زمان ¹ /ziman: ن:

1 – زبان _ زوبان _ زووان _ زوان، زۆ( فە)، ئەزمان _ هەزمان .[ ئینگـ: Language].

:: ڕوونکردنەوە و بەیانکردنی بیروباوەڕ و هەستە لە ڕێی قسەکردن و گفتوگۆکردنەوە دەنووسرێت.{ نەسرین فەخری، ل، 9}

2 – شێوەی ئاخاوتن، شێوازی دەربڕین.

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور زمانەک زمانان زمانەکە زمانەکان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند زمانێ ، زمانێک زمانان زمانەکە زمانەکان
شێوەزاری هەورامی زمانێوە زمانێ ، زمانن زمانێ زمانەکێ

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
هیزو uzih Language
ئوثڎە هیزو uzih+aDqu

 

 تێبینی 
  لە دەقی زمانی ئاڤێستاوە بۆ دەقی زمانی هەنووکە، سەرنج بدەی، بڕگەی( هی) لە وشەكە سوواوە، و كەرتی( بان، ڤان، مان، وان) هاتووەتە سەری، بەم شێوەیە ڕووخساری گۆڕاوە

زمانەوانی/zimanewanî: نچ:[ زمان+ ئەوان+ ی] زمانزانستی، زوانشناسییە : Zıwanşınasiye : خوێندنێکە لە مەڕ بەشەکانی زمان، کە گەڵێک لق و پۆلی جیاجیای لە خۆ گرتووە.

زمانبەد/zimanbed: ئانتـ: بەدبێژ، بەدگۆ، زبانبەد.

زمانبەدی/zimanbedî: نچ: بەدبێژی، بەدگۆیی، زبان بەدی.

زمانپاراو/zimanparaw: نتـ:[ هـ][ زمان+ پاراو]

1 – بلبل، دەمەوەر، دەم هەراش، زمانتەڕ، زمانلووس، قسەزان، گفتولفت خۆش.

2 – بوێژ، شاعیر.

زمان پاراوی/zimanparawî: نچ:[ هـ][ زمانپاراو+ ی] زمانتەڕی، زمانلووسی.

زمانپاک/zimanpak: ئانتـ:[ زمان+ پاک] ئەزمانپاك، زبانپاک، زمانخاوێن : كەسێكە لە بارەی مەردووماندا هەر باش بدوێت.

زمانپاکی/zimanpakî: نچ:[ زمانپاک+ ئی] ئەزمانپاكی، زبانپاکی: باش دووان لەبارەی مەردووماندا.

زمان پەڕێشی/ziman peřêşî: نتـ:[ نخ][ زمان+ پەرێش+ ئی] زمان ئاڵۆزی.{ ‌هەژیر، ل، 678}.

زمانپژان/zimanpijan: کتن:[ زمان+ پژان] زمانکردنەوە.

زمانپژاندن/ziman pijandin: کتپ:[ زمان+ پژاندن] زمانکردنەوە، سەرەتای وشە فێربوونی منداڵانە.

زمانپژاو/ziman pijaw: ئانتـ:[ زمان+ پژاو( پژان)] زمانکراوەوە.

زمانپیس/zimanpîs: ئانتـ:[ زمان+ پیس] ئەزمانپیس _ ئەزمانڕەش( کباک)، پیسدووێن، بەدگۆ، زبانپیس.

زمانپیس بوون/zimanpîsbûn: کتن:[ زمان+ پیس]

زمانپیسی/zimanpîsî: نچ:[ زمانپیس+ ئی] ئەزمانپیسی _ ئەزمان ڕەشی( کباک)، پیسدووێنی، بەدگۆیی، زبانپیسی.

زمانتاڵ/zimantaľ: نتـ:[ زمان+ تاڵ] زبانتاڵ ، قسەڕەق _ قسەی تاڵ و بەتەوس.

زمانتاڵی/zimantaľî: نچ:[ زمانتاڵ+ ئی] قسەڕەقی، زبانتاڵی.

زماندار/zimandar: ئانتـ:[ زمان+ دار] مرۆڤی بەدەم، بەدەم و پل.

زمانداری/zimandarî: نچ:[ زماندار+ ئی] مرۆڤی بەدەمی، بەدەم و پلی.

زماندان/zimandan: کتپ:[ زمان+ دان] پەیمان و بەڵێندان.

زماندرێژ/zimandirêj: ئانتـ:[ زمان+ درێژ] ئەزماندرێژ، بڵە، بێ ئابڕوو، بێشەرم، چەنەسووک، دڕ، زباندرێژ : کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردووم بدوێت.

زماندرێژی/zimandirêjî: نچ:[ زماندرێژ+ ی] ئەزماندرێژی، بڵەبڵ، زباندرێژی، دڕی، بێ شەرمی، چەنەسووکی.

زمان ڕەق/zimanřeq: ئانتـ:[ زمان+ ڕەق] قسەڕەق.

زمان ڕەوان/ziman řewan: نتـ:[ هـ][ زمان+ ڕەوان][ ئینگـ : logic]

زمانزان/zimanzan: ئانفا:[ زمان+ زان( زانین)] ئەزمانزان، زبانزان _ زووانزان : کەسێکە شارەزای زمانێک یان چەند زمانێک بێت.

زمانزانی/zimanzanî: نچ: زووانزانی: ئەوەی پیوەندی بە(زمانزان)ییەوە هەبێت.

زمانزانین/zimanzanîn: کتن، کتپ:[ زمان+  زانین]

زمانشڕ/zimanşiř: ئانتـ:[ زمان+ شڕ] زماندرێژ، دەمشڕ.

زمانشڕی/zimanşiřî: نچ:[ زمانشڕ+ ی] زماندرێژی، دەمشڕی، گەزارە.

زمانشکان/ziman şikan: کتن:[ زمان+ شکان] زبانشکان: لە دووان کەوتنی کەسێک بە‌هۆی نەخۆشی یان ترسەوە.

زمانشکاندن/ziman şikandin: کتپ:[ زمان+ شکاندن] لە دووان خستنی کەسێک بەهۆی نەخۆشی یان ترسەوە.

زمانشیرین/zimanşîrîn: ئانتـ:[ زمان+ شیرین]

1 – زبان شیرین، زمان چەو‌ر، دەم تەڕ.

2 – ڕووخۆش.

زمانشیرینی/zimanşîrînî: نچ:[ زمانشیرین+ ئی] زبان شیرینی، ڕووخۆشی.

زمانکرانەوە/zimankiranewe: کتن:[ زمان+ کرانەوە] توانای قسەکردن پەیداکردن، دوای ماوەیەک بێدەنگی وەقشن هاتن.

زمانکێشان/zimankêşan: کتن:[ زمان+ کێشان] زماندرێژکردن بێ شەرمی کردن، جنێودان.

زمانگەزتن/zimangeztin: کتن:[ زمان+ گەزتن] پەشیمانبوونەوە، بۆ پەرۆش بوون لەبەر دەستچوونی چشتێک.

زمانگرتن/zimangirtin: کتپ:[ زمان+ گرتن] زبانگرتن

1 – کەوتنە ئاخاوتنی منداڵی ساوایە.

2 – بێشەرم و بێ پەروایانە ئاخاوتن.

زمانلووس/zimanlûs: ئانتـ:[ زمان+ لووس] چاپلووس _ چاپلووسیکار، کلکەسووتەکار، پیرامووس : کەسێکە بەزمانی تەڕ مرۆڤ تەفرە بدات.

زمانلووسی/zimanlûsî: نچ:[ زمانلووس+ ئی] جاپلووسی، پێرامووسی، رییایی، کلکەسووتەکاری.

زمان لێدان/zimanlêdan: کتپ:[ زمان+ لێدان]

1 – چێشتن، لێستنەوە.

2 – بۆ هەڵبەستن: سیخوری لەسەر کەسێک کردن.

زمانناس/zimannas: نفا:[ زمان+ ناس(ناسین)]  

زمانناسین/zimannasîn: کتن:[ زمان+ ناسین]

زمانناسی/zimannasî: نچ:[ زمانناس+ ئی] زمانەوانی: زانستێکە کە تاوتوێی چییەتی، پێکهاتە و گۆڕانکارییەکانی زمان و پێوەندیی ئەوان دەگەڵ چالاکییە مرۆڤییەکانی تر دەکات.

زمانی/zimanî: نچ:[ زمان+ ئی] زارەکی، دەڤکی، بەدەم، لەبزی.

زمانی ئاسایی/zimanî asayî: نتـ:[ زمان+ ی+ ئاسایی] زمانی ڕەشۆکی، زمانی ڕۆژانە، زمانی هەمووانی.

زمانی ئه‌ده‌بی/zimanî edebî: نتـ:[ زمان+ ی+ ئەدەب+ ی][ ئینگـ : Literal Language].

زمانی بنه‌چه‌یی/zimanî bineçeyî: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : native language]{ zkurd}.

زمانی بیانی/zimanî biyanî: نتـ: زمانی ووڵاتانی دیکە \\ زمانی زکماکی.

زمانی پێچاوپێچ/zimanî pêça û pêç: نتـ: زمانی ئاڵۆز، هه‌ڵیت و په‌ڵیت، فڵته.[ ئینگـ‌ : Gobbledygook].

زمانی پێنووس/zimanî pênûs: نتـ: خەت : ئەو ڕێنووسەی کە پێی دەنووسرێت.

زمانی تایبه‌ت/zimanî tayibet: نتـ:[ ئینگـ : Special language]. 

زمانی خانەخوێ/zimanî xanexiwê: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : host language]{ zkurd}.

زمانی دایک/zimanî dayik: نتـ:[ زمان+ ئی+ دایک] زمانی شیریی.

زمانی دڵ/zimanî diľ: نتـ:[ زمان+ ئی+ دڵ] بریتیە زار و مەبەستی کەسێک.

زمانی ڕەچەڵەک/zimanî řeşeľek: نتـ:[ زمان+ ی+ ڕەچەلەک] ئەو زمانەی کە فلیمێکی پێ دەرکراوە پیشاندەدرێت یان وەرنەگێردراوە یان دۆبلاژ نەکراوە.

زمانی زەرگەری/zimanî zergerî: نتـ:[ زمان+ ی+ زرگەری] زمانێکی دەستکردە، هەندێک کەس قسەی پێدەکەن، دەستوورەکەشی ئەمەیە کە لە وشەدا پاش هەر پیتێ ( ز )ێک زیاد دەکەن وەک: ( ک ز پ زاب).{ گۆڤەند، ل، 585}.

زمانی سەرەنجام/zimanî serencam: نتـ:[ سەر+ ئەنجام] زمانی کۆتایی.

زمانی سەرچاوە/zimanî serçawe: نتـ:[ زمان+ ی+ سەرچاوە] مەبەست لەو زمانەیە کە بەرهەمێکی پێنووسراوەتەوە و پاچڤەکراوە بۆ زمانی دیکە.

زمانی سکماکی/zimanî sikmakî: نتـ: زمانی زگماکی، زمانی دایک.

زمانی فەرمی/zimanî fermî: نتـ: زمانی ڕەسمی.

زمانی گوڵان/zimanî guľan: نتـ:[ زمان+ ئی+ گوڵان] هەندێک لە نووسەرانی ئەوروپایی بۆ هەر گوڵێک هێما و چەمکێکیان داناوە و ئەمەیان ناوناوە زمانی گوڵان، جا ناردنی گولێک بۆ کەسێک واتای خۆی هەیە، نیشانەو هێمای هەندێ لەگول بەمجۆرەیە: گوڵی هەمیشە بەهار: ئومێدەواری، گووڵەباخ: ئەڤین و خۆشەویستی، گوڵی شەوبۆ: بەختەوەری، گوڵی وەنەوشە: ناخۆشی، گوڵی مێلاقە: شەو، گوڵی سەرو: مەرگ. { ‌گۆڤەند، ل، 586}.

زمانی مردوو/zimanî mirdû: ئانتـ: زمانێک کە لە ڕابروو دا قسەیان پێگووتووە و ئێستا قسەی پێناکرێت.

زمانی نا ئاسایی/zimanî na asayî: ئانتـ: زمانی دەستکرد، زمانی زێ.{ ‌هەژیر، ل، 677}.

زمانی ناخۆیا/zimanî na xoya: ئانتـ: زمانی تەماوی : زمانێك كه راستی چه‌واشه ده‌كات.[ ئینگـ : Newspeak].

زمانی وێنەیی/zimanî wêneyî: نچ:[ زمان+ ئی+ وێنەیی] بەوێنە و نێگار نواندنی مژارێک.

زمانی هێما/zimanî hêma: نتـ:[ زمان+ ئی+ هێما] جووڵاندنی سەر و دەست بۆ تێگەیاندنی کەسێك لەمەر بابەتێك.

زمانی هێمادانانی سه‌روو ده‌قی بزۆک/zimanî hêmadananî serûdeqî bizok: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : Dynamic Hypertext Markup Language ( DHTML)]{ zkurd}

بەزمان/beziman: ئانتـ:[ بە+ زمان] بەزار، بەدەم و پل، بەووتە _ بەگووتە، بزمان( کباک)، زارەکی، زمان ڕەوان.

بێ زمان/bêziman: ئانتـ:

1 – ڵاڵ.

2 – زمان بڕاو.

3 – خامۆش : یەکێک قسەنەكات و هەمیشە مات و بێدەنگ بێت.

چوونە ژێر زمان/çûne jêr ziman: کتن:[ ئد] قسەلێدزین.

لەزمان دەرپەڕین/le ziman derpeřîn: کتن:[ لە+ زمان+ دەرپەڕین] نهێنی ئاشکراکردن، کە بابێت بگوترێت.

.

.

_________________________________

زمان ² /ziman: ن:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
هیزو uzih Tongue
ئوثڎە هیزو uzih + aDqu 

 

 تێبینی 
  لە دەقی زمانی ئاڤێستاوە بۆ دەقی زمانی هەنووکە، سەرنج بدەی، بڕگەی( هی) لە وشەكە سوواوە، و كەرتی( بان، ڤان، مان، وان) هاتووەتە سەری، بەم شێوەیە ڕووخساری گۆڕاوە
  زار : پارچە گۆشتێکی درێژووکەیە لە کۆمەڵە ماسوولکەیەک لەگەڵ دەمارە ڕیشاڵ پێکدێت و بە ووردە مەمیلە کۆتایی دێت، زمان کۆمەڵێک ئەرک بەڕێوەدەبات. چیژ و جێشتنی خۆراکی پێدەچێژدیت، قسەی پێدەکرێت، پارووی پێ ئەمدیو و ئەودیو دەکرێت و یارمەتیدانی جوین دەدات و بۆ  پاڵ پێوەنانی بۆ نێو گەروو. 

زمانه‌چكۆڵه/zimane çikoľe: نتـ:[ توێ][ زمان+ ئە+ چکۆڵە] زمانۆچكە. [ ئینگـ : Epiglottis]

زمانبەست/zimanbest: ئانفا:[ زمان+ بەست( بەستن)] چشتێک بدرێت بە کەسێک تا قسەنەکات و بێدەنگ بێت.

زمانبەستن/zimanbestin: کتپ:[ زمان+ بەستن]

زمان بەستران/zimanbestiran: کتپ:[ توێ][ زمان+ بەستران] ناته‌وانیه‌تی ئاخافتن، ئافازی. [ ئینگـ : Aphasia].

زمان پەڵتی/ziman peľtî: نتـ:[ توێ][ هـ][ زمان+ ][ ئینگـ : kataphasia]

زمان دەرهێنان/ziman derhênan: کتن:[ زمان+ دەرهێنان] بەنیشانەی گاڵتە پێکردن یان شیرینکاری.

زمان كێشان/ziman kêşan: کتن:[ زمان+ کێشان] زمان دەرهێنان : زمان کێشانی ماڵات و ووڵاخ لەگەرمان یان لەبەر ماندووێتی و تینووێتی.

زمان گەزتن/ziman geztin: کتن:[ زمان+ گەزتن]

1 – زمان کەوتە بەرددان.

2 – پەشیمانبوونەوە، بۆ پەرۆش بوون لەبەر دەستچوونی چشتێک.

زمان نەبوونی زگماکی/ziman nebûnî zigmakî: نتـ:[ نخ][ زمان+ نە+ بوون+ ی+ زگماکی][ ئینگـ : Aglossia]

زمانگران/zimangiran: ئانتـ:[ زمان+ گران] ڵاڵەپەتە، زمانگر: کەسێک کە زمانی بگیرێت.

زمان گیران/ziman gîran: کتن:

1 – پسکی: زبانگیران بەهۆی ڵاڵییەوە.

2 – زمان لێک هاڵان.

زمانگرتن/zimangirtin: کتپ:[ زمان+ گرتن] زبانگرتن. [ ئینگـ : – phasia]{ پێشگرێکە لە زمانی ئینگلیز و لاتینی بۆ ناتەواوی لە ئاخاوتندا : گران قسەکردن}{ بەرکوڵ، ل، 133}.

زمان نەگەڕان/ziman negeřan: کتن: زات نەکردن لە گووتنی چشتێک دا.{ ‌هەژیر، ل، 677}.

زمانی/zimanî: نچ:[ زمان+ ئی] زارەکی، دەڤکی، بەدەم، لەبزی.

زمانی برژاو/zimanî birjaw: نتـ:[ توێ] زمانی دوو فلیچقانە : وەکو لە نەخۆشی گرانەتادا زمان وشک و بەلغاوی دەبێت.[ ئینگـ : Baked Tongue].

زمانی پەڵاوی/zimanî peľawî: نتـ:[ توێ] زمانی پەڵ پەڵ.[ ئینگـ : Stippled tongue].

زمانی چرچ/zimanî çirç: نتـ:[ توێ][ ئینگـ :  CrocodileTongue, Furrowed tongue, Wrinkled tongue].

زمانی خاکی/zimanî xakî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ :  Earthy Tongue].

زمانی سپی/zimanî sipî : نتـ:[ توێ][ ئینگـ : White tongue].

زمانی قاش قاش/zimanî qaşqaş: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Lobulated tongue].

زمانی قڵیشاو/zimanî qiľîşaw: نتـ:[ توێ][ ئینگـ :  Cleft Tongue].

زمانی نووساو/zimanî nûsaw: ن:[ توێ] [ ئینگـ : Adherent Tongue].

زمانی وشک/zimanî wişk : نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  dryTongue].

لەزمان کەوتن/le ziman kewtin: کتن:[ ئد][ لە+ زمان+ کەوتن]

1 – لەگۆکەوتن : ماندووبوون بەهۆی دووپات بوونەوەی بابەتێک یان قسەکردنی زۆر.

2 – وەزمان کەوتن، دەست بەقسەکردن، وەقسەهاتن.

.

.

.

.