بۆر/bor: ن:[ ڕەنگ][ سانسکریت: بەبهور: سووری مەیلەو قاوەی][ ئاڤێستایی: arWab: بەڤرە][ پهـ: بۆر][ فارسی نوێ: بوور: سوور][ ل : بوور : ڕەنگی سپی ئاماڵ زەرد][ زازا: بوێر: قاوەیی چڵکن]

1 – ڕەنگی خۆلەمێشی : ڕەنگێک لە نێوان ڕەش و سپی بە هەموو پلەکانیەوە.

:: یەکسمی پنۆک پنۆکی ڕەش وسپی.

:: کەرە بۆر.

2 – هەسپ( شنگال).  

بۆرایی/borayî: ئانتـ:[ بۆر+ ئایی]

1 – پەڵەی بۆر لە سەرشتێکی کاڵ تر.

2 – ڕەشاییەک لە دوورەوە نەزاتیت کە چی یە.

3 – [ توێ] قوون، قنگ

{

حیزباب چەندت ڕق لەنمە

بۆرایەکەت بەو دووگونە

}{ ووردی}.

بۆرە/bore: ئانتـ:[ بۆر+ ئە]

1 – ئەسپی پنۆک سپی و ڕەش.

2 – نێوی سەگە.

:: بۆرە نەبێت با بازە بێت، بەس کلکی بەئەندازەبێت.

بۆرەزەلام/borezelam: ئانتـ:[ بۆرە+  زەلام( ع : زلم).] تەژتەژەی ناقۆڵا.

بۆرەقنە/boreqine: ئانتـ:[ بۆرە+ قنە] ئاماڵ بۆر.

بۆرەکی/borekî:ئانتـ:[ بۆرە+ کی] بۆرباو.

بۆرەڵووک/boreľûk: نتـ: بۆرئاماڵ، بۆرەقنە، بۆرەواش.

بۆرەی خاڵخاڵ/borey xaľxaľ: نتـ: وولاغی بەرزە کە ڕەنگی سپی خاڵخاڵ بێت.

بۆرباو/borbaw: ئانتـ:[ ڕەنگ][ بۆر+ ئاو] ئاماڵ بۆر.

بۆربوون/borbûn: کتن:[ بۆر+ بوون] هەرشتێکی سپی ڕەنگ بۆربێتەوە.

بۆربوونی شیر/borbûnî şîr: کتن:[ بۆر+ بوون+ ی+ شیر] تێکچوونی شیر بەهۆی ناسینەوەی ڕەنگ تێکچوونی.

بۆرچیل/borçîl: نتـ:[ ڕەنگ][ بۆر+ چیل] چارەوێ، ڕەشی ئاماڵ بۆر.

بۆرمس/bormis: نتـ:[ بۆر+ مس( ؟ )] بزنی ڕەشی ڕاڕای سپی تێدابێت.

بۆری/borî: نچ: ڕەنگی بۆر.

بۆرینە/borîne: ئان:[ بۆر+ ئینە] بەدوای هەندێک ناوەوە دەلکێت و واتایەکی نوێ دەبەخشێت

:: کڵاوبۆرینە،

:: هەمبانەبۆرینە.

ئاردی بۆر/ardî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار]

برنجی بۆر/birincî bor: نتـ:

شەکری بۆر/şekirî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بۆر] شەکری هەڕەمە، شەکری خاو.[ ئینگـ : Brown sugar]

:: ئایا شەکری بۆر لە شەکری سپی تەندروستترە ؟

کەری بۆر/kerî bor: نتـ:

گردە بۆر/girde bor: نتـ:

 گورگە بۆر/gurge bor: نتـ:

 نانی بۆر/nanî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] نانی جۆ. 

هێلکەی بۆر/hêlikey bor: نتـ:

.

.

_________

بۆر/bor: ن:[ زمان]

1 – بەر : بزاوی لێو پێکەوەنان لە ئەلفەبێتێکدا یان نیشانەیەکی بچووکە لە سەر هەندێک پیتی ووشەی عەرەبیدا دادەنرێت کە بەعەرەبی پێی دەگووترێت( ضمة).

2 – بهنۆک، فاریزە( ع)، ڤێرگولا( ئینگـ) : ( ، ) نیشانەی پشوویەکی کورتە، لەو شوێنە دادەنرێت کەوا لە ڕستە کە بکات ئاسان بخوێنرێتەوە، ڕوون بێت و بەباشی تێبگەیەندرێت. بۆر، چارەسەرێکی باشە بۆ ڕستەی دوورودرێژی پشووبڕ.

 بۆر ( ، ) لە ئەم دۆخانەدا بەکاردەهێندرێت    نموونە
 لە دوای ناوی بانگکراوەوە 
 کچینە، ھەوڵ بدەن، بە ھەوڵدان دەگەنە ئامانج.
 لە نێوان جێگر و جێلێگیراود   مەستوورەی کوردستانی، ھۆنەر و مێژوونووس، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژیا.
 لەو شوێنانەی کە ژماردن و دووپاتبوونەوەی تێدایە   خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج ھەموو ئەو شتانەیە کە پێویستن. زانیارییەکی باش، باشی ھەبوو.
 بۆ جیاکردنەوەی وشەی سەرسوڕمان و وشەی بانگلێکراو لە ڕستەدا   ئۆف، چ ھەوایەک! پێنووسەکەم بدەرێ، ئاسۆ.
 بۆ دابڕینی زنجیرە وشەیەک لەیەکتر، کە دوو دوو و پێکەوە بەکار ھێنرابن   پێشمەرگە بە برسییەتی و تینوویەتی، بە ھیلاکی و ماندوویەتی، کۆڵی لێنادات.
 لە دوای گێڕانەوەیەکی ڕاستەوخۆ، بۆ نموونە ئەگەر قسەکەر، قسەیەکی کۆنی خۆی بگێڕێتەوە   خۆم وتم، ” چێکردنی ماڵپەڕ زۆر ئەستەم نییە “. 
 لە پێش ئامرازی لێکدەری (وە، یا، یان) ەوە، بە مەرجێک نەکەوتبێتە سەرەتای ڕستەوە  نە تۆ ھاتبووی بۆ کۆبوونەوەکە، وە نە شیرکۆی ھاوڕێت. 
 لە دوای وشەی (بەڵێ، نە و نەخێر) ەوە   بەڵێ، نامەکەم نارد. نە، لەو کاتەدا ناتوانم بەشداربم.
 لە باتیی فرمانێک بۆ ئەوەی دووپات نەبێتەوە   من دەچم بۆ کەرکووک و ئەویش، بۆ کرماشان.
 لە ڕستەی لێکدراودا، دەتوانرێت لە بری ئامرازی لێکدەری (و) بەکار بھێنرێت  شنۆ ویستی بچێت بۆ شایی، جلی لەبەر کرد، خۆی ڕازاندەوە، تەلەفۆنی بۆ ھاوڕێکانی کرد، یەکیان گرت، خۆیان گەیاندە شایییەکە.
 دەتوانرێ لە بری (کە) ی لێکدەر لە ڕستەدا بەکار بھێنرێت  پێم خۆشە، پێکەوە بچین بۆ سینەما.

 سوپاست لێ دەکەم، سەرت لێدام.

{ سەرنج : بۆر، دەبێت بلکێنرێت بە ووشەکەی پێشیەوە و بۆشاییی ھەبێت لەگەڵ ووشەی دوای بهنۆکەکەدا.}

.

.

.

.