بۆر/bor: ن:[ ڕەنگ][ سانسکریت: بەبهور: سووری مەیلەو قاوەی][ ئاڤێستایی: arWab: بەڤرە][ پهـ: بۆر][ فارسی نوێ: بوور: سوور][ ل : بوور : ڕەنگی سپی ئاماڵ زەرد][ زازا: بوێر: قاوەیی چڵکن]
1 – ڕەنگی خۆلەمێشی : ڕەنگێک لە نێوان ڕەش و سپی بە هەموو پلەکانیەوە.
:: یەکسمی پنۆک پنۆکی ڕەش وسپی.
:: کەرە بۆر.
2 – هەسپ( شنگال).
بۆرایی/borayî: ئانتـ:[ بۆر+ ئایی]
1 – پەڵەی بۆر لە سەرشتێکی کاڵ تر.
2 – ڕەشاییەک لە دوورەوە نەزاتیت کە چی یە.
{
حیزباب چەندت ڕق لەنمە
بۆرایەکەت بەو دووگونە
}{ ووردی}.
بۆرە/bore: ئانتـ:[ بۆر+ ئە]
1 – ئەسپی پنۆک سپی و ڕەش.
2 – نێوی سەگە.
:: بۆرە نەبێت با بازە بێت، بەس کلکی بەئەندازەبێت.
بۆرەزەلام/borezelam: ئانتـ:[ بۆرە+ زەلام( ع : زلم).] تەژ _ تەژەی ناقۆڵا.
بۆرەقنە/boreqine: ئانتـ:[ بۆرە+ قنە] ئاماڵ بۆر.
بۆرەکی/borekî:ئانتـ:[ بۆرە+ کی] بۆرباو.
بۆرەڵووک/boreľûk: نتـ: بۆرئاماڵ، بۆرەقنە، بۆرەواش.
بۆرەی خاڵخاڵ/borey xaľxaľ: نتـ: وولاغی بەرزە کە ڕەنگی سپی خاڵخاڵ بێت.
بۆرباو/borbaw: ئانتـ:[ ڕەنگ][ بۆر+ ئاو] ئاماڵ بۆر.
بۆربوون/borbûn: کتن:[ بۆر+ بوون] هەرشتێکی سپی ڕەنگ بۆربێتەوە.
بۆربوونی شیر/borbûnî şîr: کتن:[ بۆر+ بوون+ ی+ شیر] تێکچوونی شیر بەهۆی ناسینەوەی ڕەنگ تێکچوونی.
بۆرچیل/borçîl: نتـ:[ ڕەنگ][ بۆر+ چیل] چارەوێ، ڕەشی ئاماڵ بۆر.
بۆرمس/bormis: نتـ:[ بۆر+ مس( ؟ )] بزنی ڕەشی ڕاڕای سپی تێدابێت.
بۆری/borî: نچ: ڕەنگی بۆر.
بۆرینە/borîne: ئان:[ بۆر+ ئینە] بەدوای هەندێک ناوەوە دەلکێت و واتایەکی نوێ دەبەخشێت
:: کڵاوبۆرینە،
:: هەمبانەبۆرینە.
ئاردی بۆر/ardî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار]
برنجی بۆر/birincî bor: نتـ:
شەکری بۆر/şekirî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بۆر] شەکری هەڕەمە، شەکری خاو.[ ئینگـ : Brown sugar]
:: ئایا شەکری بۆر لە شەکری سپی تەندروستترە ؟
کەری بۆر/kerî bor: نتـ:
گردە بۆر/girde bor: نتـ:
گورگە بۆر/gurge bor: نتـ:
نانی بۆر/nanî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] نانی جۆ.
هێلکەی بۆر/hêlikey bor: نتـ:
.
.
_________
بۆر/bor: ن:[ زمان]
1 – بەر : بزاوی لێو پێکەوەنان لە ئەلفەبێتێکدا یان نیشانەیەکی بچووکە لە سەر هەندێک پیتی ووشەی عەرەبیدا دادەنرێت کە بەعەرەبی پێی دەگووترێت( ضمة).
2 – بهنۆک، فاریزە( ع)، ڤێرگولا( ئینگـ) : ( ، ) نیشانەی پشوویەکی کورتە، لەو شوێنە دادەنرێت کەوا لە ڕستە کە بکات ئاسان بخوێنرێتەوە، ڕوون بێت و بەباشی تێبگەیەندرێت. بۆر، چارەسەرێکی باشە بۆ ڕستەی دوورودرێژی پشووبڕ.
بۆر ( ، ) لە ئەم دۆخانەدا بەکاردەهێندرێت | نموونە |
لە دوای ناوی بانگکراوەوە |
کچینە، ھەوڵ بدەن، بە ھەوڵدان دەگەنە ئامانج. |
لە نێوان جێگر و جێلێگیراود | مەستوورەی کوردستانی، ھۆنەر و مێژوونووس، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژیا. |
لەو شوێنانەی کە ژماردن و دووپاتبوونەوەی تێدایە | خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج ھەموو ئەو شتانەیە کە پێویستن. زانیارییەکی باش، باشی ھەبوو. |
بۆ جیاکردنەوەی وشەی سەرسوڕمان و وشەی بانگلێکراو لە ڕستەدا | ئۆف، چ ھەوایەک! پێنووسەکەم بدەرێ، ئاسۆ. |
بۆ دابڕینی زنجیرە وشەیەک لەیەکتر، کە دوو دوو و پێکەوە بەکار ھێنرابن | پێشمەرگە بە برسییەتی و تینوویەتی، بە ھیلاکی و ماندوویەتی، کۆڵی لێنادات. |
لە دوای گێڕانەوەیەکی ڕاستەوخۆ، بۆ نموونە ئەگەر قسەکەر، قسەیەکی کۆنی خۆی بگێڕێتەوە | خۆم وتم، ” چێکردنی ماڵپەڕ زۆر ئەستەم نییە “. |
لە پێش ئامرازی لێکدەری (وە، یا، یان) ەوە، بە مەرجێک نەکەوتبێتە سەرەتای ڕستەوە | نە تۆ ھاتبووی بۆ کۆبوونەوەکە، وە نە شیرکۆی ھاوڕێت. |
لە دوای وشەی (بەڵێ، نە و نەخێر) ەوە | بەڵێ، نامەکەم نارد. نە، لەو کاتەدا ناتوانم بەشداربم. |
لە باتیی فرمانێک بۆ ئەوەی دووپات نەبێتەوە | من دەچم بۆ کەرکووک و ئەویش، بۆ کرماشان. |
لە ڕستەی لێکدراودا، دەتوانرێت لە بری ئامرازی لێکدەری (و) بەکار بھێنرێت | شنۆ ویستی بچێت بۆ شایی، جلی لەبەر کرد، خۆی ڕازاندەوە، تەلەفۆنی بۆ ھاوڕێکانی کرد، یەکیان گرت، خۆیان گەیاندە شایییەکە. |
دەتوانرێ لە بری (کە) ی لێکدەر لە ڕستەدا بەکار بھێنرێت | پێم خۆشە، پێکەوە بچین بۆ سینەما.
سوپاست لێ دەکەم، سەرت لێدام. |
{ سەرنج : بۆر، دەبێت بلکێنرێت بە ووشەکەی پێشیەوە و بۆشاییی ھەبێت لەگەڵ ووشەی دوای بهنۆکەکەدا.}
.
.
.
.