قوڕ/quř: ن: حەڕی، خۆڵی تەر.{ هەژار، ل، 561}[ ئینگـ: Muddy water].{ کەمالنامە، ل، 757}.
قوڕاو/quřaw: ن:[ قوڕ+ ئاو] ئاوی ڵێل واتا ئاوێکە بەهۆی قوڕەوە لێڵ بووبێت.
قوڕاوی/quřawî: ن:[ قوڕاو+ ی] حەڕی پێوە نووساو.{ هەژار، ل، 561}.
قوڕاویلکە/quřawîlike: ن:[ زیند][ قوڕاو+ یلکە] باڵندەیەکە وەک ( بۆرەجڕە) وایە بەڵام ئەو گەورەتر و قاچی درێژە. جۆرە ماسی یەکە.
.
.
___________________
قوڕاڵە/quřaľe: ن:[ ڕوو] گیای قوڕادە، کوڕادە.
قوڕاو/quřaw: ن:[ قوڕ+ ئاو] بەربەسێڵ، قوڕاد.
قوڕاوە/quřawe: ن:[ ڕوو] پیازە خووگانە _ پیازە مارانە _ پیوازە مشکانە، جافڵقێنە، سیرمۆكە : ڕووەكێكە بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردێت : ئەم لەپیاز دەكات و ناخوڕێت.[ Bot : Allium Scorodoprasum].
.
.
________________________
قوڕاو/quřaw: ن:[ قوڕ+ ئاو] زلیتاو، جڵیتاو.
.
.
.
.