برا /bira: ن:[ خێز][ هەخـ: براتەر][ پهـ: براتە _ برات_ براد][ فار: برادر][ زا: برار _ بەرار][ ل : برار]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
براتەر ratArb Brother
  نەشوناس شوناس
تاک كۆ تاک كۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور براک  بران براكە براكان 
شێوەزاری كرمانجی ناوەند براێ ، براێک  بران  براكە براكان 
شێوەزاری هەورامی برێوە براێ ، بران  براێ  براكێ 

1 . منداڵی نێرینە كە دەگەڵ منداڵی دیكەی دایک و باووک یان لە یەكێكیان بێت. 

2 . ( مجـ) بە نیشانەی خۆشەویستی و ڕێزلێنان، لەقسەكردن و نامەنووسیندا بۆ خەڵكی تریش بەكاردێت.

{

دەزانی كە حاڵمان چلۆن بوو برا

لە پێشدا چ زوڵمێک لە كوردان كرا

}{ حافیدی}.

براباب/birabab: نتـ:[ خێز][ رۆژک، مكـ][ برا+ باب] دووكەس كە باوكیان یەک بێت و دایكیان جودابێت.

براباڤ/birabav: نتـ:[ خێز][ كباک][ برا+ باڤ] براباب، مام، ئاپۆ.

برابەش/bira beŝ:[ برا+ بەش]

1 . كەسێكی لە مڵكایەتی شتێكدا دەگەڵ كەسێ یان كەسانێک شەریک بێت. 

2 . (مجـ) كەسێكی ماڵی خەڵمی لەلابێت و نەیداتەوە : هەر وەكو برای بێت و بەشی خۆی لێوەرگرتبێت

:: ئەرێ كابرا ئەم قەرزانەم بۆ نادەیەوە.

:: خۆ تۆ برابەشی من نی؟.

براتووتە/biratûte: نتـ:[ برا+ تووتە][ رۆژک، مكـ] برای تووتە، چوارەمین قامكی دەستە لە پاش پەنجەی گەورە ڕا.

براخووا/biraxuwa: نتـ:[ خێز][ برا + خووا] برای ژنی مرۆڤ.

برادەر/birder: نتـ:[ برا+ دەر] ئاواڵ : ئەو دۆستەی كە لە دەرەوەی ماڵ وەک برا بێت بۆت

:: شاسوار برادەری شامار، دوێنی لە بەغدا هاتەوە.

برادەران/biraderan: نتـ:[ كۆ][ برادەر+ ئان] دۆستان، ئاوەڵان، ئاواڵان.

برادەرانە/biraderane: ئانتـ:[ برادەر+ ئانە] هەڵسوكەوتی دۆستانە، دڵسۆزانە.

برادەرایەتی/biraderayetî: نچ:[ برادەر+ ئایەتی] ئاواڵەیەتی.

برادەرێتی/biraderê: نچ:[ برادەر+ ئێتی] پێوەندی لە نیزیكەوە، هاورێیەتی، دۆستایەتی.

برادەری/birderî: نچ:[ برادەر+ ئی] ئەوەی پێوەندی بەبرادەرەوە هەبێت.

:: دەگەڵ نەوزاد برادەریمان خۆشە.

برادەری كردن/birderî kirdin: كتپ:[ برادەری+ كردن] هاورێیەتی كردن.

برار/birar: ن:[ خێز]

1 . [ كباک، زا] برا. 

2 . [ كباش، ل] برادەر، هاورێ.

برارەی/birarey: نتـ:[ خێز][ كباک، زا] برایەتی.

برارزا/birarza: نتـ:[ خێز]

1 . [ كباک، زا] برازا. 

2 . [ كباش، ل] كوڕی برادەر.

برارزی/birarzî: نچ:[ خێز][ كباش، ل] كچەبرازا، منداڵی برادەر.

برارزینە/birarzîne: نتـ:[ خێز][ كباش، ل] ژنبرا.

برارگەپ/birargep: نتـ:[ خێز][ كباش، ل] براگەورە.

برارووارنە/biraruwarne: نتـ:[ كباش، ل] برایانە.

براری/birarî: نچ:[ كباش، ل] برادەری، هاوڕێیەتی.

برازاڤا/birazava: نتـ:[ خێز][ كباك][ برا+ زاڤا] شۆشپان، برازاوا.

برازا/biraza: نتـ:[ خێز][ برا+ زا( زان – زایین)] برازاگ : منداڵی برا چ كوڕ یا كچ.

{

ڕووم كردە بەزمی خاسی برازا ئەزیزەكەم 

ئەمشەو بە سەد تەوازوع و ئیخلاس و سەركزی

}{ شێخ رەزا}.

برازازا/birazaza: نتـ:[ خێز][ برا+ زا( زایین)+ زا( زایین)] منداڵی منداڵی برا. نەوەی برا.

برازاڤا/birazava: نتـ:[ خێز][ كباک] برازاوا.

برازاگ/birazag: نتـ:[ خێز][ برا+ زا( زایین)+ گ] برازا، منداڵی برا چ كچ بێت یان كوڕ.

برازا(ڤ)وا/biraza (v) wa: نتـ:[ خێز][ برا + زاوا] شۆشپان، برازاڤا : برا یان برادەرێكی زاوا یە كە لە رۆژی بووک گواستنەوەدا پشتێنی بووكە دەبەستێت و لە رۆژی گواستنەوەی لەتەك بووكی وە دەڕوات هەتا دەگا تە ماڵی زاوا.

برازی/birzî: نتـ:[ خێز][ برا+ زی : زا] برازا.

براژن/birajin: نتـ:[ خێز][ برا+ ژن]

1 . ژنی برا . 

2 . وشەیەكە لە ناوكوردەواری دا دۆست وبرادەری كەسێك، خێزانی هاورێكەیانی پێبانگدەكەن.

براژنێتی/birajnê: نتـ: ئاكاری براژن.

براژنی/birajinî: نتـ: ئاكاری براژنی.

براک/birak: ن:[ پهـ : براتەک][ كباک] برادەر، دۆست.

براكە/birake: ئان:

1 . ووشەی خۆشەویستی بۆ دواندنی برادەر. 

2 . ئاواڵ زاوا.

براكێ/birakê: ن: برادەر، دۆستی زۆر نیزیک.

براگەورە/biragewre: نتـ:[ خێز][ برا+ گەورە] 

1 . نۆبەرە نێرەی كەسێک لەچاو منداڵەكانی تری. 

2 . براگەپ : ئەو كەسەی چەند دۆست و برادەر یا بنەماڵێک( لەبەر هەر سیفەیتێكی تر بێت)لەناو خۆیاندا بەگەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی لێدەگرن و لەقسەی دەرناچن.

برالە/birale: نتـ:[ برا+ لە] گووتەیە كە دەگووترێت بەیەكێک لە ڕووی خۆشە ویستییەوە. برادەر.

برالەوشۆتی/birleûşûtî: نتـ:[ خێز][ هـ] برای شیری.

برام/biram: شڕ:[ برا+ م] برای من، براگەم، براکەم.

براماک/biramak: نتـ:[ خێز][ برا+ ماك] برای شیری یان دووکەس لە دایکەوە برابن. دایک برا.

برایانە/birayane: ئانتـ:[ برا+ یان+ ئە] هاورێیانە، وەك برا، برا بوون، برای : خۆشەویستی و ڕەفتار ی برایانە.

برایەتی/birayetî: نتـ:[ برا+ یەتی]

1 . برای. 

2 . ناوی رۆژنامەی فەرمی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی عێراقە لە داوی بەیان نامەی 11. ئازاری 1970 دەردەچێت.

برایەتی كردن/birayatî kirdin: كتپ:[ برایەتی+ كردن] دۆستایەتی لەگەڵ كردن، ئاشنایەتی بەستن.

برای/biray: نچ:[ خێز][ برا+ ی] برایەتی، برای باووک، برای دایک. خاڵ، برای گیان بەگیان. برامان برایی كیسەمان جیایی.

برایباب/biray bab: نتـ:[ خێز][ رۆژک، مكـ][ برا+ ی+ باب] مام : خزمی برابابیش بێت هەر باشە. { پەند}.

برای بابی/biray babî: نتـ:[ برا+ ی+ بابی] پەیوەندی نێوان دوو یان چەند برا كە باوكیان یەكە و دایكیان جودایە، برای باوكی.

برای حەق/biray ĥeq: نتـ:[ خێز][ برا+ ی+ حەق ] برا لەیەک  دایک و باووک.

برای خوێنی/biray xwê: نتـ:[ برا+ ی+ خوێنی] دووكوڕ كە بە مەبەست كە خوێنێان تێكەڵ دەكەن بۆ ئەوەی ببنە برا.

برای دایک/biray dayik: نتـ:[ خێز] خاڵ : پیاوێک كە دەگەڵ دایكی كەسێک برابێت.

برای دایكوبابی/biray dayikûbabî: نتـ:[ خێز] نێرینەیەک كەبرای كەسێک بێت كە منداڵی دایک و باوكێتی.

برای دینی/biray dînîـ:[ برا+ ی+ دین( ئایین) + ی] هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە هاوبەش بن لە پەیڕەوكردنی ئایینێک.

:: موسلمانان برای دینی یەكترین.

برای شیری/biray ŝîrî: نتـ:[ خێز][ برا+ ی+ شیر+ ی] براماک: ئەو منداڵەی كە شیری دایكی یەكێكی تری خواردبێتەوە.

لاوژا/lawja: ن: برارگەپ، براگەورە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 777}

.

.

__________

برا/bira: ئمـ: بریا.

.

.

__________

برا/bira: ئمـ:[ کباک] بڵا، با، دەبا، بهێپڵە.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 8   +   10   =