حێل ¹/ĥêl: ن: ئێل _ خێل_ عێل : کۆچەر، هۆز.

حێلات/ĥêlat: نتـ:[کۆ] خێلات، خێڵەسات، کۆچەرات.

حێلجاری/ĥêlcarî: نتـ: عێلجاری، ڕەشبگیر.

.

.

_________________

حێل ²/ĥêl: ن:[ ڕوو] حل، هێل : ناوی دوو ڕووەکی جیاوازە، کە لە ڕەگەزی ( Zingiberaceae)ـەن. یەکێکیان پێیدەگووترێت( Elettaria )کە بەحێل/هێلی سەوز بەناونانگە کە لە مالیزیا و هیند دەڕوێندرێت: بەرێکی خڕە وەکو دەنکی پرتەقاڵ چەند دانەیەکی ڕەشی تێدایە بۆنخۆشە وەک بەهارات بەکاردەهێندێت. ئەوی دیکەبە( Amomum ) دەناسرێت: دارێکی کورتە گوڵی ووردی سپی دەگرێت، تێکوڵەکەی سورێکی تەڵخە، دەنکەکانی ڕەشە ئەمەش وەک بەهارات بەکاردێت. بەزۆری لە بەنگالـی، سیام و ئاوسترالیا دەڕۆێندرێت. ئامۆموم نزیکەی پازدە جۆرێکی هەیە. 

.

.

___________________

حێل ³/ĥêl: ن:[ کباک] تین، هێز.

بێحێل/bêĥêl: ئان:[ کباک][ بێ+ حێل] بێ تین ، بێهێز.

جاحێل/caĥêl: ئان:[ جا( جە، ج)+ حێل] جەحێڵ _ جحێڵ، جەوان، خۆرت، رەواڵ _ رۆل، لاو، گەنج : بەهێز، تیندار >< پیر.

{ تێبینی : زۆرجار هەندێ کەس  وشەی جاحێل و جاهلی عەرەبی بۆ یەک دەگەڕێننەوە.}

: مرۆڤێ لەتەمەنی 15 – 25 ساڵی. لە جیهانی رۆژئاوا دا دەستەواژەی teenager بەكاردەهێندرێت بۆ تەمەنی نیوان 12- 18 ساڵی.

{

كردت بە عادەت دەرگا دانیشتن

چاوا‌ن دەگێری بۆ جاحێل كوشتن

}{فۆلكلۆر}.

جاحێلی/caĥêlî: نچ: جحێڵی، لاوی، هەرزەكاری.

.

.

.

.