مێکانیک/Mêkanîk: ن:[ مێک][ فیز] میکانی :
1 – زانستێکە لە بوارەکانی زانستی فیزیادا، کە سەبارەت بە جوڵە و هۆکارەکانی، کەوتنە خوارەوەی سەربەستی تەنەکان، کێش، تەنە خولخۆرکان و وزە، هێز و کاریگەری لە سەر تەن دەکۆڵێتەوە
2 – فیتەر ( باشک) : کەسێک کە پیشەی چاککردنەوە و دروستکردنی ئامێر و ئۆتۆمۆبیل، کەشتی و تشتی تر بێت.
3 – وەستای ئامرازی ورد وەک کاتژمێردروستکردن، چاوێلکەدروست کردن……هتد.
تێبینی |
وەرگرتنی ئەم وشەیە لە زمانی ئینگلیزییەو بۆ زمانی کوردی لە ڕێگەی زمانی عەرەبی ییەوە وەرگیراوە بە تایبەت لە کوردستانی باشور، وەک ڕوون و ئاشکرایە کە دەنگی ( e )ی ئینگلیزی لە زمانی عەرەبیدا نیە و بووە بە( ي) یان ( کسرة)ی عەرەبی، ئەم گۆرانکارییەی کە بەسەر وشەکەدا هاتووە، کوتومت گوێزراوەتەوە بۆ نێو زمانی کوردی . لە بری ئەوەی بە ( مێکانیک ) گۆ بکرێت بە ( میکانیک) گۆ دەکرێت، بە داخەوە زۆر پەیڤی دیکەش هەیە لەم جۆرە. |
بریتییە لە لقێكی زانستەكانی فیزیا، كە لەكاریگەری هێزەكان دەكۆڵێتەوە لەسەر تەنەكان؛ هەم لەحاڵەتی وەستان یان هەم لە حاڵەتی جوڵەدا. مێكانیک بەگشتی دەتوانرێت دابەش بكرێتەوە بۆ سێ لق: میكانیكی تەنی سەخت، میكانیكی تەنەنە شێوەگۆڕاوەكان و میكانیكی شلگازەكان. میكانیكی تەنی سەخت دابەش دەبێت بۆ دوو لق: وەستانزانی و جوڵەزانی. |
مێکانیزەكردن/Mêkanîzekirdin: کتپ:[ مێک] کردنەمەکینە، مێکانیکی کردن : وەک گوێزانەوەی کاری دەست بۆ کاری مەکینە.
مێكانیكێتی/Mêkanîkêtî: نچ:[ مێک]
1 – ڕێگەی کارکردن.
2 – دەزگای مێکانیکی.
مێكانیكێتی/Mêkanîkêtî: نچ:[ کیمیـ][ مێکانیک+ ئێتی] مێکانیزم : ئەو ڕێگەیەیە، کە کارلێکردنێکی کیمیایی تایبەتی پێ ڕوودەدات، بە پێی ئەو هەنگاوانەی پێیدا تێدەپەڕێت، بۆ نموونە، ئاوەشێبوونەوەی هالیدێکی ئەلکیل بەپێی مێکانیکێتی SN1 ڕوودەدات. (nucleophilic substitution)[ ئینگـ: mechanism]{ جەمال عەبدول} .
مێكانیكی/Mêkanîkî: نتـ:[ مێک] ئامێری، وەک مەکینە _مەکینەیی، میکانیکانە.[ ئینگـ: mechanical ].
مێكانیكی کردن/Mêkanîkî kirdin: کتپ:[ مێک] مەکینەیی کردن، بەئامێرکردن، بەئاوتۆماتیککردن. [ ئینگـ: , automation. mechanization ].
مێكانیكی کوانتەم/Mêkanîkî kirdin: نتـ: ڕەوشتی تەنۆلکە ووردیلەکان ـ پێکهاتەی گەردیلە.
مێكانیكی شلەمەنی/Mêkanîkî şilemenî: نتـ:[ میکانیکی + شلەمەنی] ئامرازێکە بەکاردێت بۆ زانینی مێکانیکی شلەمەنی وەک نەوت و ئاو.[ ئینگـ : mechanics fluid ].
تایبەتمەندی مێكانیكی/tayibetî mêkanîkî: نتـ:[ مێک] [ ئینگـ: mechanical property ].
جیاکردنەوەی مێكانیكی/ciyakirdineweytay mêkanîkî: نتـ:[ مێک] لێک جیاکردنەوەی هاوتابینایی یەکان، بە دەرهێنان جیاکردنەوەی بلوورە ڕاستەکان لە چەپەکان، ئەم ڕێگەیە لەگەڵ کەمێکی ئەو هاوتا بینایی یانەدا بە سوودە کە بە شێوە هاوتای بنیایی دەبلورێن. [ ئینگـ: mechanical resolution ].
زانستی مێكانیک/zanistî mêkanîk: ن:[ مێک][ ئینگـ: mechanincs ].
کەفسازیی مێكانیک/kefsazîy mêkanîk: نتـ:[ مێک] بەرهەمهێنانی پلاستیکێکی خانەیییە( لەخانە پێکهاتووە ) بەهۆی کاریگەری مێکانیکی یەوە.{ جەمال عەبدول}. [ ئینگـ: mechanical foaming ].
لکاندنی مێكانیكی/likandinî mêkanîkî: کتپ:[ مێک] بریتییە لە لکاندن بەهۆی ئامیر، بەڵام پێویستی بەڕێکخستنی دەستی دەبێت بۆ سەیرکردنی لکاندنە کە بەچاو، گرتنی مەشخەڵ و گیرەی ئەلکترۆدەکە بە ئامیری مێکانیکی دەبێت.[ ئینگـ: mechanized welding ].
.
.
.
.