زا ¹ /za: ن:[ ڕەگ و باری ڕابردووی كەسی سێیەمی تاكی مێینەیە لە بۆ كرداری( زان) یان ( زایین) ]
1 – ڕۆڵە، زادە، زاگ، فرەزەند، منداڵ( کە)، وەچە : نەوە وەک كوڕ یا كچ.
:: ئەم ئافرەتە زایێكی لە زگدایە.
:: زایەكم لە زگدابێت.
:: ئەو بەرخە دوێنێ زا.{ هەژار، ل، 394}.
2 – بەچكە، بێچووی مەڕ و بزن : زاک( ئاژەڵ)
زا/za: ئان: ب( زوا).
زائین/zayîn: كتن:[ زا ( زان)+ ئین( ین)] زایین، دەردان، دڵاندنی ئاووتەڕایی، ڕوودان، سەرهەڵدان، پەیدابوون{ گیو، ل، 516}.
:: مەڕەکە زا، بەرخێکی بوو.
زان/zan: کتن: منداڵ بوون.
:: لە زگ و زا کەوتووە.
زاوە/zawe: ف: واتا منداڵی بووە.
– زا/za – : یەكەمین پاشگرە لە زمانی کوردی بە واتای وەچە بێت :
پلەی یەکەم | خستنەسەر | پلەی دووەم |
پلەی سێ هەم |
ئام ( مام) | + زا | ئامۆزا | ئامۆزازا |
برا | + زا | برازا | برازازا |
پەری | + زا | پەریزا | |
پوور | + زا | پوورزا | پوورزازا |
خاڵ، خاڵۆ | + زا | خاڵۆزا | خاڵۆزازا |
خوشک+ ئە | + زا | خوشکەزا | خوشکەزازا |
کوڕ | + زا | كوڕەزا | کوڕەزازا |
میمک | + زا | میمکزا | میمکزازا |
.
.
_________________
زا ² /za: ئاک:
دەی سا، كەوابوو، كەوایە.
.
.
______________________
زا ³ /za: ئاک: گەر، نۆرە : نۆبە لە قومار دا.{ هەژار، ل، 394}.
.
.
_____________________
زا 4 /za: ئان: وشک _ ووشک، زوها _ زوا.{ هەژار، ل، 394}.
.
.
.
.