هاو/haw: ن: ئام ، ئاو، هام، هەم، هەو : پێشگرێکە لە زمانی کوردی، وشەی دیکەی بەدوایدا دەلکێت و پەیڤی نوێ دروست دەکەن. لە هەر چوار شێوەزارەکانی نێو زمانی کوردی، پەیڤ و زارەوە و دەستەواژەی فرە ڕشتەیی لەخۆ دەگرێت لە نێو زمانی کوردییدا.   

هاوئاواز/hawawaz: نتـ:[ مۆسیقا][ هاو+ ئاواز] کەسێکە : کە دەنگی لەگەڵ دەنگی یەکێکی تر تەواو ڕێک بکەوێت و لێی بچێت.  

هاوئاست/hawast: نتـ:[ هاو+ ئاست]

هاوئاهەنگ/hawaheng: نتـ:[ هاو+ ئاهەنگ] لەگەڵ یەک هاتنەوە.

هاوئاهەنگ کردن/hawaheng kirdin: کتپ: گەنجاندن.

هاوئاهەنگی/hawahengî: نچ: هاودەنگی.[ ئینگـ: Consonance].

هاوئارەزوو/hawarezû: نتـ:[ هاو+ ئارەزوو] هاومەبەست. 

هاوئەرکی/hawerkî: نتـ:[ هاو+ ئەرکی] یەککەوتن، هاوبەش کردن لە ئیش و کاەری بەشە جیاوازەکان لەشدا بۆ مەبەستی جێبیجێ کردن فرمانێکی تایبەتی.

هاوئەنجامی/hawencamî: نتـ:[ هاو+ ئەنجامی] پێک گرتن، ڕێک بوون، جووت بوو.

هاوباب/hawbbab: ئانتـ:[ هاو+ باب] ئاوباب.

هاوبارگە/hawbarge: نتـ:[ هاو+ بارگە]

هاوبارگەی کارەبایی/haw bargey karebeyî: نتـ:[ هاوبارگە+ی+ کارەبایی]

هاوبەر/hawber: نتـ:[ هاو+ بەر] هاوڕێک، بەراوڕێک، هاوشان، هاوهەسو.[ ئینگـ : Parallel].

هاوبەزا/hawbeza:  نتـ:  هاوتەمەن، هەوزێ. 

هاوبڕگە/hawbirge: نتـ: هامبڕگە.

هاوبەرزی/hawberzî: نچ: هاوبڵندی.

هاوبەش/hawbeş: نتـ:[ هاو( ئاو)+ بەش] بەشدار، شەریک، یەکبوون، هەڤبەش، هەڤپار، ناوكۆ، نیوەکار.

هاوبەشایەتی/hawbeşayetî: ئاکتـ:[ هاوبەش+ ئایەتی] socialism

هاوبەشەبەند/hawbeşebend: نتـ:

هاوبەشەواڵە/hawbeşewaľe: نتـ:[ ئای تی]  

1 – دابەشەواڵە، پرۆگرامی بڵاوکراوە : نەرمەواڵەیەک کە فرۆشیار بە بێ وەرگرتنی پارە دەیدات بەکریار، کریارەکە دەتوانێت کۆپییەکی لە هەر کەس وەرگرێت و تاقی بکاتەوە. ئەگەر هاتوو بەدڵی و پەسەندی کرد و بیەوێت بەکاری بهێنێت. ئەرکی سەرشانێتی پارەکەی بدات بەجێکریارەکەی.[ ئینگـ: Shareware]. 

2 – خۆڕاییواڵە.[ ئینگـ: shareware/freeware].{wwww.zkurd.org}. 

هاوبەشگە/hawbeş: نتـ:[ هاوبەش+ گە] کۆمپانیا. 

هاوبەشگەی گوازتنەوە/hawbeşgey gwaztinewe: نتـ: کۆمپانای گوازتنەوە.{ گیو، ل، 905}.

هاوبەش بوون/hawbeş bûn: کتن:

1 – بەشداربوون، بەشتيدا هەبوون.  

2 – ئابوونەبوون.  

هاوبەش کردن/hawbeş kirdin: کتپ: بەشدارکردن، ئابوونەکردن.  

هاوبەشی/hawbeşî: نچ: بەشداری، هاوکاری، ئابوونە، ناوکۆیی، هاوبەستی.[ ئینگـ: Solidarity].  

هاوبەشی کردن/hawbeşî kirdin: ئانتـ:[ هاو+ ] بەشداری کردن.

هاوبەشی یەکان/hawbeşî yekan: نتـ: بەندەها و بەشریەکان.  

هاوبەشێتی/hawbeşêtî: نچ:[ هاوبەش+ ئیتی] بەشدارێتی.

هاوبەشی/hawbeşî: نچ: بەشداری.

هاوبەشی چالاک/hawbeşî çalak: نتـ: هاوبەشی کارامە.[ ئینگـ:active partner]{ شەهاب، ل، 7}. 

هاوبەشی کردن/hawbeşî kirdin: کتپ:[هاوبەشی+ کردن] بەشداری کردن.

هاوبڵندی/hawbiľndî: ن

هاوبنکە/haw binke: نتـ: بنکەی هاوبەش.

هاوبیر/hawbîr: نتـ:[ هاو+ بیر]

هاوبیر و باوەڕ/hawbîr û baweř : ن

هاوبیر و باوەڕی/hawbîr û baweřî: ن

هاوبیری/hawbîrî: ن

هاوبینی/hawbînî: ن

هاوپا/hawpa: نتـ:  ئامپا، وەک یەک، هاوپیشە.

هاوپایە/hawpaye: نتـ: هاوشان، بەڤل.

هاوپەرا/hawpera: ئانتـ:[ هاوکێشەبوون، هاوڕێزبوون.  

هاوپەیمان/hawpeyman: ن:[ هاو+ پەیمان]

1 – یەکێتی، پیشروو.

2 – سوێندخۆر.

هاوپەیمانی/haw: نچ:[ هاوپەیمان+ ئی]1-

هاوپەیمان بەستن/hawpeyman bestin:  ن

هاوپەیمانی/hawpeymanî: ن: سوێندخۆری.[ ئینگـ: Coalition].

هاوپەیوەندی/hawpeywendî: نچ:[ هاوپەیوەند+ ی] نیوانیەتی.[ ئینگـ: correlation, Relationship].                   

هاوپەیوەندی پشت سەریەک/hawpeywendî pišt seryek: نتـ: ڕەدوویی،زەنجیرەیی، ڕیزکی.  [ ئینگـ: Serial correlation].   

هاوپەیوەندی پشت سەریەکی بەشی/hawpeywendî pišt seryekî beşî: نتـ:[ ئینگـ: Partial serial correlation].  

هاوپەیوەندی تەواو/hawpeywendî tewaw: نچ:[ هاوپەیوەندی+ تەواو][ ئینگـ: Totalcorrelation].  

هاوپەیوەندی چەند دەستەیی/hawpeywendî ĉend desteyî: نتـ:[ ئینگـ: Polychoric correlation ].          

هاوپەیوەندی چوار دەستەیی/hawpeywendî çiwar desteyî: نتـ:[ ئینگـ: Tetrachoric correlation].  

هاوپەیوەندی ساختە/hawpeywendî saxite: نتـ:[ ئینگـ: Spurious correlation].   

هاوپەیوەندی ناهێڵی/hawpeywendî nahêľî: نتـ:[ ئینگـ: Non-linear correlation].  

هاوپشت/hawpişt: نتـ:[ هاو+ پشت] یارمەتیدەر، یەک بنەماڵە، یەک بەرەباب، کەس و کار.

هاوپشتە/hawpišt: نتـ:[ هاوپشت+ ـە] هاوکار، هاویا، ئامپا.

هاوپشتی/hawpiştî: نچ:[ هاوپشت+ ی ] یارمەتیدان، خزمایەتی، هاوخوێنی.   

هاوپشتی کردن/hawpiştî kirdin: کتپ:[ هاوپشتی+ کردن ] یارمەتی دان.

هاوپلە/hawpile: ئانتـ:[ هاو+ پلە] ئامبا، ئامباز.

هاوپۆل/hawpol: نتـ:

هاوپۆل کردن/hawpol kirdin: نتـ: پۆل کردن، پۆلین.

هاوپێکردنی/haw pêkirdinî: نچ:[ هاوپێکردن+ئی] یەکسانکردنی.[ ئینگـ: Identification].

هاوپێوانە/haw pêwane: نتـ:[ هاو( ئاو)+ پێوانە] .

هاوتا/hawta: نتـ:[ هاو+ تا] 

1- هەمتا، هاوتەڤا، هاوشان، هەڤسەر، هەڤپەر، هەڤڕوو، هەڤنیر، هەمپا.  

2- میناك.  

3- هاومانا، هاوواتا.[ لا : Synonymous].  

4- نزیک هاتن یان کردن.   

5- بەشێوەی مەزەندە هاتنەژماردن.[ ئینگـ: Approximate]. 

6 – زڕتوخم.

7 – هەواڵ، جفت، ژن بۆ شوو، جووت، جەوت.

هاوتابوون/hawtabûn: ن .

هاوتابوونی وەچەکان/hawtabûnî weçekan: ئانتـ:[ هاو+ ] بەرەی دوا بە دوای ئەک، دوا بە دواهاتنی بەرەکان.

هاوتاکردن/hawta kirdin: ن .

هاوتایی/hawtayî: نچ: وێکچووی، ئانالۆژی، هاوشانی. 

هاوتایی جوول/hawtayî cûl: ن:

هاوتایی کیمیایی/hawtayî kîmyayî: ن:

تەوەرەی هاوتایی/tewerey hawtayî:: هاوئەندازە، تەوەرنی سیمێتری.[ ئینگـ: Axis of symmetry].

هاوتاوان/hawtawan: ن .

هاوتەمەن/hawtemen: ئانتـ: 

ئەروو، بەزا، هاوساڵ، هاوسا، هاوزێ، هاوبەزا.

هاوتخووب/haw tixûb: ئانتـ: هاوسنوور .

هاوتیرە/hawtîre: نتـ:[ هاو+ تیرە] هاوڕەگەز.  

هاوجۆر/hawcor: نتـ:[ هاو+ جۆر] یەکسوو، وەک یەکتری، هاوچەشن.   

هاوجووت/hawcût: نتـ:

1 – هاوئەنجامە، هاوئەنجام، هاوجفت.

2 –  ژنی حەڵال.

هاوجووتەژمێری یەکان/hawcûte jimêrîyekan: نتـ:

هاوجێ/hawcê: نتـ:

1 – دووگۆشە ولایەکی هاوجێ.

2 – هاونیشتیمان، هاوسان.    

هاوچاخ/hawçax: نتـ:[ هاو+ چاخ] هاوچەرخ.

هاوچارشێو/hawĉarşêw: نتـ: هاوکار، هاوەڵ، هاوتا.

هاوچاو/hawçaw: ن:

1 – ڕکەبەر، خەنیم _ غەنیم.

2 – چاولێکەر، ئاگادار.

هاوچاوی/hawçawî: ئانتـ:[ هاو+ ] بەربەرەکانی.

هاوچەرخ/hawçerix: ئانتـ: نوێ، لە هەمان چەرخدا.

 

هاوچەق/hawçeq: نتـ:[ هاو( ئاو)+ چەق]

هاوچڕە/hawçiře: نتـ:[ مۆسیقا] ئەو کەسەی گۆرانی دەگێڕێتەوە.

هاوخاک/hawxak: نتـ: هاونیشتیمان : دووکەس، کە خاکەکانیان لێک دەگەڕێتەوە، هاوجووت.  

هاوخەف/hawxef: نتـ:[ هاو+ خەف( خەفەبوون)] هاوسەر.

هاوخەو/hawxew: نتـ:[ هاو+ خەو] هاوسەر.

هاوخوان/hawxiwwan: نتـ:[ رۆژک][ هاو+ خەو] پێکەوە چریکاندن :  ئەو کەسەی کە گۆرانی دەخوێنێت لە گەل گۆرانی بێژ لەسەر کۆنسێرت.  

هاوخوێن/hawxwên: نتـ: هاوڕەگەز.

هاودەرد/hawderd: نتـ:[ هاو+ دەرد] هاوخەم، دووکەسن، کە بەدەست دەردێکەوە گیرۆدەن.

هاودەست/hawdest: نتـ: هامدەست.

هاودەم/hawdem: ئانتـ: هاوڕێ، هاوکات، هاواڵ،  هامڕاز، بەردەڤک.

هاودەمایەتی/hawdemayetî: ئاکتـ: هامدەمی، هاوڕێیەتی.

هاودەمی/hawdemî: نچ: هاونشینی.

هاودەمی ڕابواردن/hawdemî řawardin: ئانتـ:[ هاو+ ] جڕ.

هاودەمی کردن/hawdemî kirdin: ن .

هاودەنگ/hawdeng: نتـ:[ هاو+ دەنگ]  

1 – ئاودەنگ، هەڤدەنگ، ڕێککەوتوو.  

2 – ئاواڵ _ هاواڵ. 

هاودەنگی/hawdengî: نچ:[هاودەنگ+ ئی] 

1 – ئاوەنگی: ڕێککەوتنی گشتی، ڕەزامەندی گشتی.[ ئینگـ: Consensus].  

2 – هاواڵی. 

3 – نیوسەروا.[ ئینگـ: Assonance].  

هاودەنگی/hawdengî: نچ: هاوئاهەنگی.[ ئینگـ: Consonance].

هاودڵ/hawdiľ: نتـ: هەڤدڵ، یەک گرتن.

هاودڵی/hawdiľ: نتـ: هەڤدڵی، یەک گرتنی، یەکێتی.

هاودیان/hawdiyan: نتـ:[ هاو+ دیان] هافدهان، هاڤدیان.

:: ئەشکەوتی هاودیان لە ساڵی 1961 ـەوە، وەک شوێنەوار تۆمارکراوە.  

هاودیوی ناوەوە/hawdîwî nawewe: نتـ: تەریب.  

هاوڕا/hawřa: نتـ:[ هاو+ ڕا] هاودەنگ، هۆگر، سەرجەم.[ ئینگـ: Unanimous]  

هاوڕاز/hawřaz: ئانتـ:[ کباک][ هاو+ ڕاز]

1 – بەرەڤک،  ئامراز _ هامڕاز.  

2 – هۆ، کەرەستە.

3 – ئەڤراز، هەوراز، هەل، بەرەوژوور.

هاوڕازی/hawřazî: ئانتـ:[ کباک][ هاوڕاز+ ی]  هامڕازی، ئامڕازی.

هاوڕایی/haw řayî: ئانتـ:[ هاو+ ڕایی] پاوەپا.

هاوڕەسین/hawřesîn: نتـ:[ homogany 

هاوڕەگەز/hawřegez: نتـ:[ هاو+ ڕەگەز]  

هاوڕەگەزباز/hawřegezbaz: ن:

هاوڕەگەزبازی/hawřegezbazî: ن

هاوڕەگەزبازی کردن/hawřegezbazî: ن 

هاوڕەنگ/hawřeng: نتـ: هەڤڕەنگ، وێکچوو.

هاوڕەنگی/hawřeng: نچ: هەڤڕەنگی، وێکچوویی.

هاوڕوو/hawřû: نتـ:[ هاو+ ڕوو][ ئینگـ: Coplanar]. 

هاوڕووبەر/hawřûber: ن: شان بەشان.

هاوڕێ/hawře: نتـ: هەڤاڵ، هاوڕێبوار، یار، برادەر، دۆست و ئاشنا، هامڕا، ئاواڵ، جەوسک، هەڤرەهـ، ریهەڤ.

هاوڕێ بوون/hawře bûn: نتـ: دەستەبرای، هاوڵی، دۆستایەتی.  

هاوڕێیانە/hawřeyane: ئاکتـ: دۆستانە.

هاوڕێیەتی/hawřeyetî: نچ: دۆستایەتی، هۆگری، برادەری کردن.

هاوڕێیەتی کردن/hawřeyetî kirdin: کتپ، هاوال، هاوڕێتی، ئامڕایی، ریهەڤی، هاوڕایی.  

هاوڕێیی/hawře: : هامڕێ.

هاوڕێبوار/hawřebiwar: ن: هاوڕێ .

هاوڕێژە/hawřěje: نتـ: لە قەوار و سەنگدا، بەهێزی پاڵنەر، پاڵهێز, هاوگر.[ ئینگـ: Proportional].  

هاوڕێژەکردن/hawřěje kirdin: ن:  

هاورێژەی پێچەوانە/hawřêje pêçewane: ئانتـ:[ هاو+ ] گەنجانی پێچەوانە.

هاوڕێژەی ڕاستەوخۆ/hawřêjey řastewzo : نتـ: گونجانی ڕاستەوخۆیی، گونجانی یەکسانی.   

هاوڕێژەیی/hawřêjeyî: ئانتـ:[ هاو+ ] دوو ڕێژەیی، گونجان.

هاوڕێک/hawřêk: ن:

1 – هاوکێش.  

2 –  تەریب.  

هاوڕێک بەستن/hawřêk bestin: ن:

هاوڕێک کردن/hawřêk kirdin: کتپ:  لابەرامبەر کردن.

هاوڕێکی/hawřêkî: نچ: بەرامبەری.

هاوڕێگە/hawřêge: نتـ: دۆست، هاواڵ.  

هاوزا/hawza: نتـ:[ هاو+ زە] هاوزێ، ئاوزێ، هاوشان، هاوزە.  

هاوزا سیامییەکان/hawza syamîyekan: نچـ:[ هاوسنگ+ ی] هاوزا پێکەوە نووساوەکان.

هاوزاوا/hawzawa: نتـ:[ هاو+ زاوا]  ئاواڵ زاوا.

هاوزایەندبازی/hawza: نتـ:[ هاو+ زایەند+ بازی] هاوجنسبازی. [ ئینگـ: Homosexuality].  

هاوزە/hawze: نتـ:[ هـ][ هاو+ زە] هاوشان، هاوزێ، هاوزا.

هاوزەمان/hawzeman: نتـ:[ هاو+ زەمان] هاوکات، ڕێکەوت.  

هاوزگە/hawzige: نتـ:[ هاو+ زگە] جمک.

هاوزمان/hawziman: نتـ:[ هاو+ زمان] هامرمان، هەڤزمان.

هاوزمانی/hawziman: نتـ:[ هاو+ زمان] هامرمانی، هەڤزمانی.

هاوزێ/hawzê: نتـ:[ هـ][ هاو+ زێ] هاوزە، هاوتەمەن، هاوشان، بەزا.  

هاوژمارە/hawjimare: نتـ:[ هاو+ ]

هاوژیانی/haw: ئانتـ:[ ئینگـ : symbiosis].   

هاوژیر/hawjîr: نتـ:[ هاو+ ژیر]

هاوژین/hawjîn: نتـ:[ هاو+ ژین] ژیانی دووگیاندار یان دوو ڕووەک پێکەوە، ژیانی هاوبەش، پێکەوە ژیان، پێکەوە گونجانی بەرژەوەندی دوو گیاندار.  

هاوژینی/hawjîn: نچ:[ هاوژین+ ی] پێکەوەژینی.[ ئینگـ: Coexistence، Life together]. 

هاوساڵ/hawsal: نتـ:[ هـ][ هاو+ ساڵ] هاوتەمەن.

هاوسایەتی/hawsayetî: نتـ:[ هاو+ سایەتی] هاوسێتی ، دراوسێیەتی.[ ئینگـ: Neighborhood].  

هاوسەر/hawser: ئانتـ:[ هاو+ سەر]

1 – ئامسەر : ژن، مێرد.

2 – [ ئاین] لە نەڕیتی ئاینی دێرینی میثرا پەرەستییدا دەستەواژەی هاوسەر بەر پلەی دووەم کەوتووە لە خوار ڕا بۆ سەرێ.  پلەی هاوسەر بۆ پیاو بەکاردەهێندرا کە خێزان داربووبێت و بۆ ناسینەوەی ئەم پایەیە، دەبوایە چارشێو یان مێزری بەسەرەوە بووایە، کە ئەمەش بۆ خۆی هێمایە بۆ مەشخەڵ یان ڕووناکی، میثرا بۆ خۆی خودای ڕووناکی بووە .    

هاوسەری/hawserî: نچ:[ هاوسەر+ ی] ئامسەری.

هاوسەری بەستن/hawserî bestin: ئانتـ:[ هاوسەری+ بەستن] خێزان دروست کردن، مێردکردن، ژن هێنان .

هاوسەروا/hawserwa: ئانتـ:[ هاو+ سەروا] هاوبەش..[ ئینگـ: Co-rhyming].

هاوسەنگ/hawseng: ئانتـ:[ هاو+ سەنگ] تەرازوومەند، هەمبەر. ٢ پەستانی هەڵمی.

هاوسەنگ بوون/hawseng bûn: کتن:[ هاوسەنگ+ بون] لەنگەرگرتن، ڕێک بوون.

هاوسەنگ کردن/hawseng kirdin: ئانتـ:[ هاوسەنگ+ کردن] تاوتووکردن، سەنگ و سووک کردنی چشتێک.

هاوسەنگی/hawsengî: نچـ:[ هاوسنگ+ ی] لەنگەرگرتنی، سەنگینی ، وەستانی تەنێک لە ژێر کاری چەند هێزێکدا.

هاوسەنگی دینامیکی/hawsengî dînamîkî: ئانتـ:[ هاو+ ]

هاوسەنگی کیمیایی/hawsengî kîmyayî: نچـ:[ هاوسنگی+ کیمیایی] چوونەیەک بوونی خێرایی دووکارلێک کردنی کیمیایی لە پێجەوانە.  

هاوسەنیر/hawsenîr: ئانتـ:[ هاو+ سەنیر] هاوسەر.

هاوسنوور/hawsinûr: نتـ:[ هاو+ ] .

هاوسۆز/hawsoz: نتـ:[ هاو+ سۆز] .

:: هاوسۆز و بەشداری خەمتانم.   

هاوسوێند/hawswênd: نتـ:[ هاو+ سوێند] هاوپەیمان.  

هاوشار/hawşar: نتـ:[ هاو+ شار] خۆوڵات.

هاوشاری/hawşarî: نتـ:[ هاوشار+ی] خۆوڵاتی، هاووڵاتی، هەمشاری( فار). 

هاوشان/hawşan: ئانتـ:[ هاو+ شان] ئاوشان، هەمبەر، لەیەک پلەدا، هەمبەر، هاوتا، هاولف، ئاوشان، تراز، یەکتا، بەڤل.

هاوشانی/hawşanî: نتـ:[ هاوشان+ ی] هاوتایی، ئامتایی، ئامپایی( کباک).

هاوشێوە/hawşêwe: ئانتـ:[ هاو+ شێوە] وەک یەک.

هاوشێوەبوون/hawşêwebûn: کتن:[ هاوشێوە+ بوون ]

هاوشێوەکردن/hawşêwe kirdin: کتپ:[ هاوشێوە+ کردن]

هاوشێوەیی/hawşêweyî: نچ:[ هاوشێوە+ یی] لەیەک چوون، وەک یەکی.

ڕووهاوبەرە/řûhawbere: نتـ:[ بیر][ ڕوو+ هاو+ بەرە][ ئینگـ: Parallelepiped].   

سیستێمی هاوكێشه/sistêmî hawkêşe: نتـ:[ بیر][ سیستێم+ ی+ هاوکێشە] [ ئینگـ : System of equations] 

ناوەندی هاوپایە/nawendî hawpaye: نتـ:[ بیر] بنچینە، ناوەندی کۆردینات. ( Origin، the point (0، 0) (0، 0، 0).

.

.

.

.