قەل ¹ /qel: ن:[ باڵ] بەقلەموون( هـ)، بۆقلەمەن، شامی، عەلەشیش، عەلۆک( کباک)، قەلەموون : پەلەوەڕێکی ماڵی کراوە، گۆشتی دەخورێت، چەشنی ئەم پەلەوەرە جۆرێکە لە جۆرەکانی دیکەی پەلەوەرە مامرییەکان، مێکانیان بچووکترن لە نێرینە یەکانیان، ملی بێپەڕە؛ نێرەکەی چەپکێک تووکی گەورە بەسنگییەوە وەک تاووس خۆی گڤ دەکات وکلکی دەکاتەوە، لێ کەمتر ڕەنگاوڕەنگن. باڵی نێرینەیەکانیان لە 1,5 – 2 مەتر دڕیژدەبێت، گەورەترین جۆرن لەپەلەوەرە مامرییەکان( Galliformes) ، ناسینەوەیان زۆر ئاسانە لەچاو ڕەگەزەکانی دیکە. تەمەنی دەگاتە 50 ساڵێک.[ ئینگـ: turkey]
لە دوو چەشنی جیاوازیان هەیە | |
1 | چەشنەی Meleagris gallopavo لە لایەن زانای سویدی Carl Linnaeus لە ساڵی 1758 تۆمارکراوە. |
2 | چەشنەی Meleagris ocellata لە لایەن زانای فەرەنسی Georges Cuvier لە ساڵی 1820 تۆمارکراوە. |
:: قهل به قهلی وت ڕووت ڕهش بێت.
عەلوعەلو : گووتەیەکە قەلی پێ تووڕە دەکرێت.
قەلبەخێوکردن/qelbexêwkirdin: کتپ:[ قەل+ بەخێوکردن] بۆ دەستكەوتنی جوجەڵەی قەل هێلكەی قەل دەهێندرێت لە نێو هێلکەهەڵێنەر بۆماوەی 28 رۆژ دادەنرێت و دوای تروكاندنی لە نێو هۆڵی پرۆژە و کێشی قەل بە 15 كیلۆگرام عەلەف لە ماوەی 90 رۆژ دەبێتە 7 تاوەكو 8 كیلۆ بەرزدەبێتەو و دەخرێتە بازاڕەوە.