حاڵ ¹ /ĥaľ: ن: [ بیانی][ ع : حال]

1 – ئازار، ڕەنج.

2 – بار، جێوار، چۆنێتی، ژیوار، گوزەرانی، نوود، هاڵ، هەلومەرج، بەهەزار.[ ئینگـ: States]{ زاراوەسازی}

{

سیم قەڵب قەلب جۆش کوورەی حاڵ
نە بۆتەی پاکتاو ئیخلاس کەردەن قاڵ

}{ مەولەوی}

:: بەهەزار حاڵ گەیشتمە ئێرە : بەهەزار ڕەنج. 

::  واقعی حاڵ ڕەوانترە لە قاڵ.  

{

حاڵی شێواوی دڵی خۆم بۆ زەمان ئینشا ئەکەم
من کە بەدبەخت و کەشووفم ناوی خۆم ئیجرا ئەکەم

}{ ئەخۆل}

حاڵ و ئەحواڵ/ĥaľ û eĥiwaľ: نتـ:[ حاڵ+ و+ ئەحواڵ]

حاڵ و بار/ĥaľ û bar: نتـ:[ حاڵ+ و+ بار]

:: حاڵ و بار و دۆخیان نیە.  

حاڵ و حەوسەڵە/ĥaľ û ĥewseľe: نتـ:[ حاڵ+ و+ حەوسەڵە]

    ئەو وشانەی پەیوەستن بە حاڵەوە     

بەحاڵ/beĥaľ: ئان: بەهەزار.  

بەزمانی حاڵ/be zimanî ĥaľ: ئان:

بەهەرحاڵ/beherĥaľ: ئاک:

بێحال/ĥaľ: ئانتـ:[ بێ+ حاڵ]  

1 – نەخۆشی لەسەر مردن، ماندوو، مەلەنگ، لاواز، نەخۆشی کەشەنگ. 

2 – هەژار و ئاتاج.

بێحالبوون/ĥaľbûn: کتن:[ بێ+حال+بوون] نەخۆش و لەگیانەڵلادابوون.

بێحال کردن/ĥaľkirdin: کتپ: نەخۆش و لەییانەڵلاداخستن.

بێحالی/ĥaľî: نچ: لاوازی، نەخۆشی، هەژاری، گیانەڵڵایی، مەلەنگی.

بێ ماڵ وحال/bêmaľ û ĥaľ: ئانتـ:[ بێ+ ماڵ+ و+ حاڵ]

خۆشحاڵ/xoşĥaľ: نتـ:[ خۆش+ حاڵ] وەش حاڵ( هـ) 

خۆشحاڵ بوون/xoşĥaľbûn: نتـ:[ خۆشحاڵ+ بوون]  

خۆشحاڵ کردن/xoşĥaľkirdin: نتـ:[ خۆشحاڵ+ کردن]   

شاهیدحاڵ/şahidĥaľ: نتـ:[ شاهید+ حاڵ]  

:: شاهێد حاڵ بە دیار تاوانی ئەنفالەوە.

وەشحاڵ/weşĥaľ: ئانتـ:[ هـ][ وەش+ حاڵ] خۆش حاڵ.

وەشحاڵ بییەی/weşĥaľ bîyey: کتن:[ هـ][ وەش+ حاڵ] خۆش حاڵ بوون.

وەشحاڵ کەرڎەی/weşĥaľ kerđey: کتپ:[ هـ][ وەش+ حاڵ+ کەرڎەی] خۆش حاڵ کردن.

وەش حاڵی/weşĥaľî: نچ:[ هـ][ وەش+ حاڵ] خۆش حاڵ. 

.

.

__________

حاڵ ² /ĥaľ: ن:

:: حاڵ و زیكری دەروێشەكان.

حاڵ لێهاتن/ĥaľ lêhatin: کتن:

.

.

.

.