هێل/hêl: ن:[ خوار][ ع : الهیل] حێل، کاژیلە، قاخلی : داری هێل زیاتر له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان له‌ ژێر سێبه‌ری داره‌كانی تردا ده‌ڕوێت، به‌رزایی ئه‌م داره‌ 30-50 سانتیمه‌تره‌.[ ئینگـ : Cardamom]

جۆره‌كانی هێل بریتین له‌:
سپی
سه‌وز
ره‌ش
.
جۆری سه‌وزه‌كه‌ی به‌هۆی تام و بۆنی تایبه‌ته‌وه‌، زیاتر بۆ ناو خۆراكییه‌كان به‌كاردێت.
.
                سووده‌كانی هێل بریتین له‌:                  
.
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ی ئاوی هێل بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌ به‌ سووده‌ و سه‌رئێشه‌ له ‌ناو ده‌بات.
دووه‌م: خواردنی هێل مرۆڤ شاد و پڕ وزه‌ ده‌كات.
سێیه‌م: ترس و دڵه‌ڕاوكێكانی ده‌روونیی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه‌.
چواره‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه‌، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی هێل یا ده‌توانن له‌گه‌ڵ شه‌كر بیخۆن.
پێنجه‌م: له‌ خواردنی هێل زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن.
شەشەم: دەبێتە هۆی بەرگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشی و بەتایبەت بەرگری لە لەش دەكات لە بەرامبەر شێرپەنجەدا. بەهۆی ئەو بڕە باشەی دژە ئۆكسانەوە تیایدا كە بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات.

.

.

.

.

.