕێک و باڕێک.
تەبایی/tebayî: نچ:[ کباک] ئاهەنگ.
1 – ئاسوودەیی، ئاشتی، تەڤایی، ڕێکی، سەرهەڤچوون، سەریەکبوون، گوزیدان، گونجان، نێوانخۆشی، هەڤ ئاوازکردن : دنیای بێشەروكێشە.[ ئینگـ: harmony]
{
نەترک و بەرگ و شەتری یان رەقچە ژرەنگی خەمری یان
باز و عووقاب و قومری یان سەیرە سەحەر تەبایی زولف
}{ جزیری}.
2 – ڕێکوپێکیی، ئاشتیی.
:: بانگەوازیی ئاشتی و تەبایی بەرەی یەکگرتووی کورد.
بەتەباوە/betenawe: شڕ: بەهڤرە.
بەتەبایی/betebayî: نچ: بەجووتی و هاواڵایەتی پێکەوە.
ناتەبایی/natebayî: نتـ:[ نا+ تەبایی] ناپێیی. لە گۆڕانکاری.[ ئینگـ: Variance].
.
.
__________________________
تەبا ² /teba: ئاکتـ:[ کباک] دەگەڵ، رەگەڵ، پێڕا، بهەڤڕا( بسکان بزلفانرا : بسک بەزولفانەوە).
{
من دی چبا دایی سەحەر ماداری بەدرێ کر دوکەر
قەوس و قەزەح ژێ هاتەدەر دیسا بەزولفانرا تەبا
}{ جزیری}.
.
.
__________
تەبا ³ /teba: ن:[ ئاژ] ئاژاڵ _ ئاژەڵ، گیاندار : دڕندەی گچکەی کێویی.
تەبای ئاویی/tebay awîy: ئانتـ:[ ئاژ] گیانداری ئاویی.
تەبای بەژیی/tebay bejîy: ئانتـ:[ ئاژ] گیانداری ووشکایی.
.
.
.
.