لێچوو/lêçû: ئانفا: بەشێوە چوو لەیەک. 

لێچوواندن/lêçuwandin: کتپ:[ لێ+ چوواندن] وێچوون، تەشبیەکردن، وێچوواندن.

لێچوون/lêçûn: کتن:[ لێ+ چوون]

1 – جێگەبوونەوە لەشتێ دا، چوونەناو، ، وێچوون، يەوچوون،

:: هێند تەنگە لێی ناچێت. 

2 – پەڕینی نێر لە مێ. 

3 – دادانی تەڕایی لە دەفر، دەڵاندن( بۆ ئاو). 

:: ئەم دیزە لێی دەچێت.

4 –  ڕەنگ و چڵک لەبەر ڕۆیشتن، وێچوون.

لێچوونەوە/lêçûnewe: کتن:

1 – لە هێکلەکردن دەست هەڵگرتنی کەڕکێ.

2 – تەرکی کارێکی خوو پێوە گرتووکردن.

لێچوویی/lêçûyî: نچ: هاووێنەیی. 

ئاولێچوون/awlêçûn:کتن:[ ئاو+ لێ( له‌+ ی)+ چوون] ئاولەبەرچوون، پاراندن( ڕەوا)، تەڕایی دادان : تکه‌کردنی دیزه‌ و مه‌نجه‌ڵی به‌ درز و کونی تێبوو، به‌ندنه‌بوونی ئاو به‌ ده‌فرانه‌وه‌ .

:: ئافتاوه‌که‌ ئاوی لێ ده‌چێت، بیبه‌ن له‌حیمی که‌ن. 

:: گۆزه‌که‌ ئاوی لێ ده‌چوو پنج مان کرد.

بەرەوورد/berewurid: ن:[ کباک، زا] لێچوونی. 

.

.

.

.