تووک ¹ /tûk: ن:[ بێ+ تووک][ توێ] وردە مووی سەر سنگ و بنهەنگڵ.
1 – پەڕی سەر لەشی مەل و باڵندە.
تووكەسەر/tûkeser: نتـ:[ تووک+ ئە+ سەر] مووی سەری مرۆڤ، تووكەسەر.
تووكی بەر/tûkî ber: نتـ:[ توێ][ تووك+ئی+ بەر] بەر، بەرگەدە، تووكەبەر، ڕۆڤک.
تووكی بنباغەڵ/tûkî binbaẍeľ: نتـ:[ تووک+ بن+ باغەڵ] تووكی بن قۆڵ.
تووكی سەر/tûkî ser: نتـ:[ تووک+ ئی+ سەر ] مووی سەری مرۆڤ، تووكەسەر.
تووکڕێزای/tûkřêzay: چ:[ هـ ][ تووک+ ڕێزای] تووک هەڵوەراندن.
تووکڕنان/tûkřinan: كتن:[ تووک+ ڕنان] پەرتان.
تووکڕنین/tûkřnîn: كتپ:[ تووک+ ڕنین] پەرتاوتن.
تووکڕنینەوە /tûkřnînewe: كتپ:[ تووک+ ڕنین+ەوە] پەرتاوتن، ئاوەڕووت كردن، پەڕكردن.
تووک ڕۆیین/tûk: كتن:[ تووك+ ڕۆیین] تووک هەڵوەرینی مەخمەر و ئیتر.
تووک ڕوون/tûk řûn: ئانتـ:[ مجـ][ تووک+ ڕوون] بێخەفەت، دڵنیا، كەیفخۆش.
تووک ڕوونی/tûk řûnî: نچ:[ مجـ] بێخەفەتی، دڵنیایی، كەیفخۆشی.
تووک كردن/tûk kirdin: كتپ: پەڕدەركردنی بێچووە باڵندە، پەڕدەركردنی پەلەوەر، دەرهاتنی پەڕی باڵندە.
تووک لێبوونەوە/tûk lêbûnewe: كتن: پەرتین، پەڕلێبوونەوە، خوری لێبوونەوە.
تووكن/tûkin: ئانتـ:[ تووک+ ن] پڕموو، تیسکن، فرەتووکێ، مووزۆری : حاڵی مرۆڤ و گیاندارێک كە مووی زۆر لە لەش روابێت.[ ئینگـ: hypertrichiasis]
تووكن بوون/tûkin bûn: كتن: پڕمووبوون، مووزۆرهەبوون.
تووكنە/tûkine: ئانتـ:[ تووک+ ن+ ئە] تووكن.
تووكنەبوون/tûkine bûn: كتن: تووكن بوون.
بێتووک/bêtûk: ئانتـ: کۆستە، لووسکە.
.
.
.
________________
تووک ²/tûk: ن: دوعا و نزای خراپ، داخوازی گەند، ویستی خراو.
تووک كردن/tûk kirdin: كتپ: دوعای خراپ كردن.
تووک لێكردن/tûk lěkirin: كتپ:[ تووک+ لێکردن] دوعا و نزای خراپ لەكەسێك كردن.
{ تووک لە ڕیشەی یاتوی ئاڤیستایی و یاتووكی پەهلەویی و جادووی كوردیی كەوتووە. ماناكەشی دیارە جادوو لە كەسێک كردن بووە و لە دوایی بۆتە حاڵەتی دوعاكردن}{ نانەوازادە}.
.
.
_________________
تووک ³/tû: ن: پرز _ پرزە.
تووکن/tûkin: ئانتـ:[ تووک+ ن] كوڵكن، موواوی، موویین، تووكدار، تیسكن.
بێ تووک/tûkine: نتـ:[ تووكن+ئە] زەرنەقووتە، بێچووی باڵندانە، كە هێشتا تووكی نەكردبێت.
.
.
_______________________
تووک 4/tûk: ن:[ ڕوو][ كباک] تێكوڵی دار و درەخت.
تووکوڵ/tûkuľ: نتـ:[ ڕوو][ هـ ] [ تووک+ وڵ] تێكوڵ.
تووکوڵ و دارا/tûkuľ û dara: نتـ:[ هـ][ تووكوڵ+ و+ دارا] تێكوڵی داری.
تووكی ڕووەک/tûkî řuwek: ن:[ ڕوو][ ئینگـ : Pubescent]
.
.
___________________
تووک 5/tûk: ن:[ باڵ] دارەوان: مەلێكی چووكە، دوازدەنیو سانت دەێت، سەرپشتی قاوەیی و خەتی سپی زەردی تێدایە. دندووكی درێژ و قایمە، لە لێرڕەوار و دارستان دەژی و بەدار و درەخت هەڵدەچێت.[ Zoo : Certhia Familiaris].
.
.
___________________
تووک 6/tûk: ن: تاک، تەنیا، كەم : دەگەڵ وشەی تاک دێ و سەبەخۆنیە.
:: تاک و تووک.
بێتووک/bêtûk: ئانتـ:[ بێ+ تووک] بریتییە لە مرۆڤی ڕووتی بێ کەیف، نەدارونزار، سادە، بێکوڵکە، لووسکە، بێڕیش.
.
.
.
.