بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو] بووژانەم بووماران : گیایەکی خۆڕسکی گەڵا ووردە پتر له‌ شوێنی ڕه‌قه‌ڵان شین دەبێت، بڵندی 60 تا 100 سانتیمەتر دەبێت، لاسکی درێژە، لقه‌کانی باریکه‌ و گه‌ڵاکانی بچووکه‌ و بڕگه‌ بڕگه‌ن و گوڵه‌کانیشی چه‌رموو یان زه‌ردن و به‌ شێوه‌ی چه‌ترن لە نێوان مانگی پووشپەڕ و ئۆکتۆبەر زایینی، بۆنێکی زۆر خۆشی تووندیان هەیە، چێژیشی تاڵە، گوڵ و ڕیشووه‌که‌ی بۆ ده‌رمان به‌کاردەهێێندرێت. هەروەها دەکرێتە ناو جل و بەرگەوە بۆ پاراستنی لە مۆرانە. نزیکەی 1000 جۆری هەیە لە جیهاندا. [ گرێکی : akhilleios]. 

   پۆلێنکردنی زانستی  : Scientific classification

kingdom 

phylum

class

order

 family

 genus 

 speies

فەرمانڕەوایی

هۆبە 

 پۆل

 پلە

خێزان

چەشن

جۆر

Plantae

Angiosperms

Magnoliopsida

Asterales

Compositae

Anthemideae  Achille 

 جیهانی ڕووەک

 تۆوداپۆشراوەکان

گوڵدارەکان  بۆژانە

{

کەمەر بەرزەلنگ شەوبۆ و بۆژانە

ئازیز بە سەوقات پەی منش کیانە

}{ فولکلۆر}

بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو][ . Bot : Achillea eriophora ]. 

بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو]LATIN : Achillea Santolia ]

بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو]LATIN : Achillea Lappa]

بۆژانەسیاوە/bojane syawe: ن:[ ڕوو] شابەنگ[  Bot : Achillea atrata ]Fam : Compositae ].

بۆژانە کێویلە/bojane kêwyle: نتـ:[ ڕوو]  بێژان، بۆریژانگ، بۆری ژان، گیایەکی گوڵ زەردی بۆن تووندە، لاسکی بەرزە و گەڵاشی وردە، مێشی لەبەر هەڵدێ. سەیری بێژان بکە.[ Bot : Achillea millefolium] 

 تێبینی
 لە( فرهنگ گیاهان دارویی: امیر ڕمینی) لە ناوچەی سنە شین دەبێت و دەگێرێتەوە کە پزیشکێکی ماد ئەم گیایەی بەکارهێناوە بۆ فڕێدانی کرم و نەخۆشی زەردی لە ناوچەی نامری( ئوستانی کوردستانی) ئێستادا لە سەردەمی بابلێکان}. 
 دێمکراوی 20 گرام له‌ گوڵه‌که‌ی له‌ نێو 1 لیتر ئاودا بۆ ده‌رمانی بڕیینی “تا” و دڵ ئێشه‌ و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی وان له‌ بێنوێژیدا و هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی نێوه‌سیری و ئه‌و که‌سانه‌ی ناتوانن میز بکه‌ن (به‌ هۆی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی لوله‌ی میز، میز پێشی پێ ده‌گیرێ، یان به‌ زه‌حمه‌ت ده‌کرێ) زۆر به‌که‌ڵکه‌. به‌ ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌ی قه‌ڵسی و تووڕه‌یی و بۆ ده‌رمانی دژی کرمی ڕیخۆڵه‌ش زۆر باشه‌

ئه‌چیلیا/eçîliya: ن:[ ڕوو] بۆژانە : ڕووه‌کێکی هه‌زارگه‌ڵایه‌، گوڵه‌که‌ی ئاوێته‌یه‌.[  Achillea]

بەردەگیا/berdegiya: ن:[ ڕوو] وەرکەمەر.[ Bot : Achillea Mountain].

بۆمارانە/bomarane: نتـ:[ ڕوو]

1 – سیرەمۆکە : گیایەکە بستێک بڵند دەبێت، پەلکی وورد و بۆنی زۆرخۆشە و چێژی تاڵە.

2 –  برنجداس ، بۆمادەران : گیایەکی خۆڕسکی دەشتەکییە، چەند ساڵەیە، هەتا 70سم بەرز دە‌بێتەوە، ساقەتی درێژ و باریکە، گەڵاکەی ووردە، گرنیگرنی هێشوویی زەرد و سپی بۆنخۆشە و دەشت و مێرگەکان دەڕوێت، لە کوردەواییدا ڕەگ و ڕیشەی بۆ دەرمان بەکاردێت و هەروەها لە لادێ یەکان وەک سابوون قاپ و قاچاغی پێ دەشۆن. [ Bot : Achillea Pubescens].  

زەردشابەنگ/zerd şabeng: نتـ:[ زەرد+ شابەنگ] بۆژانە ، زەردەشابەنگ. [ لا : achillea eriophora DC ( vermicuaris) ].

لۆکەی لاوەنتە/lokey lawenite: نتـ:[ ڕوو][ گرێکی : akhilleios ]{ کەمالنامە، ل، 1101} 

.

.

.

.