کۆچ/koç: ن: ڕەو یان ڕۆیشتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.

:: نووسینگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆمارکردنى ئاواره‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان.

کۆچا و كۆچ/koça û koç: ئانتـ:[ کۆچ+ ئاو+ کۆچ] کۆچی بەردەوام : گوازتنەوە لەم کۆچەوە بۆ ئەو کۆچ، هەرکی هەر خەریکی چاوکۆچێن.

كۆچای كۆچ/koçay koç: ئانتـ: کۆچاوکۆچ.

کۆچ بە كۆچ/koç be koç: ئانتـ:[ کۆچ+ بە+ کۆچ] مەن بەمەن.

کۆچەر/koçer: ئانفا:[ کۆچ+ ئەر]

1 – ئەو کەسەی کە کۆچ دەکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە.

2 – ڕەوەند، خێڵات : خاوەند مەڕ و ماڵات و دەوڵەتن گەرمێن و کوێستانی دەکەن و ڕەشماڵ نشیننن

کۆچەری/koçerî: نچ:

1 – ئەوەی پەیوەندی بەکۆچەوە هەبێت وەک کەسێکە نیشتەجێ نەبێت و کۆچەری ئەم شوێن و ئەو شوێن بکات.

2 – چادرنشینی، چۆلگەردی : خێزانێک یان کۆمەڵە خێزانێک لە گەڵ مەڕ و ماڵات گەرمیان و کوێستان بکەن.

کۆچەریەتی/koçeryetî: نتـ:[ کۆچەر+ یەتی] کۆچەرێتی.

کۆچبار/koçbar: ئانتـ:[ کۆچ+ بار] گوێزانەوەی بار بە کۆچ.

كۆچبه‌ر/koçber: ئانتـ:[ کۆچ+ بەر][ ئینگـ : Immigrant، Migrants]

کۆچبەری/koçberî: نچ:[ کۆچبەر+ ی][ ئینگـ : Migration]

کۆچخانە/koçxane: نتـ: شوێنی کۆچکردن.

کۆچ کەرڎەی/koç Kerđey: کتپ:[ هـ]

کۆچ کەرڎەینە/koç Kerđeyne: کتپ:[ هـ] لەکۆچ کردندا.

کۆچ کەرڎەیەنە/koç Kerđeyene: کتپ:[ هـ] لەکۆچ کردندا.

کۆچكردن/koçkirdin: کتپ:[ کۆچ+ کردن]

1 – کۆچ کەرڎەی( هـ) کۆچ کرن( کباک): ئۆغرکردن، ڕۆییشتن، بارکردن، گوازتنەوە لە شوێنێک بۆ شوێنكی دیک بەماڵ و منداڵەوە.

:: دیاردەی کۆچکردنی گەنجان لە ھەێمی کوردستان بەرەو ئەورپا روو لەزیادبوونە.

2 – مردن.

3 – بارلێنان : باری گەشت بەستن.

کۆچكردوو/koçkirdû: کتپ:[ کۆچ+ کردوو ( کردن)] مردوو.

کۆچماڵ/koçmaľ: نتـ:[ کۆچ+ ماڵ] کۆچێکی گشتی یە بەومەرجەی کەس بەچێ نەمێنێت.

کۆچ و بار/koç û bar: نتـ:[ هـ] بار و بارخانە، تڵمیت : ماڵی کۆچەری، کە لە ووڵاغ نرابێت.

کۆچ و بارگە/koç û barge: نتـ:[ هـ] کۆچ و بارگە.

کۆچ و بارەنە/koç û barene: نتـ:[ هـ] لە کۆچ و بار دا.

کۆچ و ماڵ/koç û maľ: :

کۆچ هەڵ كۆچ/koç heľ koç: نتـ:[ کۆچ+ هەڵ+ کۆچ] کۆچاوکۆچ.

کۆچی/koçî: نچ: مێژووی کۆچی.

کۆچی تاكەكەسی/koçî takekesî: نتـ:

کۆچی دووایی/koçî duwayî: نتـ: دواترین کۆچ : مەبەست لە مردنە.

کۆچی زۆرەملانێ/koçî zoremilanê: نتـ: كۆچی بەكومەڵ.

کۆچی ناوەخت/koçî nawext: نتـ: كۆچی ناچاری، كۆچی ناوادە.

کۆچی ناوخۆیی/koçî nawxoyî: نتـ:

کۆچی نێودەوڵەتی/koçî nêwdewľetî: نتـ:

کۆچی هاوبەش/koçî hawbeş: نتـ: كۆچی بەكومەڵ.

کۆچی هزرەکان/koçî hizrekan: نتـ: كۆچی ئەقڵ.

کۆچی وەرزی/koçî werzî: نتـ: گەرمیان و کوێستان کردن.

.

.

_______________________

کۆچ/koç: ن:[ گیان] بزن و بەرانی بێشاخ.

.

.

.

.