کۆلیسترۆل/kolîstrol: ن:[ توێ] پێکهاتەیەکی کیمیایی ئۆرکانیکە، لە پەردەخانەی گیانلەبەرێکدا هەیە. یەکیکە لە ماددەیەکی چەورییەکانی( Lipids ) لەش ؛ کەپێی دەگووترێت : triglyceride. کۆلسترۆل پێویستیەکی گەلێک گرنگە بە بەردی بناغەی دروستکردنی خانەکانی ناو لەشمان و هەندێک لە هۆرمۆنەکان دەناسرێت دەگەڵ وزەگۆڕینی ناو خانە. ڕێژەی کۆلیستۆلی ناو خوێن بەندە بە جۆری ئەو خۆراکەی دەیخۆینی و بەرهەم هێنانی کۆلیستۆل لەلایەن جگەرەوە واتا لەشی خۆت؛ خۆی کۆلسترۆل دروست دەکات. لە ڕێگای خۆینەوە کۆلیستۆل تێدەپەڕێت یان دەگواسترێتەوە بەناو هەموو خانەکانی لەش یا ئەندامەکانی ناو لەش، وە بۆ کارڕاپەراندنی کاری ناوخانەی لەش. کۆلیسترۆل دەورەدراوە بە توێژێک لە چەوری و پرۆیتن. سێ جۆری کولیسترۆل هەیە لە ناو لەشدا. لەساڵی 1784ی زانینی بۆیەکەم جار دەستنیشان کراوە. لە دووپەیڤی گرێکی : chole و : stereos سازێندراوە. کۆلیسترۆل بەڕێژەیەکی زۆرکەم بوونی هەیە لە ڕووەک دا. [ ئینگـ : Cholestrol][ فۆرموولە کیمیایەکەی : C27H46O ]. 

.

  جۆرەکانی کۆلیسترۆل 

.

کۆلیسترۆلی گشتی/kolîstrolî giştî: نتـ: کۆلیسترۆلی سەرکردە : بەکۆکردنەوەی هەر سێ جۆرەکە ئەوا کۆلیسترۆڵی گشتی مان دەست دەکەوێت. زاراوەیەکە لەکاتی خوێن پشکنیندا بۆ هەر سێ جۆرەکەی کۆلیسترۆل ئاماژەی پێدەکرێت یان بەکاردەهێندرێت.  ، چەند ڕیژەکەی گەورە بیت ئەوەندە مەترسی تووش بوون بە چەڵتە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە ڕێژەکەی لە ژێر کۆنترٶڵ بێت.[ ئینگـ : Total cholesterol]

کاتیک کە ژەمە خۆراکێکی چەور دەخۆین، ئەوا گەدەدا هەرسی دەکات و ریخۆلە هەڵیدەمژیت و دەینێریت بۆ جگەر، لە جگەردا شتەکان لێک جیادەکرێتەوە، جگەر تەنۆکە چەورییەکان دەنێریت بۆ خوێن . ئەم جۆرە چەورییە پێکهاتووە لە کۆلیسترۆل و چەورە سییانی، ئەم کۆلیسترۆلە ناحەزە و کە دەبێت تا بۆمان بکرێت بڕەکەی کەم کەینەوە. واتە هەوڵ بدەین کە خواردنی زۆر چەور نەخۆین

.

تریگلیسێرید/trîglîsêrîd: ن:[ بیا][ توێ][ کیمیـ] ماددەیەکی چەورییە، خوێن دەیگوازێتەوە بۆ لەش، بە پارتیکلی VLDL. کە کورتکراوەی very low density lipoprotein : چڕێتی زۆرنزمی چەوری پرۆتین.  

.

ئێڵ دی ئێڵ/trîglîsêrîd: ن:[ بیا][ توێ][ کیمیـ] ماددەیەکی چەورییە، خوێن دەیگوازێتەوە بۆ لەش، بە پارتیکلی LDL. کە کورتکراوەی  low density lipoprotein : چڕێتی نزمی چەوری پرۆتین.

کۆلیسترۆڵ وادەکات چەورییەکان بنووسێن بەدیواری ناوەوەی بۆرییەکانی خوێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی بۆرییەکانی خۆێن، وە لەگەڵ کاتدا کۆبوونەوەی ئەم چەورییە لە ناوەوی دیواری خوێن و یان لەو شۆێنانەی کە بۆری خوێن پێچی هەیە ئەوا مەترسی دارە بۆ تەندروستی، واتە خوێن بەباشی ناچێت بۆ شوێنە پێویستەکان و گیرانی بۆری خوێن دەبێتە هۆی زەحمەتی پیا رۆیشتنی خوێن بە بۆرییەکانی خوێن وە لە ئەنجام دا کەمی رۆیشتنی ئۆکسجین بۆ خانەکان و سستی کاری ئەندامەکانی لەش بەتایبەتی ئەو ئەندامانەی کە نزیکن یان پشتبەستن بەبۆری گیراوەوە بۆ گەیاندنی ماددە خۆراکی و ئۆکسجین بۆیان، کە خۆراک و ئۆکسجین یان بۆنە چوو ئەوا خانەکان تووشی گرفت دەبن بۆ نموونە چەڵتەی لێدەکەوێتەوە. ئەم جۆرە کۆلیسترۆلە زیانبەخشە دەبیت هەردەم هەوڵ دەین کە برەکەی کەم کەینەوە لە خوێندا. : LDL- kolesterol low density lipoprotein

جۆرێکی کەی کۆلیسترۆل کە لە خوێندا هەیە، ئەمە جۆرە کۆلیسترۆڵێکە کە کاردەکات وەک پاپۆر وایە، کۆلیسترۆڵی ئێڵ دی ئێڵ بار دەکات و دەیگەرێنێتەوە بۆ جگەر وە بەم شێوە خوێن رزگاردەکات و خاوێنی دەکاتەوە لە کۆلیسترۆڵی ئێڵ دی ئێل، وە بەردەوام لە هەوڵدانە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ئێڵ دی ئێل لە بۆری خوێندا، ئەم جۆرە کۆلیسترۆلە پێ دەوترێت کۆلیسترۆڵی باش، وە کە دەمانەوێت زۆرمان هەبێت لە لەشدا وە لە بیرمان بیت کۆلیسترۆڵی ئێڵ دی ئێڵ، کۆلیسترۆڵی خراپە وە زۆر بوونی دەبێتە هۆی گیرانی بۆری خوێن و تووش بوون بە چەڵتە .

.

ئێچ دی ئێڵ/trîglîsêrîd: ن:[ بیا][ توێ][ کیمیـ] ماددەیەکی چەورییە، خوێن دەیگوازێتەوە بۆ لەش، بە پارتیکلی HDL. کە کورتکراوەی high density lipoprotein : چڕێتی باڵا لە چەوری پرۆتین. وە کۆلیسترۆڵی هۆ دی ئێڵ ، جۆری باشە وە پێویستە زۆرمان هە بێت کە لەش پێویستی پێ یە .

 HDL – kolesterol  high density lipoprotein

به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن یەکێکە لە نەخۆشیەباوەکان، رێژەکی زۆری خەڵک بەهۆی بەرزی کۆلیسترۆڵەوە تووشی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بوون، هەر بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان بپارێزین لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ پێش کاتی مەترسیدار، به‌ پێی هەواڵە پزیشکیەکانی ( wonderslist) ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵیان به‌رزه‌. بەرزبوونەوەی چەوری خوێن “كۆڵیسترۆڵ” كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر جەستە، بەتایبەت دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە و پەستانی خوێن و نەخۆشی بۆرییەكانی خوێن و چەندان نەخۆشیی تر.

ئەگەر چی چەوری سەرچاوەی دروستبوونی چەندین هۆرمۆنن وەك ( كۆرتیزۆڵ : ، ئەڵدۆستیرۆن : ، تێستۆستیرۆن :  “هۆڕمۆنی نێرینە”، ئیسترۆجین :  “هۆڕمۆنی مێینە”و پڕۆجیسترۆن : ). بەڵام پزیشكان بە پێویستی دەزانن پارێزگاری لەچەوری‌ خوێن بكرێت، بۆ ئەوەی ڕێژەی‌ كۆڵیستڕۆڵ بەشێوەیەكی ئاسایی لە ئاستی خوێندا بمێنێتەوە، بەڵام نابێت زیادە ڕەووی تێدا بكرێت چوونكە دواتر گرفت دروست دەكات.
جەستە پێویستی بە چەورییە بۆ ئەنجامدانی كارەكانی رۆژانە، بەڵام زۆر بوونی چەوریی خوێن لە لەشدا مەترسیدارە، پزیشكان ئاماژە بە چەند گوشراوێك دەكەن كە دەتوانیت لە ڕێگەیانەوە رێگە لە بەرزی كۆڵیسترۆڵی زیانبەخش بگیرێت.

.

.

.