تیکە/tîke: ن:[ فار: تکە، گیل: تیکە، ل: تیکە]
1 – [ هـ] باڵووڵە، بالۆلک، بالوییک، پارە، پارچە، پاروو، تیلە : ئەندازەیە کە لە خواردن کە بەجارێک دەخرێتە دەمەوە.
2 – [ کباک] کەبابی پلەگۆشت، تککە، قۆژباشی.
تیکەپۆس/tîke: نتـ:[ تیکە+ پۆس] پۆسپارە : پارچەپێستێکە.
تیکەتیکە/tîketîke: ئانتـ:[ تیکە+تیکە] پارەپارە ، پارچەپارچە، بڕەبڕە، لەتلەتە، کوتکوت، تڵیشتڵیش، لەتکلەتک، پەڵپەل، پلپل، شەق وپەق، پچڕپچڕ، جڕبەجڕ، شەت و پەت.
تیکەتیکەبوون/tîketîkebûn: کتن:[ تیکەتیکە+بوون] پارچەپارچەبوون.
تیکەتیکەکردن/tîketîkekirdin: کتپ: پارەپارەکردن، لەت لەتکردن، لەتوبەتکردن، بنجربنجرکردن، پارچەپارچەکردن.
تیکەخۆشە/tîkexoŝe: نتـ: تێکەی دوایی لەنان خواردندا کە شتێکی خۆش دەخۆن بۆ ئەوەی تامی زار خۆش بێت.
:: جنێکێ گۆشت بێڵەوە بۆ تێکە خۆشە.
تیکەکردن/tîkekirdin: کتپ: بابۆڵەکردن.
تیکەکریاگ/tîkekiryag: ئانفا:[ تیکە+کریاگ] پاروو لە گەرووگیراو.
تیکە گرتن/tîkegirtin: کتن:[ تیکە+گرتن] پارووسازکردن، پارووگرتن.
تیکەگۆشت/tîkegoŝt: نتـ:[ تیکە+ گۆشت] پلەگۆشت.
تیکەی زڵ/tîkey ziľ: نتـ:[ تیکە+ی+زڵ] نەواڵە، نوواڵە.
{ تێبـ: ئەم وشەیە لە زمانەکانی ئێرانی دا بەمانای لەت، کوت و هەروەها پاروو هاتووە.}{ نانەوازادە}.
.
.
.
.