گیشە/gîşe: ن:[ کشت][ دزە] گێشە : شارای جۆیە.
1 . تاتەی تووتن و لیژنەی دار و هەموو شتێکی تر. لۆدەیەکە کە سەری ناگیڕێ.{ خاڵ، ل، 420}
2 . تا _ تایە، شارا : ئەو گیا و دەغلودانە یە، کە لە کاتی دروێنە بە باوەش کۆدەکرێتەوە، چەند مەلۆیەکی لەسەریەک دانۆابێت بۆ ئەوەی بکرێن بە خەرمان.
3 . کۆمەڵێ باقەی لەسەریەک داندراوی گیا و خەلە لە دەشت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}.
4 . تایە : کۆمای گەورە و زل لە باقە گیا بۆ ئاڵفی زستانی زستانەی ئاژەڵ.
گیشەدار/gîşedar: ئانتـ: تایەدار، لییژنە.
گیشەکەر/gîşeker: ئانفا: تایەنێر، تایەدانەر.
گیشەکێش/gîşekêş: نفا:[ کشت][ گیشە+ کێش( کێشان)] تایەنێر، تێلەكێش، گیشەکار _ گیشەکەر : بەو ژنە دەگووترێت کە مەڵۆی دوو راوەی گەنم و جۆی بەباوەش لە شوێنێک کۆدەکردەوە و لەسەر یەکتری دەی پەستیوێ تا دەبووە خەرمان.
گیشەلێسازکردن/gîşe lêsaz kirdin: کتپ: لەتایەدانی گژ و گیا، یان پووش و پەڵاش.
.
.
_________________
:: هەژدە لە نیسانێ گیشە لە عەردی کۆلۆ لە عاسمانێ.{ ع م شارەزووری، ل، 133}.
.
.
.
.