هەنگ/heng: ن: گووربە _ گووربک( کباک) : وەک هەموو مێرووەکانی دیکە لەشی هەنگ پێکهاتووە لە سی بەش ( سەر، سینگ، سک)، تەنها هەنگی مێ چزووی پێوەیە، کە بەکاریدەهێنێت بۆ بەرگری. گەورەیی مێشەنگ لە نێوان 2 میلی مەتر- 39 میلی مەتر دەبێت. هەرووەها پۆلێنکردنی جۆرەکانی هەنگ نزیکە 20.000 جۆری جیاواز تۆمارکراوە لەجیهاندا. سەرنج لەوە دراوە کە لە ناوچە ساردەکانی سەر گۆی زەوی ڕەنگیان ڕەشەباوە یان قاوەییەکی تۆخە و لە ناوچەگەرمەکان ڕەنگیان زەرد و سوورێکی کاڵە. نزیکەی 2 ساڵ دەژێت.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | |||||||
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | تیرە/پەل | توخم | جۆر | |
kingdom | phylum | class | order | Family | genus | speies | |
Animalia | Euarthropoda | Insecta | Hymenoptera | Apidae | Apis | A. mellifera | |
جیهانی زیندەوەر | جومگەدارەکان | مێروو | باڵدارە توولەکەییەکان | هەنگوینییەکان | مێشی هەنگ | هەنگی ڕۆژئاوایی |
خێزانی هەنگ |
مێشهەنگ سێ رەگەزی جیاوازی ئەیە، هەریەکێکیان بەرپرسە لە کارەکانی خۆی و بە شێوەیەکی رێک کارەکان بەڕێوەدەبەن.
شاهەنگ/şaheng: نتـ: شاژن تەمەنی ژیانی دەگاتە هەشت ساڵ. شاژن دایکی هەموو تیرەکەیە، کاری شاژن تەنیا هێلکەدانانە و پێچەوانەی شاژنی ڕامیاری کە خاوەنی دەسەڵاتە، لەناو دونیای هەنگدا، شاژن ئەرکی رێکخستنی کاروبارەکانی هەنگە و پۆڵینیان دەکات بەسەر دوو جۆردا، جۆرێک کە دەچنە دەرەوە و جۆرێک کە تەنیا لە ژوورەوە دەبن، ئەوانەی دەچنەدەرەوە تەمەنییان لە سەرووی 21 رۆژە، ئەوانەی ناوەوە ئەوانەن کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە 21 رۆژ و مافی چوونە دەرەوەیان نییە، بەمەش ئەگەر سەیربکەین کارەکانی دەرەوە و کارەکانی ژوورەوە بەراوردبکەین دەبینین هاوسەنگییەکی تەواوی هەیە و ئەمەش لەلایەن شاژنەوە رێکدەخرێت، بۆیە هەر کاتێک ئەو هاوسەنگییە ناتەواوبوو، ئەوا مێشەکان شاژنی خۆیان دەگۆڕن.
نێرەهەنگ/nêreheng: نتـ: مێشی نێر تەمەنی دەکاتە 45 رۆژ. رەگەزی نێرەکە کاری تەنیا بۆ یەک مەبەستە، ئەویش جووتبوونە لەگەڵ شاژن کە ڕوودانەکە لە نێوان مانگی 4 تا مانگی 7 ڕوودەدات. لەدوای مانگی 7 ـەوە خواردن نادرێتە نێرەهەنگ و بۆخۆیان لەناو دەچن.
هەنگی ئیشکەر/hengî îşker: نتـ: کارەکەر : مێشی مێ تەمەنی دەکاتە 45 رۆژ. کاری کارەکەر لە رێگای شاهەنگەوە دابەش دەکرێت و بەم جۆرەش کاری رەگەزی مێ کە کارەکەری پێ دەڵێن، کارەکەی لە وەرزی بەهار تا وەرزی پاییز دەستپێدەکات، کە بریتییە لە کۆکردنەوەی هەنگوین و رێکخست و پەستانەوەی هەنگوین لەناو شانەکان و هەروەها لە رێگای وەشاندنی باڵەکانییەوە کە بڕێک هەوا لە ژوورەوە پەیدا دەکات و ئەو کردارەش وا دەکات کە هەنگوینەکە خەست بێتەوە، ماددەی شەکری دووانە دەکاتە ماددەی شەکری یەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا کارەکەر بەرپرسە لە دروستکردنی رادەی شێ لەناو خلێفەکەدا کە بەپێی رێژەی ستاندارد دەبێت رادەی شێ لەناو خڵێفەکە 16,79 پلە بێت و ئەوە باشترینانە و ئەگەر پۆینتێک لەو رێژەیە زیاد بکات ئەوا هەنگوینەکە دەمەێت.{ حاجی عەبدوڵڵا بەزاز}.
هەنگەڵان/hengeľan: نتـ:
هەنگەوان/hengewan: نتـ: هیچ هەنگەوانێک نییە کە شەکر بەمێشەکە نەدات، چونکە جاران کەسێک مێشێکی هەبووە و هەنگوینەکە پارەیەکی باشی نەکردووە و پێویستی بەو داهاتە ئابوورییەی نەبووە، ئەوا هێندە هەنگوینەی لەناو پلوورەکەی بۆ جێهێشتووە بۆ ئەوەی مێشکە پێویستی بەخواردنی دیکە نەبێت، بەڵام ئێستا چونکە هەنگوین نرخەکەی زۆرە و هەنگوینەکەی لەئاستی خۆی زیاتر دەردەهێنن و بۆیە ناچار دەبن شەکراوی پێبدەن.
ئەو شەکراوەش ئەگەر هەتا کۆتایی مانگی ئازار هەر هەنگەوانێک شەکر بە مێشەکان بدات، ئەوا ئاساییە بەڵام دوای مانگی ئازار ئەوە خراپە و کاریگەری لەسەر هەنگوینەکە هەیە.
هەنگەوانان/hengewanan: نتـ:
ههنگ بهخێوكردن/heng bexêwkirdin: کتپ:[ ئینگـ : Honey bee breading]
هەنگ پورەدان/heng puredan: کتپ:[ هەنگ+ پورەدان] هەنگ کاتێک پورە دەدات یەکەم جار بەم شێوەیە هەنگەکان یەنە دەرەوە لە بەردەم پورەکەدا پاش ماوەیەکی کەم دەڕۆن بۆ شوێنێکی تر هەندێک جار نزیک هەندێک جار دور بەدارەوە دەنیشنەوە پاشان دەبیت ئاگاداری بین بۆ ئەوەی لە بەرچاومان ون نەبن.
ههنگ داپۆشین/heng dapoşîn: کتپ:[ ئینگـ : Wintering]
ههنگدۆز/hengidoz: نفا:[ هەنگ+ دۆز( دۆزینەوە)] بەو کەسە دەگووترێت، کە شارەزا بێت و لە جیهانی هەنگ و بەشێوەیەک چاوەدێری هەنگ دەکات لەسەر گوڵ و کانیاو چەندێک بڵند دەبنەوە بەرەو کوێ دەڕوات و بە شوێنی میشەنگەکە دەکەوێت تا دەگاتە مۆڵگەی هەنگە، ئەگەر لەسەر دار و ناو ئەشکەوت بێت، ئەوجا دەکەونە بڕینی هەنگ و گرتنەوەیان.
پۆرەی هەنگ/porey heng: نتـ:
گەرای هەنگ/geray heng: نتـ: هێلکەی هەنگ.
:: تا ئێستە هێلکه( گەرا)ی هەنگت بینیوە.
خلێف/xilêf: نتـ: کەندووی هەنگ.[ ئینگـ : ]
کۆچی هەنگ/kokheng: نتـ: [ ئینگـ : Absconding]
تەپارک/teparik: نتـ:[ کباک، زا][ تەپ+ ئارک( ؟)] قوڕ و شیاکەیەكە تێكەڵ كرابێت و دەمی کوورەی هەنگی پێ سواخ دەدرێت.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی هەنگ لە جیهاندا |
هەنگی ئەرمەنی/hengî Ermenî: نتـ: [ ئینگـ : A. m. armeniaca]
هەنگی ئەفەریقای ڕۆژئاوا/hengî Eferîqay řojawa: نتـ: [ ئینگـ : A. m. adensonii]
هەنگی ئەنەدۆڵ/hengî Enedoľ: نتـ: [ ئینگـ :A. m. anatoliaca ]
هەنگی ئیتاڵی/hengî Îtalî: نتـ: [ ئینگـ : A. m. legustica]
هەنگی ئیسپانی/hengî Îspanî: نتـ: [ ئینگـ : A. m. iberica]
هەنگی باشووری ئەفەریقا/hengî başûrî Eferîqa: نتـ: [ ئینگـ : A. m. capensis]
هەنگی باکووری ئەفەریقا/hengî bakûrî Eferîqa: نتـ: [ ئینگـ : A. m. intermissa]
هەنگی بیابانی/hengî biyabanî: نتـ: [ ئینگـ : A.m. sahariensis]
هەنگی جەنگەلەکانی کێوی ڕۆژهەڵاتی ئەفەریقا/hengî cengelekanî kêwî řojheľati Eferîqa: نتـ: [ ئینگـ : A. m. monticola]
هەنگی جیای مەغریب/hengî iyay Meẍirîb: نتـ: [ ئینگـ : A. m. major]
هەنگی ڕەشی ئەوروپی/hengî řeşî Ewrupî: نتـ: [ ئینگـ : A. m. mellifera]
هەنگی ڕۆژهەڵاتی/heng řojheľatî: نتـ: [ ئینگـ : A.m. ]
هەنگی ساڤانا /hengî Savana: نتـ: [ ئینگـ : A. m. scutellata]
هەنگی سایبرس /hengî Sayibrîs: نتـ: هەنگی قوبرس[ ئینگـ : A. m. cypria]
هەنگی سقیلیا /hengî Siqîliya: نتـ: [ ئینگـ :A. m. silula ]
هەنگی سوری/hengî Surî: نتـ: هەنگی بریسەمی سوور، زمان ئەم هەنگە نزیکەی 7 میلی مەتر درێژ دەبێت. قای دواوەی درێژ و باڵەکانی تەسک و تەنگن. دەناسرێتەوە بەهۆی کپی یەوە.[ ئینگـ : A. m. syriaca]
هەنگی قەوقاز /hengîQewqaz: نتـ: [ ئینگـ : A. m. caucasica]
هەنگی کارنیکا /hengî Karnîka: نتـ: [ ئینگـ : A. m. carnica]
هەنگی کرێت/hengî Kirêt: نتـ: [ ئینگـ : A. m. adami]
هەنگی کێوی/hengî kêwî: نتـ: شەمەتلینکە، شەپەتوکە : جۆرە هەنگێکە لە هەنگی ئاسایی بچووکترە، ڕەنگیان ڕەشباوترە، بەهێز و دڕن، لەشوێنی پەنای نێو سروستدا شانە هەڵدەبەستێت و هەنگوینی تێدەکات، ڕێژەی هەنگەکەی کەمترە لە ڕێژەی هەنگی ئاسایی و زەرباو ترە، لێ چیژ و تامی خۆشترە.
هەنگی گرێکی/hengî Girêkî: نتـ: [ ئینگـ : A. m. cecropia]
هەنگی لیتۆریا/hengî Lîtoriya: نتـ: [ ئینگـ : A. m. litorea ]
هەنگی مەغەدەشقەر/hengî Meẍdeşiqer: ن: [ ئینگـ : A. m. unicolor ]
هەنگی مەکەدۆنی/hengî Mekedonî: ن: [ ئینگـ : A. m. macedonica]
هەنگی مێدا /hengî Mêdiya: ن: هەنگی ئێرانی [ ئینگـ : A. m. meda]
هەنگی میسری/hengî Mîsrî: ن: [ ئینگـ : A. m. lamarckii]
هەنگی ناودار/hengî nawdar: نتـ:
هەنگی یەمەنی/hengî Yemenî: ن: [ ئینگـ : A. m. yemenitica]
نەخۆشییەکانی هەنگ |
: ڤاڕوایە کە ئەو نەخۆشییە کاریگەری لەسەر گەرای مێشەکە دەکات و جۆرە پندێکە لەگەڵ گەرا دەچێتە ژوورەوە و لەگەڵ هێلکەکە کارلێک دەکات و خواردنی فەرخەکە دەخوات و بەم جۆرەش گەشەی نابێت و باڵەکانی کورت دەبێت و قاچەکانی ناتەواو دەبن.{ حاجی عەبدوڵڵا بەزاز}.
مرداربوونەوەی هەنگ/mirdarbûnewey heng: نتـ: ئەم چوار هۆکارە دەبنە هۆی لەناوچوونیان.
1 – مۆرانە : کرمێکی زۆر بچووکە کە بە چاو نابیندرێت.
2 – دەرمانی قەڵاچووکردنی میش و مەگەز.[ ئینگـ : pesticider].
3 – خۆراکی یەکجۆری.
4 – کەشوهەوا
.
.
.
.