شەکر/şekir: ن:[ کیمیـ][ خوار][ لە زمانی سانسکریتی शर्करा بەشێوەی( śarkarā) گۆدەکرێت و پاشان لای عەرەب بووە بە( سکر) و دواتر لەلای ئینگلیزەکان بووە بە( sugar)] مژاکێکی خۆراکی دانەدانەی ووردە، بەڕەنگی قاوەیی و سپی . ئاوێتەیەکی سادەیە لە گروپی کاربۆهیدرات، لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین پێکهاتووە بۆ خواردن و گەلێک مەبەستی تر بەکاردەهێندرێت. بە زۆری لە قامیشی شەکر و چەوەندەر دەردەهێندرێت.[ ئینگـ: sugar , saccharum saccharide]
:: بەپێی هۆشداری ڕێخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی( WHO ) ڕێژەی بەکارهێنانی شەکر 6 کەوچکی چایە لە ڕۆژێکدا.
شەکردان/şekirdan: نتـ: دەفرێکە شەکری تێدەکرێت.[ ئینگـ: sugar basin]
شەکراو/şekiraw: نتـ:[ شەکر+ ئاو]
شەکراوی/şekirawî: نچ:[ شەکراو+ ی][ ئینگـ: Candied].
شەکرەمەنی/şekiremenî: نتـ:[ شەکر+ ئەنەمی] هەر تشتێک لەشەکر دروست کرابێت.
شەکرپیڤ/şekirpîv: نفا:[ شەکر+ پیڤ][ ئینگـ: saccar i meter]{ سەلاحەدین، ل، 795}.
شەکروو/şekirû: ئان: قەندوو.
شەکرێن/şekirên: ن: قەندێن.
شەکریی/şekiryî: نچ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکر+ یی] هەرتشتێک پەیوەندی بەشەکرەوە هەبێت.[ ئینگـ: Saccharine, Sugary].
جۆرەکانی شەکر |
شەکری ئاسایی/şekirî asayî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکرا ئاسایی( کباک) : ساکرۆز.[ ئینگـ: saccharose]
شەکری بلووری/şekirî bilûrî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بلووری] شەکری دەنک.[ ئینگـ: Granulated sugar]
شەکری بۆر/şekirî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بۆر] شەکری هەڕەمە، شەکری خاو.[ ئینگـ: Brown sugar]
:: ئایا شەکری بۆر لە شەکری سپی تەندروستترە ؟
شەکری پێنجی/şekirî pêncî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] پێنج گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Pentoses]
شەکری تاکی/şekirî takî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری کلوکۆز: یەک گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Monosaccharide]
شەکری ترێ/şekirî tirê: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] گلۆلۆز : شەکرێکی تاکی مەیلەو زەردە لە ترێ و خورما دەردەیندڕیت و دەدرێت بەمنداڵ.[ ئینگـ: glucose, grape sugar]
شەکری جاوی/şekirî cawî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکرێکی مەیلەو قاوەییە بە باشی پاک نەکراوەتەوە لەشێلەی دارخورما دروست دەکرێت.[ ئینگـ: Jagger, Jeggery]
شەکری جۆ/şekirî co: ن:[ کیمیـ][ خوار] ماڵتۆز.[ ئینگـ: Maltose]
شەکری چەوەندەر/şekirî çewender: ن:[ کیمیـ][ خوار] هەڵگری شەکری( ساکەرۆز، گلوکۆز، فرکتۆز)ـە.[ ئینگـ: Beet sugar, Dextrose]
شەکری چواری/şekirî çwarî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری چوارە: چوارگەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Tertoses]
شەکری حەوتی/şekirî ĥewtî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] حەوت گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Heptose]
شەکری خشتەکی/şekirî xiştekî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری کڵۆ، شەکری شەشپاڵۆ.[ ئینگـ: Lump sugar, Incubes]
شەکری خوێن/şekirî xwên: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ ئینگـ: Bloos sugar]
شەکری دووانە/şekirî duwane: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری قامیش: دووگەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Disaccharide]
شەکری زەمق/şekirî zemiq: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] عەرەبینۆز.[ ئینگـ: Arabinose, Gumsugar]
شەکری ساکار، شەکری تاکیی وەکوو شەکری کلوکۆز.[ ئینگـ: simple sugar]
شەکری سووتاو/şekirî sûtaw: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شلەیەکی خەشتی قاوەیییە لە گەرمکردنی شەکر یان هەر ماددەیەکی کاربۆهیدراتی پەیدادەبێت، پاشان ئاوی تێدەکرێت و دەپاڵێورێت و بۆ ڕەنگکردن بەکاردێت، بەتایبەتی ڕەنگکردنی ویسکی.[ ئینگـ: Burnt sugar, Caramel]
شەکری سیانی/şekirî siyanî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] سێ گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Trioses]
شەکری شەشی/şekirî şestî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەش گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ: Hexoses]
شەکری شیر/şekirî şîr: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] لاکتۆز، گالاکتۆز: مژاکێکی کریستاڵ و شیرینە لە ناو شیردا هەیە.[ ئینگـ: Lactose, sugar of milk, Galactose]
شەکری قەنە/šekirî qene: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] نەبات: پارچە شەکرێکە لەشلکردنەوەی شەکری قامیش دروستدەکرێت.[ ئینگـ: sugar candy , Roch candy]
شەکری قوڕقۆشم/şekirî qurqoşim: ن:[ کیمیـ][ خوار] سرکەی قوڕقۆشم، ماددەیەکی شیرینی ژەهرییە.[ ئینگـ: ( لید ئەستیەت) sugar of lead, lead acetate ]
شەکری کەوتە/şekirî kewte: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] جۆرێکە لەشەکر لەئاووکی داری کەوت دەردەیندرێت.[ ئینگـ: maple sugar]
شەکری گەزۆ/şekirî gezo: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ ئینگـ: Mannite, Mannose]
شەکری میوە/şekirî mîwe: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] فرکتۆز: شەکرێکی تاکییە.[ ئینگـ: Fructos, Levulose, Fruit sugar]
شەکری نیشاستە/şekirî nîşaste: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] دێکسترین.[ ئینگـ: Dextrin, Starch sugar]
شەکری ووردە/şekirî wurde: ن:[ کیمیـ][ خوار][ ئینگـ: castor sugar, Powdered sugar]
شەکری هەنگوین/şekirî hengwîn: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ ئینگـ: honey sugar]
بەشەکرکراو/be şekirawkiraw: ئانفا:[ بە+ شەکر+ کراو( کران)][ ئینگـ: Candied]
ڕوحی شەکر/řuĥî şekir: نتـ: سوکەرین ؛ ماددەیەکی سپییە دەکرێتە چاییەوە لە قەترانی بەخۆشیی شەکر دەبن، 300 جار لە شەکری قامیش یان چەوەندەر شێرینترە و ئەو زیانەش ناگەیەنێت بە نەخۆشەکە.[ ئینگـ: Saccaharin, Saccharine]
فرەشەکرە/fire şekir: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری چەندانە: ئەو کاربۆهیدراتەیە کە دەشێت بەڕێگەی شیکردنەوەی ئاویی بکرێت بەچەند شەکرێکی تاکیی( وەکوو نیشاستە و سیلیلۆز).[ ئینگـ: Polysaccharides]
قامێشە شەکر/ qamîşe şekir: نتـ:[ قامێش+ ئە+ شەکر][ ئینگـ: cane]
کەللەشەکر/kelile şekir: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] قەند.[ ئینگـ: loaf sugar, Coneshape]
کێڵگەی بێ شەکر/kêľgey bê şeker: نتـ:[ کێلگەی+ بێشەکر] بێشەکر ڕوێندراو.[ ئینگـ: suger free culture]{ پەزیشکی، ل، 102}.
گلیسێمیا/gilîsêmiya: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] بوونی شەکری کلوکۆز لەخوێندا.[ ئینگـ: Glycemia]
نەخۆشی شەکر/nexoşî şekir: نتـ: شەکرە ؛ نەخۆشییەکە لە ئەنجامی کەمدەرمانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینەوە، میز زۆردەبێت و بڕی شەکری کلوکۆز لە خوێن و میزدا زیاد دەکات، ئەو کەسە زوو زوو تینوو و برسی دەبێت و کێشی کەم دەکات.[ ئینگـ: Diabetes-Mellitus]
خشتەکی ناوەڕۆکی شەکر لە خۆراکی جیاوازەکان بەڕێژەی (g /100 g ) دا. |
مژاکی خۆراکی | ئاڵووباڵوو | پرتەقاڵ | ترێ | زەردەلوو | سێو | قامیشی شەکەر | گەنمەشامی |
کاربۆهیدراتەکان بەڕیشاڵی خۆراکییەوە | 11.4 | 13.1 | 18.1 | 11.1 | 13.8 | 19.0 | |
تێکڕای جۆرەکانی شەکر | 9.9 | 8.5 | 15.5 | 9.9 | 10.4 | 13 – 18 | 6.2 |
فروکتۆزی ئازاد | 3.1 | 2.25 | 8.1 | 2.1 | 5.9 | 0.2 – 1.0 | 1.9 |
گلۆکۆزی ئازاد | 5.1 | 2.0 | 7.2 | 1.7 | 2.4 | 0.2 – 1.0 | 3.4 |
شەکەری قامیش | 1.6 | 4.3 | 0.2 | 6.0 | 2.1 | 11 – 16 | 0.9 |
ڕێژەی فروکتۆز لەسەر گلۆکۆز | 0.66 | 1.1 | 1.1 | 1.1 | 2.0 | 1.0 | 0.61 |
شەکەری قامیش لە کۆی شەکرەکان | 16.2 | 50.4 | 1 | 60.8 | 19.9 | بەرز | 15.0 |
دۆخی هەڵماندنی شەکر/doxî heľmandinî şekir: نتـ:[ کیمیـ] لە پیشەسازییدا.[ ئینگـ: tache]
تاکیمیتەر/kakîmîter: نتـ:[ کیمیـ] تەلیسکۆپی دووری پێو.[ ئینگـ: tachymeter]{ شەوکار، ل، 620}
.
.
.
.