پێوەدان/pêwedan: کتن:[ پێوە+ دان]
1 – داپۆی( هـ) : گەزتنی گیانلەبەری ژارداری وەک مار و دووپشک و زەرگەتە یان مێشوولە و گیانداری دیکە.
:: پێوەدان لە وزەوز خۆشترە.
2 – پێەودان( کباشم کهـ)، چزاندن، تەمبیەکردن و سزا دانێکی توند.
:: ڕۆژێکم مابێت پێوەتدەدەم.
3 – هەڵقوینجاندن، نقورچ لێگرتن.
4 – داخستنی دەرگا و پەنجەرە، داخستن، گاڵەدان.
5 – شتێک بە شوێنێکەوە نان، پێوەلکاندن.
:: نانەکەی پێوە دا !. ئەو ساڵ قوڕم پێوە داوە.
پێوەدەر/pêweder: نفا:[ پێوە+ دەر(دان)] داخەر، وەزەن بۆ مار و ئیتر.
پێوەدران/pêwediran: نفا:[ پێوە+ دران(دان)] داخران.
.
.
.
.