یار ¹ /yar: ن:[ پەهلەوی: yār][ یارێک، یارەکە، – یاران، یارانان یارەکان]
1 – ئاودەم، ئاودەنگ، ئاومل، ئۆگر، بەردەڤک، جفت، جووت، خەمڕەوێن، دڵدات، دڵدار، دۆست، دلبەر، ڕێهەڤ، هاودەم، هاودەنگ، هاوڕاز، هاونشين، هەڤدەڤ، هەڤدەم، هەڤدەنگ، هەڤنشين، هۆگر، یۆو.
2 – ئەڤیندار: لە خۆشەویستی و ئەڤینی مرۆڤانەیی( زایندەگی)، مەعشووقی ئەزەلی.
{
بەزم هام فەردان، یارمۆبەت کێش
یەک ئیمشەوو دەفێ، دروێش، های دروێش
}{مەولەوی}.
یاران/yaran: نتـ:[ کۆی (یار)ە] دۆستان، هۆگر.
یاران/yaran: نتـ:[ کباک، زا ] هەنەک – حەنەک، یاری، گاڵتە، ڕابواردن.
یاراو/yaraw: نتـ:[ هـ] یاراوە : یارە ئاو : هەر تشتێ کە زۆر حەزی لە ئاو بێت و ئاو بخوازێت.
یاراوی/yarawî: نچ: زۆر حەزکردنی هەر شتێک لە ئاو.
یارە/yare: ئان: کورتکراوەی ( یار)ە.
یارمەند/yarmend: ئان:[یار+ مەند] خاوەن دۆست. بەیار.
یارمەندی/yarmendî: نچ: خاوەن دۆستی. ئەو کۆمەک و ڕێزگرتنەی کە دەبێتە هۆی مایەی دڵڕاگرتنی یار.
یارویاوەر/yarûyawer: نتـ: ئالیکار، پشتوپەنا، پشتیوان.
:: خودا یارویاوەری بێت : خودا ئاگای لێت بێت.{ ناهید، ل، 709}
یاری/yarî: نچ: دۆستایەتی، هاودەمێتی.
بێیار/bêyar: ئانتـ:[ بێ+ یار] بێ دۆست، بێ برادەر.
بێیاری/bêyarî: نچ: بێ دۆستی، بێ برادەری.
.
.
___________
یار ² /yar: ڕەگ:[ پەهلەوی: yār][ ڕەگی چاوگی ( یارستن )ی فارسییە ؛ بە واتای توانین].
{
لە ترسی موددەعی یارای ڕوانینم نییە هەرگیز
بەفرسەت جارجارە مەر نیگاهی کەم بە پەنهانی
}{ نالی}.
یارا/yara: نتـ:[ یار+ ئا] ئازایی، توانا، هێز.
.
__________
– یار ³ /ya – : پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە پاش ڕەگی چاووگەوە و دەیکات بەناوی کارا.
ناو | پاشگر | ووشەی نوێ |
زان | + یار | زانیار |
دز | +یار | دزیار |
بەخت | + یار | بەختیار |
جووت | + یار | جووتیار |
بڕ | + یار | بڕیار |
هەست | + یار | هەستیار. |
تێبینی |
لەسەر کێشی جوتیار و فرۆشیار وشەی هەستیاری بۆ شاعیر داناوە. |
هەستاریش : ئەو کەسەیە کە هەستی هەیە. ل، 141. |
.
.
.
.