ئارامی   لاتینی   ئاڤێستایی 
 ‌ء ، ئـ
ده‌نگێکه‌ له‌ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی، لەسازگه‌ی زمانه‌بچکۆله‌وه‌ له ‌ڕ‌ێگای گه‌ڕوو را دێتەده‌ر. خوازراوە له ‌ئه‌لفبایی زمانی ئارامییەوە بۆ نێو زمانی کوردی. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی ناوی( هه‌مزه‌)یه‌. بزوێنی رێزی پشته‌وه‌یه ‌و لێو له‌گۆکردنیدا که‌مێک به‌شداری ده‌کات و له‌ گۆکردندا نیزیکی( a)ی فارسییه‌
 هاوێژی ئه‌م ده‌نگه‌ به ‌ئه‌م کلۆجه‌ ده‌بێت  کەمێک ده‌م ده‌کرێته‌وه‌،

 زار بۆ مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌ ده‌ڕوات،   

 باده‌رکردن به ‌ته‌ووژم له ‌قووڕگه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م. 

ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌میشه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وشه‌\ بێژه‌وه‌ دێت، ته‌نها له‌ هه‌ندێک وشه‌ نه‌بێت وه‌ک( نه‌ء) که‌ له ‌شێواز به‌ده‌رە. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی( عه‌ره‌بی) له‌ ڕێنووسی زوانی کوردییدا هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای برگه‌وه‌ یان وشه‌وه‌ تێت وه‌ک

:: ئاو،  

:: ئارد،

:: ئۆی…. ئییتر.

 تێبینی 
 زۆرکه‌س ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌ر به( ئه‌لف)ده‌زانن، له‌کاتێکدا که‌( ئه‌لف) به‌بزوێن/ده‌نگدێر) ده‌ژمێردرێت وه‌ بەته‌نها گۆ \ ژێ ناکرێت. ئه‌م ده‌نگه‌، وه‌ک پێشبرێک به‌ڵام پێشگرنییه‌ و ده‌لکێندرێت به‌پیته‌ بزۆێنه‌کانه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تایی ووشه‌/ واژه ‌وه
 بزوێنەکان  نموونەی زمانەوانی
 ئا :  A  ئاب    ab   ئارد ard   ئاڤ av  ئای ay
 ئه :  E   ئەبرۆ ebiro   ئەرتەو ertew  ئەڤ ev  ئەی ey
 بزرۆکە  :  I کرن ،  kirin براو ، biraw
  ئسپار، ispar ئـحم ، iĥim
 ئۆ :  O  ئۆچک  oçik 
 ئو :  U  ئومەر : umer
 ئوو : û    ئووخەیش ûxeyiş
 ئـۊ ( وی) : Ü  ئابادبۊن  abadbün   ئـۊشم üşim
 ئێ : ê  ئێپه‌  êpe ئێزمووگ êzmûg

 ئێسکبەندی مرۆڤ êsikbendî mirov

 ئێڵەک  êľek
 ئی :  î  ئیرشت   îrişt  ئیسۆت îsot  ئینگە înige   ئیوەت îwet
 تێبینی 
 لەسەرەتای سەدەی بیستەم و دوای جەنگی جیهانی یەکەم و هێنانی چاپخانە بۆ باشوری کوردستان لەلایەن ماموەستا حوسێن حوزنی موکریانی و پیرەمێردەوە، گۆڕانگاری زۆر لە دەستنووسی کوردی کۆن کرا و یەکێک لەو داهێنانە ئەم ( ئـ) بووە.    

.

.

.

.