تەن ¹ /ten: ن:[ پەهلەوی : تن : tin]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تنۆ | ont | Body |
1 – [ توێ] بەندەن، بەشەن، جەستە، کلۆخ، لەخت : ئەندامی لەش.[ ئینگـ : Body]
{
تا نەکوژریم وتەنم نەبەنەوە بۆ گۆڕ و گۆڕخانە
هیچ کەس نابێ سواری بۆری ببێ و پێیببڕێ مەنزڵ و مەکانە}
{ سەعید و میرسێوەدین. ل. 214}.
2 – کەس، نەفەر، تەنە.
:: یەک تەن، شەڕی تەن بە تەن.
تەنانی/tenanî: نچ:[ ڕۆژ] بەدەنی، لەشی، بە شەنی، جەستەی.
3- [ ڕەنگ][ کباک] ڕەشی مەنجەڵ.
4 – [ توێ][ ڕەوا] کۆم، نێوقوونی مرۆڤانە.
تەنە/tene: نتـ:[ ئەردە][ تەن+ ئە]
1 – کەس، تەن.
:: یەکتەنە.
2 – لایەکی لەشی سەرەوەی بەدەن.
تەنەلێدان/tenelêdan: کتن: خۆلێدان لەکەسێک، لایەکی لەش لە کەسێک کوتان.
تەنبەتەن/tenbeten: نتـ:[ تەن+ بە+ تەن] کەسێک لە بەرابەر کەسێکی دیکە دا بۆ شەڕ و بەرەرەکانی.
:: پاڵەوانێک بوو تەنبەتەن کەس پێینەدەوێرا.
.
.
__________
تەن ² /ten: ڕەگ:[ فیز] جەستە.[ ئینگـ: Body]
1 – [ ڕەگی( تەنین)ـە] .
2 – پێشگر، ناوگر و پاشگرێکە لە زمانی کوردییدا، کە دەلکێت بە وشە و واتا یەکی نوێی پێدەبەخشێت.
:: جۆڵاتەنە.
تەنەزەردە/tenezerde: نتـ:[ توێ] تەنی ئیسفەنجی. [ گر : corpus spongiosum]
تەنەسپی/tenesipî: نتـ:[ توێ] لەکاتی دابەش بوونی تەنی زەرد لە کردەی ماکرۆدا، بلاستەر ڕیشاڵ جێگیردەبێت بە چەشنی یەک لە کۆلاجین، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی تەنەسپی. بەم بەرەڤاژۆیە دەگووترێت : luteolysis پاشماوەی تەنەسپی وەک ئاسەوارێک دەمێنێتەوە لە سەرتوێژ هێلکە دا.[ لا : corpus albicans ]
تەنپەروەر/tenperwer: ئانفا:[ تەن+پەروەر] خۆخۆ، خۆووێکەر : کەسێک کە هەر خەرێکی پێڕاگەیشتن بە لەش و حەسانەوە و ڕابواردن بێ، کەسێک کە لەشی زەحمەت نادا و مەیلی کار کردنی نیە.
تەنپەروەربوون/tenperwer bûn: کتن: خۆخۆش ویسن و بەخۆڕاگە یشتن لەباری خوواردن و ڕابورادن و حەسانەوە، تەنبەڵ بوون بۆ کار و زەحمەت دانی لەش.
تەنپەروەرکردن/tenperwer kirdin: کتپ: ڕاهێنان و بارهێنان منداڵ یا کەسێک بەتەنپەروەیی.
تەنپەروەریی/tenperwerîy: نچ:[ تەنپەروەر+ ئیی] خۆخۆیی، خۆخوویکەریی : خۆکار و کردەوەی کەسی تەنپەروەر، پەروەردەکردنی جەستە بەخوواردن و خوواردنەوە و پۆشین و حەسانەوە.
تەنپەڕی/tenpeřî: نفا:[ تەن+پەڕ( پەڕین)+ ئی] لەشپەڕی.
تەنخوا/tenxwa: نتـ:[ تەن+ خوا]
1 – سەرمایە، دەسمایە، سامان و پارەی نەغد.
2 – ماڵ و کوتاڵی بازرگانیی.
3 – لەبری _ بریی، لەجیاتی، باتیی، برەتیی، جیاتیی، جیە، جێگە.
{
شێعر وێم تەنخوای سەمتوور سازێ
لێدەر، سانەی چی هەر تارێش گازێ
}{مەولەوی}.
تەندروست/tendirust: ئانتـ:[ پهـ : تەندروست][ تەن+ دروست] ئێڤنۆتە، ساغ، سڵامەت، لەشپتەو، لەشساغ.
تەندروست بوون/tendirust bûn: کتن: لەشساغ بوون، سڵامەت بوون.
تەندروستیی/tendirustîy: نچ:[ تەندروست+ ئیی] ساغیی و سڵامەتیی، لەشساغیی.
تەنکێش/tenkêş: نفا:[ تەن+کێش(کێشان)] نێوقەد بەند بۆ مرۆ و ووڵاخان. پشتێند، بیبن، تەنگە، تەنگا.
تەنۆلکەی پاڵاوتە/tenolkey paľawte: نتـ:[ تەنۆلکەی+ پاڵاوتە] پارچۆکە ڤیرۆسێکی تەواوە دەگەڵ باووکی ترشی DNA یان RNA و پاڵتۆی پرۆتینی : capsid، کەبوونی هەیە لە دەرەوەی خانەدا، هەروەها پێشی دەگووترێت پارچۆکەی ڤیرال. [ ئینگـ : virion].
تەنواوی/tenwawî: ئانتـ:[ تەن+ واو( گواو)+ ی] مرۆڤی چڵکن و بۆرەلووک.
تەن و مەن/ten û men: نتـ:[ تەن+ و+ مەن( مەزن)] زل و گەورە، کەڵەکەت، گۆشتن.
زاراوەی تەن بە واتای جیاجیا دا |
تەنی ئازاد/tenî azad: نتـ:[ ئەند][ فیز] دەستەواژەیەکی گشتییە کە فیزیکزانان و ئەندازیاران بۆ وەسف کردنی شتێک کە لە کاتی جوولەدا وەکوو یەکەیەکی تاک (a single unit) لەبەرچاودەگیردرێت، کەڵکی لێ وەردەگرن.
تەنی ئاسمانی/tenî asmanî: نتـ:[ ئینگـ : Celistial body, Orb]
تەنی ئیسفەنجی/tenî îsfencî: نتـ:[ توێ] پارچەیەکە لەشانەی ئیسفەنجی لەدەورووبەری بۆری میزکردنی نێرینە، لە ناو کێردا.[ ئینگـ : corpus spongiosum].
تەنی بارر/tenî barr: نتـ:[ کیمیـ] ئەو تەنە ناچالاکەیە لەکرۆسۆمی X لە خانەی مێیی نەدا یان پێیدەگووترێت : lyonization. کە لایەن موررای بارر: Murray Barr لە ساڵی 1948دۆزراوەتەوە[ ئینگـ : barr body].
تەنی بەستەر/tenî bester: نتـ:[ توێ][ تەنی+ بەستەر] پێکهاتەیەکە لە پەردەی یان توێژی خانە لە خانە دەبەستێت بە خانەی دیکەوە.[ گر : desmosome].
تەنی خانە/tenî xane: نتـ:[ توێ][ تەنی+ خانە] پێریکاریۆن، سۆما: خانەیەکی نێرڤ(دەمار)ییە کە باووکی تێدایە، بەئەندازەی 0،005 مم تا 0،1 مم لە گیاندارە شیردەرەکانە. لە شێوەی خڕ، ئەستێرەیی، هەرەمی و گەڵایی دایە.[ ئینگـ : perikaryon].
تەنی ڕووناک/tenî řûnak: نتـ:[ تەنی+ ڕووناک] تهنی شهوقداری ئاسمانی.[ ئینگـ : Luminary].
تەنی شیکار/tenî şîkar: نتـ:[ زیند][ تەنی+ شیکار] ئەندامۆکەیەکە لە خانەی زیندوو، کە ئەنزیمی هەرسکردنی تێدایە، کە هەڵدەستێت بە داژاندن یان شیکردنەوەی خۆراک، ڤیرۆس و بەکتریا لە ناوخانەدا. لە لایەن زانای بەلجێکی کریستیان دی دوڤی: Christian de Duve لە سالی 1949 دۆزراوەتەوە[ ئینگـ : lysosome].
تەنی فیزیکی/tenǐ şîkar: نتـ:[ زیند][ تەنی+ فیزیکی] لە زانستی فیزیک – دا بریتیە لەو تەنەی کە لە جیهانی ماددیە ديارەکاندا هەیە کە بەشێوەی کۆمەڵە بارستەیەکن کە وەک یەک دادەنرێت، وەکو نمونە تۆپی کریکێت بە تەنێکی فیزیکی ( ماددی ) دادەنرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند گەردیلەیەکی ماددی لە خۆگرتووە. .[ ئینگـ : Physical object]
تەنی کوڵکن/tenî kuľkin: نتـ:[ ڕوو][ تەنی+ کوڵکن] جۆرێک لەگوڵی ئۆرکید.[ ئینگـ : fimbriatum]
تەنی منداڵدان/tenî mindaľdan: نتـ:[ توێ][ تەنی+ منداڵدان] بەشی دەرەی منداڵدان.[ لا : corpus uteri].
تەنی ناووکی/tenî nawukî: نتـ:[ کیمیـ][ تەن+ ی+ ناووکی] یەکەیەکی بنچینەییە لەپێچاندنەەوەی دی ئین ئەی DNA لە ئێوکاریۆت : Eukaryote، پێکهاتووە لە پارچەی دی ئین ئەی لە دەوروبەری ناووکی هیستۆنی پرۆتینی.[ ئینگـ : nucleosome ]
تەنی هێڵەیی/tenî hêľeyî: نتـ:[ ئەند][ تەنی+ هێڵە+ ئیی.] هێڵە. [ ئینگـ : Ellipse].
.
.
___________
تەن ³ /ten: ن:[ ئای تی][ ئینگـ : Object]
تهنهپێكهوهپێچراوهكان/tenepêkewepêçirawekan: ن:[ ئای تی] بهستهرلێدان و خستنهناوکاری تهنهکان، “ئووئێڵئی OLE”.[ ئینگـ : object linking and embedding]
تهنخواز/tenxwaz: نفا:[ ئای تی][ ئینگـ: Object-oriented]
شیتهڵكاریی تهنخواز/şîteľkarî tenxwaz: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ: Object-oriented analyse]
داڕشتنی تهنخواز/dařştinî tenwaz: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ: Object-oriented design]
.
.
______________
تەن 4 /ten: ن:[ کیمیـ] تەنیمۆک( هل)، دۆرژنگ( پێنج)، دۆرژنج( هلب)، دوودە، دوودی، دووکەڵژن، دوزەنگ، دوورنج، دۆوريخ، دووەرژن، ديلە، دێوەرژەن، دوورینچک( سنە)، ڕشک، ڕەژەن، سەفیر(چراخ)، سیان، فیر، قرم، قورم( مکـ)، کڕکڕ، گوژەنگ، هیبس، هیس( ککـ) : ڕەشایی بنمیچی ژوور.[ ئینگـ: soot].
.
.
.
.