بان ¹ /ban: ن، ئاک:[ كباک][ پهـ : bān ]
:: بان چاووم.
2 – بەرزی و بڵندایی ڕاستوتەخت.
:: بانێكەو دوو هەوا.( ئد) جیاوازی لەشتێک یابیرۆكەیەک بۆدوومەبەست.
:: بان جەباری خۆشە.
3 – [ ئەند][ بیر][ كهـ] بانیخانوو، پشتاخانی، رووبهر، سەربان، سهرڕوو، كەلک : تەختای سەرەوەی خانوو لە دیوی ناوەوە یان لەدەرەوە، پاش ئەوەی دارەڕادەكرێت و گلەبان دەكرێت و سواغ دەدرێت. خەڵک لەهاوینان لەبەرگەرما لێی دەنوێت.[ ئینگـ: Surface].
:: وەتاوسان لەبانی ماڵم خەفن.
4 – سووكەڵەی(بەربانک، بەربانگ، بانگ)ـە.
5 – پارچە خوریەكە كە لەسەر پشتی بەرخ دەهێڵدرێتەوەی بۆ ئەوەی گەرماری هاوین كاری تێنەكات.
{
لەك پەردەی شەب ئەندەر ڕۆژی سەرفانۆسی ئافاتی
زەمین و ئاسمان لەم بانە تا ئەو بانە تابانە
}{ نالـی}.
6 – [ کشت] زەوی خوڵی، هەڵەت.
بانان/banan: نفا:[ كهـ][ بان+ ئان]
1 – رۆژگاری ڕابردوو. لە دایكیان دابڕابن و لەبەر برسێتی بخرێنە بەر مەڕ و بزنێكی دیكە، گەڕاندنەوە سەر: بانین.
2 – [ کباک] بانەکكرن، تەماشاكردن، نۆڕین، مێزەكرن.
باناندن/banandin: كتپ:[ ؟ ][ بان( ؟ )+ ئاندن][ باشک] دووبارە وەبەرخستنەوە بەرخ و كاریلە كە
بان+ ئەناو/banenaw: كتن:[ بان+ ئەناو( هەنوون)][ پهـ: هەندووتەن] ئاویە وكا وگەلێک كە بۆ بان دەگڕێتەوە.
{
بالاخانەی چەم دیوانەكەی تۆ
بانەوناو وە كل ئاسانەی تۆ
}{ مەولەوی}.
بان ئەنوو/ban enû: ئان:[ هـ][ بان+ ئەنو( هەنوون)][ پهـ : هەندووتەن] بانەناو.
بانەناو/banenaw: نتـ:
بانەسەر/baneser: نتـ:[ بان+ ئە+ سەر] تەپەی سەر: بانسەر.
بانەك كرن/banek kirdin: كتپ:[ بان+ ئەك+ كردن] بەرخ، كاریلە و گۆلک وەبەردایكیان خستنەوە.
بانبراو/banbiraw: ئانفا:[ بان+ بڕاو( بڕان)] بانەوناو، گڵەبان، ئاخبان، ئاخەبان.
بانتلێن/bantlên: کتن:[ هـ][ بان+ تلێن( تڵان)] باگردان، بانگردێن، بانگە، باگوردان.
بانچەوک/bançewik: ن:[ كناو، سنـ] سەرلانكە.
بانچەوی/bançey: ن:[ كباش، كهـ] پێچە.
بانخانی/banxanî: نتـ:[ بان+ خانی( خانوو)][ باشک، گگ] سەربان.
بانخەوەر/banxewer: ن: پارچە كوتاڵێكە دەدرێتە سەرهەویر بۆئەوەی پێس نەبێت.
باندان/bandan: كتن:[ بان+ دان] شتێک بەسەر شتێكی دیكەوە دادان وە سەركردن، پێدادان.
:: ناشتمان و خۆڵمان باندا.
باندانەوە/bandanewe: كتپ:[ كهـ][ بان+ دان+ ئەوە] داپۆشین.
:: میدیا وەشەو بان خوەی دێگەوە. بان چاڵ گەنمەگەدانەوە.
بانسەرە/bansere: ن:[ بان+ سەر+ ئە] لاسەرە: دراوێكە دەدرێت لە تەوقەسەری كڵاوی ژنان بۆ پێداكردنی ئەڵقەی دەسماڵی.
بانكوت/bankut: نفا:[ بان+ كوت( كوتان)] بانگووش: پارچە دارێكە لە شێوەی خاكەناز دروست دەكرێت، بەڵام كلكەكەی كورت و دەمەكەی پانە، بۆ كوتانەوەی گووسەبانە بەكاردەهێندرێت. ئامرازێكە لەبەر دڵۆپەی بانی پێدەكوتنەوە.
بانكوتان/bankutan: كتن:[ بان+ كوتان] بانكوتانەوە.
بانكوتانەوە/bankutanewe: كتن:[ بان+ كوتان+ ئەوە] شێلانی بانی خانوو بە قاچ و پێلەقە، لەوەختی باران و دڵۆپەی كەمدا.
بانگرتن/bangirtin: كتن:[ كهـ][ بان+ گرتن] داپۆشین، ئاگاداربوون.
:: بان كارەگەگرتگە.
بانگرتنەوە/bangirtinewe: كتپ:[ كهـ] لابردنی بان
:: بان خانگە گەیان گرتنەوە دوو بارە بانی گرتن.
:: سەردە، بانمان مەگرەوە.
باننان/bannan: كتن:[ كهـ] داپۆشین.
:: هەرچگ بكەن بانی نەن.
بانگردێن/bangirdên: نتـ:[ بان+ گردێن] باگردان، بانگە، بانگوش، باگوردان.
بانگرۆزبوونەوە/bangirozbûnewe: كتن:[ بان+ گرۆزبوونەوە] گلۆربوونەوە، خلۆربوونەوە، ئۆتۆزبوونەوە
:: لەو بانەوە بانگرۆزبومەوە.
بانگلێر/bangêr: نتـ:[ بان+ گلێر] باگردێن.
بانگلێن/banglên: نتـ:[ بان+ گلێن] باگردێن.
بانگوش/banguş: نفا:[ بان+ گوش( گوشین)] كەسێكە كەبان بگێڕێت بەپارە.
بانگوشی/banguşî: ئان:[ بانگوش+ ئی] پیشەی باگردێنی.
بانگێر/bangêř: ن:[ بان+ گێڕ( گێڕان)][ كهـ] بانگوش.
بانگێران/bangêřan: كتن: سەربانكوتان، سووڕاندنەوەی باگردێن لەو سەری بانی خانوو بۆ ئەو سەری، بۆ پەستا و تنەوەی درز و قەڵشتەكانی و ئیشک بوونی دڵۆپەی ناوماڵ.
بانگێردان/bangirdan: کتن:
بانماڵ/banmaľ: نتـ:[ بان+ ماڵ( ماڵین)] بەفرڵماڵ، شپارۆخ( خۆشناوەتی)، وەروەرە( مكـ). بانگوش.
باننگ/baning: ئان:[ كهـ][ بان+ نگ( تەماشای( نگ) بكەن] بان، سەر.
بانۆک/banok: ن:[ بان+ ئۆک]
1 – ئەو ئاژەڵەی كە شیری بێچووی تر دەدات.
2 – نەبان: كەسێكە كە ساوا بە دایک مردوو دەخاتە بەر دایكێكی دیكە.
بان وەبان/banweban: ئان:[ كهـ] سەرە وسەر، لە سەرەوە
:: لەبان وەبان خاسە.
بانەوبان/baneûban: نتـ: لەبانێكەوە بۆ بانێكی تر بازدان.
بانەوبان كردن/baneûban kirdin: کتپ:
بانەوناو/baneûnaw: ن:[ هـ]:
1 – سوواخ، قورتێهەڵسوون.
2 – گڵەبان، ئاخبان، ئاخەبان.
بانێژ/banêj: نتـ: بانیژ.
بانیان/baniyan: کتپ:
بانیجە/banîce: نتـ:[ بان+ ئیجە] بانیژە.
بانیژە/banîje: نتـ:[ بان+ ئیژە( ئیچە، ئیجە : بچووک)]
1 – بانیجە، سەربانووچكە، بانجیڵە، تارمە: ژوورێكی نزمە كە سەر بانەكەی وەكوو بەرهەیوان یا حەوش بێت بۆ ژوورێكی بەرز، كە لە سەریەوە بێت( سنـ).
2 – سەربانی بچووک و نزم.
3 – ئەو جێگەی گەنمی باراشی لێ رۆدەكەن و لەوێوە دەڕژێتە گەرو لە بۆ بەرداش.
بانەیەک/baneyek: ن:[ بان+ ئە+یەک] كەڵەكە، لەسەریەكتر.
بان یەک/ban yek: ن:[ بان+ یەک] تێكڕا، لەسەریەک، كەڵەكە.
بان یەکنان/ ban yeknan: كتن:[بان+ یەکنان] كەڵەكەكردن، لەسەریەک دانان.
.
.
____________________
بان ² /ban: ف:[ دۆخی ڕابردووی دووری مەرجی یە(بوون)] ببن.
بانا/bana: ئانفا:[ كهـ] هات، دێت.
:: باناشەو.
.
.
________________
بان ³ /ban: ن:[ بیا][ ڕوو] دارێكە سەوز و ناسک و خۆشبۆ، بەری لە فستق دەكات، ڕۆنێكی بۆنخۆشی لێدەردە هێندرێت بەدەنكەكانی دەڵێن(حب البان:Moringa). لەبەربڵندی و ڕێكی و لووسی لە شیعردا لە گەڵ قەد وباڵای خۆشەویست بەراوورد دەكرێت.[ع : البان، هیند : behan].
{
هات زەمزەمەیی بولبول و ئاوازەیی قومری هات بادی سەبا، دێن و دەچن عەرعەر و بانات
}{ نالی}.
.
.
.
.