گر/gir: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( گرەوای)ی هەورامی و ( گریان)ی کرمانجییە].

گرەوای/gireway: کتن:[ هـ] گریان.  

گرەوایەنە/girewayene: ئاکتـ:[ هـ] لەگریاندا. 

گرەوە/girewe: ن:[ هـ] گریان، گرین، گریە. 

گرەوە چووچ/girewe çûç: ئانتـ:[ هـ][ گرەوە+ چوچ] گرینۆک. 

گرەوە چووچی/girewe  çûçî: نچ:[ هـ][ گرەوەچووچ+ ی] گرینۆکی : ئەوەی پەیوەندی بە گرینۆکەوە هەبێت. 

گرەوەگرەو/girewegirew: ئانتـ:[ هـ] گریانی لەسەر یەک.  

گرنای/girnay: کتن:[ هـ] گارەگارکردن. 

گرنگنای/girnigay: کتپ:[ هـ] گێزاندن، سۆزکردن لە خۆشیاندا.{ وشەنامە، ل، 798}

گرنگە/girnige: نتـ:[ دەنگ] دەنگێکی نزمی کورتە، گرە، سۆز. 

گرنگەگرنگە/girnigegirnige: ئانتـ:[ دەنگ] گرنگەی یەک لە دوای یەک. 

گرێوان/girêwan: ئانفا:[ ڕۆژ] گریان، فرمێسک ڕژتن. 

گرێوە/girêwe: ن:[ ڕۆژ] گریان.   

گریا/giriya: ف:[ گریان] 

گریان/giryan: ن، کتن: 

لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
خروس surx crying

1 – هەنسک و هەڵدان و هاتنەخوارەوەی فرمێسک لەچاو لە خەفەتێکەوە.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 171}

2 – گرین، کڕووزانەوە، فیکە، کارەکار، کالین، گری، گیرستن.{ گیو، ل، 814} 

{

بەڵێ گریانی نیوەشەو دەکا ناسوڕێ دڵ مەرهەم 

کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێدێڵێ دڵێ من خەم

}{ هێمن}

گریاندن/giryandin: کتپ: بە گریان هێنان، کارێ کردن، کە کەسێک بگرێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 693}

گریانن/giryanin: کتپ:[ کباش] گریاندن.  

گریای/giryay: کتن:[ هـ] کوڵان. 

گرینای/girînay: کتپ:[ هـ] کوڵاندن. 

گریی/girîy: نچ:[ د] گریان. 

گریین/giryîn: کتن:[ د] گریان، گرین. 

گرینۆک/girînok: ئانفا:[ گری+ نۆک] گرۆک: کەسێکە کە زۆر زوو بگری.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 694}  

.

.

.

.