ئارد ¹ /ard: ن:[خوار][ پەهلەوی : art][ ئینگـ : Flour]
1 – ئارڎی( هـ)، ئه‌رڤان، هارد، کوییز : مادده‌یه‌که له هاڕینی گه‌نم په‌یداده‌بێت و ده‌کرێت به نان.
2 – هاڕڕاوی هه‌موو دانه‌وێڵه‌یه‌کی تر وه‌ک : جۆ، گه‌نم، گه‌نمه‌شامی، نۆک….
ئارداو/ardaw: نتـ: تێکەڵکردنی ئارد بە ئاو بۆ هەویر.[ ئینگـ : Flour solution]
ئارداوی/ardawy: نتـ:[ ئارد + ئاوی] تۆزێ ئارد لێنیشتوو، به ئارد داپۆشراو.
خۆئارداویکردن/xoardawykirdin: کتن:[ ئد][ خۆ+ ئارداوی+ کردن] خۆتووشکردن، خۆتێوهگلاندن له کارێکی خراپ یان چه‌رمه‌سه‌ره.
:: شانی خۆ به ئارداوی کردن.
ئارداوێژ/ardawêj: نتـ:[ ئارد + ئاوێژ(هاوێژ( هاوێشتن))]
1 – ئارده‌شان، ئاردی پرژاو : ئه‌و ئارده‌ی به‌رداش له سووڕانه وه دافڕێی ده‌دات ئاشی به‌رد.
قسه وباس، گفتوگۆ، دووان.
3 – هه‌له‌ق ومه‌له‌ق، پڕوپووچ
:: ئارداوێژیخۆشه : واتا زمانی شرینه.
4 – میهره‌بان، روح سووک.
ئارده‌باره/ardebare: نتـ:[ ئاب][ ئارد+ ئه+ بار+ ئه][ سیمـ] ئارده‌واره، مزه‌ی ئاش، قرهمزه( مکـ) کرێ یا هه‌قی بارکردنی ئارد یان لێکردنی براش. یان ئه‌و ئارده‌یه که خاوه‌ن ئارد به‌خۆشی ده‌یدا به ئاشه‌وان.
ئاردبههره/ardebehire: نتـ:[ ل][ ئاب] [ ئارد+ به‌هره] مزه‌ی ئاش، ئارده‌باره.
ئاردهبێژ/ardebêj: نتـ:[ ئارد+ بێژ( بێژتن)] واڵابێژ، لههێلهگدراو، بههێڵهکدا کردوو، شتی زۆر ووردهڕاڕابێت وه‌ک ئارد.
ئارده‌توو/ardetû: نتـ:[ ئارد+ه+توو] تووی وشکه‌وه‌کراو.
تێبینی |
له هه‌ورامان توو وشک ده‌کرێت و کڕه ده‌کرێت. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر وورد نه‌بێت. وه‌کو مێووژو میوه‌ی وشکهوهکراوی ترههڵدهگیرێت وه‌ک خوارده‌مه‌نی بۆ زستانان یان بۆ فرۆشتن، یه‌کێکه له‌به‌روبوومی داهاتی هه‌ورامان. |
ئاردهپیچ/ardepîç: نتـ:
1 –[ خوار] حه‌لوا : خواردنێکه له ئارد و رۆن و شه‌که‌ر دروست ده‌کرێت.
2 –[ زیند] مارموێڵکه، گاڵگاڵی.
ئاردهجۆ/ardeco: نتـ:[ ئارد+ ه+ جۆ] هاڕراوه‌ی جۆ.
ئاردهزوورات/ardezûrat: نتـ:[ ئارد+ ه+ زووڕات] هاڕڕاوهگ گه‌نمه‌شامی.
ئارده‌شان/ardeşan: نتـ:[هـ][ ئارد+ ه+ شان] ئارداوێژ. ئامرازێکه ئارد له به‌رداش دوورده‌خاته‌وه له کاتی هاڕیینیدا.
{
هه‌نی چێش واچوون، چۆن مهکهڕۆ چون
گه‌رد ئارده‌شان ئاسیای گه‌ردوون
}{مه‌وله‌وی}.
ئاردهشیله/ardeşîle: نتـ:[ ئارد+ ه+ شیله] ئاردهشله، ریتکه، وه‌ک چرێش که‌ڵکی لێوه وه‌رده گرێت، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی درزی په‌نجه‌ره و چه‌سپاندنی کاغه‌ز و پارچه به شوێنێکدا به‌کاردێت.
ئاردهلووکه/ardelûke: نتـ:[ ئارد+ ه+ لووکه]
1 – [ کەش] به‌فره‌لووکه، وورده کڵۆی به‌رف.
2 – ئاردی ناوقووڵکهی ئاش( ئاشی ئاو).
ئاردهڵین/ardeľîn: نتـ:[ ئارد+ ئه‌ڵێن]
تۆزئاشی زۆر نه‌رم.
ئارده‌وا/ardewa: نتـ:[ ئارد+ ه+ وا، با : چێشتی شلی تراو]
شۆربای ئاردی گه‌نم، په‌ڵووڵه.
ئارده‌واره/ardeware: نتـ:[ ئارد+ ه+ واره ] ئارده باره.
ئاردبێژانهوه/ardbêjanewe: کتپ:[ ئارد+ بێ‌ژان( دن)+ ه‌وه] ئارد له هێڵه‌ک دانه‌وه.
ئارددووله/ardidûle: نتـ:[ ف][ خوار] جۆره چێشتێکه که به ئاردی گه‌نم و ڕۆن و ئاو لێی ده‌نێن. وه ئه‌مه‌ش تایبه‌تی یه به چینی هه‌ژاران و خه‌ڵکی دێهاته‌وه.
ئاردزرشک/ardzirşk: نتـ:[ ل][ خوار][ ئارد+ زرشک] بڕۆش، بڕوێش : ئه‌و گه‌نمه‌ی به ده‌ستار یان ئاش ده‌هاڕدرێ، وه بۆ کوبه و کفته وشتی تر به کاری ده‌هێنن.
ئاردکێش/ardkêş: نفا:[ ئارد+ کێش( کێشان)]
1- کۆڵ هه‌ڵگر، ته‌نها له باراش.
2- ئاردکۆوهکهر : دارێکی درێژه، ته‌خته‌یه‌کی پانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاشه‌وان ئاردی پێ راده‌کێشێته‌وه : قه‌ڕاش.
ئاردماڵ/ardmaľ: نفا:[ کەرەستە][ ئارد+ ماڵ ( ماڵین)] ئامرازێکه پاش ته‌واوبوونی کاری ئاش، ده‌وروبه‌ری به‌رداشه‌کانی پێ دهماڵنهوه و پاکی ده‌که‌نه‌وه.
ئاردمالک/ardmalik: نتـ: [ کەرەستە] [ ئارد+ ماڵک ( ماڵ+ ک)] ئه‌و په‌رۆیه‌ی، ئاشه‌وان جێ ئاردی پێدهمالێت.
ئاردورۆن/ardûron: نتـ:[ خوار][ ئارد+ و+ ڕۆن] ئارده‌وا، په‌ڵووڵه، ئاسیده، پیوانی : خواردنێکی ژنی زهیستانانه.
ئاردیی/ardî: نچ:[ زا] [ خوار] ئارده‌وا، پهڵووله.
ئاردی نه‌بێژراو/ardî nebêjraw: نتـ: ئاردی له هێڵه‌ک نه دراو ، ئاردی کهپهکاوی، ئاردی نهتهکیاگ.
ئاردیین/ardyîn: ئان:[ کهـ] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئارده وه هه‌بێت.
.
.
_________________
ئارد ² /ard: ن: خاکه و وورده‌ی هه‌ندێک شت، هوورده، تۆز.
:: خاکهرۆک.
ئارده/arde: نتـ:
1 – گه‌رده، ورده.
2- تازه داهاتوو، نۆهاتی.
ئارده‌دار/ardedar: نتـ:[ ئارد+ ئه+ دار] خاکه، ووردەدار : ئاردەدار بەکاردێت بۆ چاککردنی تایبەتمەندییە میکانیکیەکانی قومی داڕشتن وەک زێدەکردنی ناوەڕۆی قوم و لمی بەکارهاتوو لە داڕشتن. کاتێ دەسووتێت شوێنەکەی دەبێتە بۆشایی یارمەتی تێپەڕبوونی گاز و هەڵم دەدات. [ ئینگـ : Wood flour].
ئاردهههره/ardehere: نتـ:[ ئارد+ ه+ هه‌ره] ئاردێکه که له ده‌می هه‌ڕه ده‌که‌وێته خواره وه : ئارهمشار.
وهئاردبوون/weardbûn: کتن:[کهـ: [وه (به)+ ئارد+ بوون] ووردوخاش بوون وێنه‌ی ئارد
:: له بان دیوارهگه کهفتهو خواریه‌ک ده‌سی بوِه ئارد.
وهئاردکردن/weardekirdin: کتپ:[ کهـ][وه ( به)+ ئارد+ کردن] پهرداخهگه کوتاوه زه ِوا و کرده‌ی وهئارد.
.
.
.
.