واز  ¹ /waz: ن:[ هـ] پاشگرێکە لە زمانی کوردی هاوتای( خواز یان ئارەزوو)ـە، دەچێتە سەر هەندێ ناو دەیکات بەبکەر.

وازتەی/waztey: کتن:[ هـ] خوازتن _ خواستن.

وازتەیۆ/wazteyo: کتن:[ هـ] خوازتنەوە _ خواستنەوە.

وازڵۆک/wazľok: ئانفا:[ هـ] کەسێک کە بە زۆر چشت لە خەلک بخوازێت.  

وازڵۆکی/wazľokî: ئانفا:[ هـ] زۆر خواستنی چشت لە خەلک. 

وازیا/waziya: ئانفا:[ هـ] وازیێ، خوازراو. 

وازیای/waziyay: کتپ:[ هـ] خوازران، داواکران. 

ئاوات واز/awat waz: نفا: ئاواتەخواز. 

.

.

____________

واز ² /waz: ن: بەجێهێشتن، پشتگوێخستن، کۆڵ. 

وازئارڎەی/waz arđey: کتن:[ هـ][ واز+ ئارڎەی] هێنان.  

واز ئاورڎەی/waz awirđey: ن:[ هـ][ واز+ ئاورڎەی( هاوردن)] وازهێنان. 

واز پەنەئارڎەی/waz pene arđey: کتپ:[ هـ][ واز+ پەنە+ ئارڎەی] وازپێهێنان، کۆڵپێدان. 

واز پەنە ئاورڎەی/waz pene awirđey: کتپ:[ هـ][ واز+ پەنە+ ئاورڎەی] ناچارکردن. 

واز پنەئارڎەی/waz pine arđey: کتپ:[ هـ][ واز+ پنە+ ئارڎەی] وازپێ هێنان.  

واز پنەئاورڎەی/waz pine awirđey: کتپ:[ هـ][ واز+ پنە+ ئاورڎەی] وازپێ ‌هێنان. 

واز چەنە ئارڎەی/waz čene arđey: کتپ:[ هـ][ واز+ چەنە+ ئارڎەی] واز لێهێنان. 

واز چەنە ئاورڎەی/waz čene awirđey: کتپ:[ هـ][ واز+ چەنە+ ئاورڎەی] واز لێهاوردن. 

واز چنە ئارڎەی/waz čine arđey: کتپ:[ هـ][ واز+ چنە+ ئارڎەی] واز لێهێنان. 

واز چنەئاورڎەی/waz čine awirđey: ن:[ هـ][ واز+ چنە+ ئاورڎەی] واز لێهاوردن. 

وازلێهێنان/wazlêhênan: کتپ:[ واز+ لێ+ هێنان] بەچی هێشتن. 

وازلێ هێنران/waz lê hêniran: کتپ:[ کارابزر][ واز+ لێ+ هێنران] پتشگوێ خستن.

وازلێهێنراو/wazlêhêniraw: نفا:[ واز+ لێ+ هێنراو( هێنران)] پتشگوێ خراو.  

واز نارڎەی/waz narđey: کتن:[ هـ][ واز+ نا+ ئاردەی] وازنەهێنان. 

واز ناورڎەی/waz nawirđey: کتن:[ هـ][ واز+ نا+ ئاورڎەی] وازنەهاوردن. 

وازهاوردن/waz hawirdin: کتن:[ واز+ هاوردن] دەستبەردان، وازهێنان.

وازهێنان/wazhênan: کتپ:[ واز+ هێنان]

بەجێهێشتن، دەستبەردان.[ ئینگـ: quit]

دەست لەکارکێشانەوە.[ ئینگـ: abdication] بەخشین، بەسەرچوون، بەلاەونان، چوونه‌ده‌ره‌وه، خۆشبوون، دەرچوون:derçûn، دەرکەتن:derketin، دەستهەڵگرتن، دەسبەردان، دەستی خۆژێکرن، دەست لێبەردان، دەڤ ژێ بەردان، ژێگەڕیان، لێگەڕان، وازهاوردن، وەبوون، هەوکردن.    

.

.

___________

واز ³ /waz: ن:[ کباش، فە] تین، حەوسەڵە.  

بێواز/bêwaz: ئانتـ:[ بێ+ واز] بازر، بێتاقەت، جاڕز، وەرەز، وەرس، بێحەوسەڵە.

بێوازبوون/bêwazbûn: کتن: بێتاقەت و بێحەوسەڵەبوون.

بێوازکردن/bêwazkirdin: کتپ: بێتاقەت کردن، بێحەوسەڵەکردن، جاڕزکردن.

.

.

____________

واز  4 /waz: ن:

1 – کراوە.

:: لەتاوی گەرما یەخەی کردووە واز.{ پەندی پێشینان}

2 – [ نخ] برینێکی پیسە لەسەر پێست پەیدادەبێت، کە چارەنەکرێت و کۆن بێت، دەبێتە کەچەڵی.

وازبوون/wazbûn: کتن: کرانەوە.

وازکەر/wazker: نفا: وازکەرە( هـ).   

وازکەرڎەی/wazkerđey: ن:[ واز+ کەرڎەی] وازکردن، کردنەوەیەکی دەم. 

وازکریا/wazkirya: ئانفا: وازکراو، کراوە.

وازکریای/wazkiryay: کتپ:[ ] وازکران، کرانەوە.

.

.

.

.