بۆنگ/bong: ن:[ باشک، هلـ] تێشوو، دەباغ.
بۆنگچێتی/bongçêtî: نچ:[ بۆنگ+ چێتی(( چ( چی)+ ێتی( ئێتی))] پیشەی خۆش کردنی کەوڵ بۆ پێستە وەک مەشکە.
بۆنگخانە /bongxane: نتـ:[ بۆنگ+ خانە] هەڵاڵەخانە، دەباغ خانە.
بۆنگ کردن/bongkirdin: کتپ: خۆش کردن و ئامادەکردنی کەوڵ.
.
.
____________________
بۆنگ/bong: ن:[ کباک] بەهێز، بەهەوا.
بۆنگ کرن/bongkirin: کتپ:[ کباک] هاندان، ڕق هەڵستاندن.
.
.
.
.