تەڕ/teř: ئان:[ هیک : تەرونە][ پەهلەوی : تەر]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئاپە apA Wet
تەئورونە    

1 . پیل، تەرن( کباک، زا)، شەڵاڵ، نەم، هیت، هیی: ئاو لەخۆگر: حاڵی هەر شتێكی ئاو، نم و شێی دەنێوخۆی دا هەبێت >< ویشک.[ ئینگـ: Wet ، madidans] 

{

ئیسباتی خەت و خاڵە بەسەد دیدەیی گریان

ناچێتەوە ئەم نوقتە لە نێو دیدەیی تەڕ دا

}{ نالی}.

2 . لاو، جەوان، جوان.

3 . ناسک، شل و مل، شلک، فەری.

{

لەسەر سنگی ئەو كیژەی خڕكردووە جووتێک لیمۆی تەڕە

گە بێتوو بزانن میر و بەگلەران لە سەر ئەو لیمۆیەی شەڕە

}{ مێر و وەفا، ل، 67 }.

4 . تازە، نوێ، تەڕ و تازە.

5 . [ ئد] چاک، باش.

{

تەڕت بەردام، تەڕت ئەو كارە جێبەجێ كرد

}{پپ}. ( ئەو ئیدیۆمە بەو واتا یە بۆ تەوس و لاتاو بەكاردێنن).

:: زلـلەیەكی تەڕم لێدا.

بەشێک لەو گیایانەی كە لە كوردستان وەک بەهارات لەگەڵ خواردن دەخورێن بە تەڕ دەستپێدەكەن وەک
:: تەڕەپیاز
:: تەڕەپەنە
:: تەڕەتیزە
:: تەڕچک
:: تەڕخوون _ تەڕخوونک 
:: تەڕخینک 
:: تەڕشک
:: تەڕشینک 
:: تەڕڵە

هێندێک جار لەزمانی كوردییدا بەڕەنگی خوێن دەگوترێت شین، سەرنجی وشەی شینەدەمار( ڕەگی خوێن )بدرێت}{ ج. نەبەز}.

تەڕەڕێگە/teřeřege: نتـ:[ کیمیـ][ تەڕ+ ئە+ ڕێگە] ڕێگەیەکە بۆ دروستکردنی چیمەنتۆی پۆرتلاندی، ماددە خاوەکانی تێدا لەگەڵ ئاو دەهاڕدرێت پێش سووتاندنیان.[ ئینگـ : wet process]  

تەڕبووگ/teřbûg: ئان:[ ئەردە] تلیساو، هییەی.{ هەژار، ل، 1023}

تەڕبوون/teřbûn: كتن:[ تەڕ+ بوون]

1 . ئاووێكەوتن، ئاوپێدارژان.

2 . [ ئد] پەندوەرگرتن لە هەڵە و كار و ئاریشەیەک، تەمێ بوون. هێندە بێ چاو و ڕوویە هەزار پەندیشی بەسەر بێ بەهیچ تەر نابێت.

3 . دڵتەڕبوون، لاوانە جووڵانەوە.

{

ئەمن میرسێوەدین بەگم..

مەجلیسی من تەڕە،

هەمیشە رەخس كێشان و ساز و دەیارە لێدانە

}{سەعید و میرسێوەدین. ل .114}.

تەڕبوونەوە/teřbûnewe: كتن:[ تەڕ+ بوون+ ئەوە]

1 . ئاژەڵ و گیانلەبەر كە لە كا خواردن و گیای ویشك خواردن رزگاری دێ و گیای تازە دەخوات.

2 . كەسێک كە بەپیری شوو دەكات یا ژن دەخوازێت.

تەڕخۆر/teřxor: ئانفا:[ تەڕ+ خۆر( خورادن)] شینایی خۆر، گیاخۆر.

تەڕكردن/teřkirdin: كتپ:[ تەڕ+ كردن] بەئاوكردن، شلكردن : ئاو یا ئاوەكی بە كەسێک یا شتێکدا كردن یا پێداكران.[ ئینگـ: Madefaction]

:: باران تەڕی كردم تۆ ئیدی تەڕم مەكە!.

تەڕكردنەوە/teřkirdinewe: كتپ:[ تەڕ+ كردن+ ئەوە] لەوەڕاندنی ئاژەڵ و ماڵات لەسەرەتای بەهار بەگیای تازە و تەواوبوونی لە گیای ویشک( كا) و جۆخواردن.

خۆتەڕكردن/xo teřkirdin: كتپ:[ خۆ+ تەڕ+ كردن]

1 . تەڕكردنی جل یا لەش بەئاو. 

2 . [ ئد] میز بەخۆداكردن بەتایبەت بۆ منداڵ یا پیر و ناتوان.

تەڕتەڕ/teřteř: ئانتـ: زۆرتەڕ.

  تێبینی 
   تەئورونە : ی ئاڤێستایی و تەورنە: ی هیندی كۆن و تەرن – ی زازایی بە مانای دووهەم یانی لاو هاتوون و لە هەندێک وشەی كوردیش دا ئەم مانایەی هێشتا راگرتووە.

تەڕ و ووشک/teř û wuşik: ئانتـ: هیی زوا( کباک) : کە بۆ گرۆ دەکرێت. 

بیرۆی تەڕ/bîroy teř: نتـ:[ توێ][ بیرۆی+ تەڕ ] تەڕەبیرۆ.[ ئینگـ :  Moist. Eczema]. 

کارای تەڕکردن/karay teřkirdin: نتـ: [ کیمیـ] ئەو ماددان کە دەتوانن ڕووە کرژی کەم بکەنەوە و شلەکە بتوانێت تەن و تەنۆکەکان تەڕ بکات بەوەی ڕووەکانیان دابپۆشێ بەشێوەی پەردەیەکی تەنک.[ ئینگـ : wetting agent].

.

.

_____________

تەڕاهـ/teřah: ئان:[ کباک] تەڕ.

تەڕاهی/teřahî: نچ: تەڕایی، تەڕێتی، تەڕیی، شیناوەردی تەڕ.

تەڕایەتی/teřayetî ئاكتـ: تەڕێتی، تەڕیی، تربووس( کباک).{ گیو، ل، 880}. 

تەڕایی/teř: نتـ:[ کەش][ جێۆ][ تەڕ+ ئایی]

1 . شە _ شەدار، شێ _ شێدار،، نم، نییم : شوێنی تەڕ.[ ئینگـ: humid , madidans] { هەنبانەبۆرینە، ل، 869}

2 . شوێنەوار و نیشانەی ئاو و شتی ئاوەكی لە شوێنێک.[ ئینگـ: Humidity]. 

تەڕایی دان/teřayî dan: كتن:[ تەڕایی+ دان] پەیدابوونی نمی و تەڕایی لە سەر دیوار و شوێنێک.

تەڕایی لێبران/teřayî lěbiřan: كتن:[ كارابزر] پێوەنەمانی نم و تەڕایی بە شتێكەوە، زۆر ویشک بوون.

تەڕایی لێبڕین/teřayî lěbiřĭn: كتپ:[ تەڕایی+ لێ+ بڕین] پێوەنەهێشتنی نم و تەڕایی بە شتێكەوە، زۆرویشک كردن.

لەو عاشقانە هەر كەس گوڵی خەزاڵ بە بۆن كردن هەڵمیسێ و تەڕایی لێببڕێ، خەزاڵ بۆ ئەو دەبێ }{ بەیتی لاس و خەزاڵ. سرووە. ژ. 88}.

تەڕی/teřî: نچ:[ تەڕ+ ئیی]

تەڕیی/teřîy: نچ:[ تەڕ+ ئیی]

1 . تەڕبوون.

2 . شوێنی تەڕ و ئاودار، نم و تەڕایی.

3 . تازەیی، ناسكیی، شلكیی، جوانیی.

لەتەڕیی خواردن و لە ویشكیی نووستن/le teřyî xiwardin û le wişkî nûstin: شڕ:[ ئد] هەست بە بەرپرسیایەتی نەكردن، گوێ نەبزووتن بە كاروبار و هیچ نەكردن.

.

.

.

.