كەتان/ketan: ن:[ ڕوو] لۆکەکێوی، گیامێروولە، گیاهەڵاوە : ڕووەكیکە باڵاکەی لە 30 – سانتیمیترە و گەڵاکانی جۆراوجۆرن و سێ گەڵا چکەی تریان لێ دەبێتەوە و گوڵەکانیشی بە رەنگی شین و سپی و سوورن. لە کوردستانیش لە کێوەکانی باکووری پاوە، بانە، سەردەشت، شارەزوور و کێوەکانی بەمۆ و قەرەداغ بە شێوەی سرووشتی و خۆڕسك دەڕوێت.[ ئینگـ : Flax][ ناوی زانستی : Linum usitatissimum]

{ تێبـ : مێژووی دەگەرێتەوە بۆ 7000 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن فیرعەونەکانەوە ئامادەکراوە بۆ کوتاڵ. ئێستا لەهەموو جیهان دەچیندرێت بۆ هەمان مەبەست. لە ئەشکەوتەکۆنەکانی گورجستاندا کەتانی وشککراو بینراوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 30 هەزار ساڵ پێش لە زایین.}.

{
نە مێروولە گیام پشتیبانی مێروولە و پەپوولە بم
نە ئەشەدبۆم جاسووسی ئاسۆ و ئارامدەریی دڵان بم
بەڵام دڵم وەکوو هەوریی بەهاران پڕمژوو ئاورە
تا بەرقیی یەزدان بڕژێنم علم و هونەرم

}{ خانای قوبادی}

{ شاعیری هەمیشە زیندووی کورد خانای قوبادی لە سەر لۆکە کێوی دەڵی، بەو جۆرە کە نێ نێو خەڵکی کوردستاندا باوە و باوەڕیان هەیە کە مێروولە لە دانەی کەتان خانوو و شارەی خۆی بە چەوری رۆنی ئەم گیایە و ئاوی لەشی خۆیان سواخ دەدەن بە جۆرێک کە زستانانیش بەفر و بارانی تێکانچێ و هەر بۆیە بە کوردی پێی دەڵین “گیامێروولە”.

تۆوی كەتان/towî ketan: نتـ:[ ڕوو]

1 – دەنکی تۆوی کەتان تێکەڵ بە ریژیمی خواردن بکرێت، لەش سەلامەتتر دەبێت و سیستمی لەش و دڵ باشتر کاردەکەن.

2 – دەنکی تۆوی کەتان دەبێتە هۆی یارمەتیدەری هاتنەخوارەوەی کێشی لەش، بەرگری لە نەخۆشی شێرپەنجە، کەمکردنەوەی کلوسترۆل، بەرگری کردن لە پووچانەوەی ئیسکی لەش.

3 – خواردنی تۆوی کەتان کاریگەری خێرا و بەسوودی هەیە لەسەر لەش، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دڵ و کرادری هەرس چالاك دەکات، دەکرێت نیو كەوچك تۆوی کەتان لەگەڵ زەڵاتە یان کوپێك ئاو تێكەڵ بکەیت و بیخۆیت.

.

   ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  2,234 kJ (534 kcal )
  پرۆتین  18.29 g
  کاربۆهیدرات
 28.88 g
  شەكرەکان
 1.55 g
  رێشاڵ  27.3 g
  چەوری  42.16 g
  Saturated  3.663 g
  Monounsaturated   7.527 g
  Polyunsaturated

  omega‑3
  omega‑6
 28.730 g

 22.8 g
 5.9 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین Thiamine (B1)  (143%)  1.644 mg
 ڤیتامین Riboflavin (B2)  (13%) 0.161 mg
 ڤیتامین Niacin (B3)  (21%) 3.08 mg
 ڤیتامین Pantothenic acid (B5)
 (20%) 0.985 mg
 ڤیتامین  B6
 (36%) 0.473 mg
 ڤیتامین  C
 (1%) 0.6 mg
  کانزاکان  کالیسیۆم  (26%) 255 mg
 ئاسن  (44%) 5.73 mg
 مەگنیزیۆم  (110%) 392 mg
 فۆسفۆر  (92%) 642 mg
 پۆتاسیۆم  (17%) 813 mg
 زینك
 (46%) 4.34 mg

.

:: پارە لە تێکەڵەی لۆکەو کەتان دروست دەکرێت، بەڵام زۆربەی خەڵکی وا دەزانن کاغەزە.

:: ماسکی تۆوی کەتان پێست گەنج دەکاتەوە

ئاردی تۆوی كەتان/ardî towî ketan: نتـ: ئاردی تۆوی کەتان بەکاربهێنیت بۆ چارەسکردنی هەوکردنی پێست.

ڕۆنی تۆوی كەتان/ řonî towî ketan: نتـ:[ ڕوو]

1 – یەکێك لە سوودەکانی ڕۆنی تۆوی کەتان دەرمانی رەوانە، هەروەها کاری هۆرمۆنەکان رێكدەخات لەلەشدا، دوو کەوچك لەکەتانەکە لەناو کوپێك ئاودا دادەنێیت لەشەودا هەتا بەیانی یان دەیکوڵێنیت بۆ ماوەی ٥ خولەك و بەیانیان و ئێواران دەیخۆیتەوە لەدوای نان خواردن.

2 – رۆنی تۆوی کەتان بکەیتە نیو ئاردەوە و بیکەی بەهەویر لەسەر مایەسیری دابندرێت، برینەکە ساڕێژ دەکات، بەڵام دەبێت تاوەکوو چوار رۆژ ئەم کارە بەردەوام ئەنجام بدرێت.

3 – رۆنی کەتان بەکاردەهێندرێت بۆ پەیکەرسازی( هەیکەڵسازی) یان هەوێری هەیکەڵسازی.

ڕێشاڵی كەتان/řîšaľî ketan: نتـ:[ ڕوو] کتان، جاو : جۆرە کۆتاڵێکە : گرینگیەکی زۆری لە بواری چنین و رستنی چیتی دا هەیە.

{ لە کتێبی فەرهەنگ گیاهان داروئی بەڕێز ئەمیر ئەمینیدا لە لاپەڕەی ١٢٥دا نووسراوە: ” لە قەدیمەوە لە کوردستاندا لە تێکەڵاو کردنی لۆکە کێوی لەگەڵ خوری و رستنیان جۆرە قوماشێکیان بە ناوی “هەڵاوە” چنیوەتەوە کە تاکوو دەورانی قاجاریش زۆر باو بووە.}{ حامیدی دروودی}.

کوتاڵی كەتان/kutaľî ketan: ن:[ کوتاڵ+ ی+ کەتان] جۆرە کوتاڵێکە لە ڕێشاڵی کەتان دروست دەکرێت.

:: کراسی کەتان.

:: پانتۆڵی کەتان

:: چەرچەفی کەتان.

 

.

.

.

.

.