هەنجیر/hencîr: ن:[ ڕوو] ئەنجیر( ل)، ئەنجیرە:encîre ( زا)، کۆچە( هـ)، هەژیر، هێژیر، هژیر: نەمامی دار هەنجیر بەڕەگەوە دەچێندرێت، دوای سێ ساڵ دەست دەکات بە بەرگرتن. دارهەنجیر بڵندی لە پێنج مەترە وە هەتا دە‌هـ مەتر دەڕوات و تەمەنی تا بیست ساڵ زیاتر دەتوانێت بەربگرێت. تەقیلەکانی لە مانگی ڕەزبەر پێدەگات و تا مانگی گەڵاڕێزان لێ بکرێتەوە. بەبەرەکەشی دەڵێن هەنجیر.[ ئینگـ: Fig trees][ ناوی زانستی: Ficus carica].

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family     genus speies 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر 
plantae magnoliophyta rosids rosales

moraceae

ficus ficus carica
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان     گوڵەکان تووییەکان   هەنجیر

 

           ناوەڕۆکی هەنجیر لە 100 گرامدا
 هێزی وزە  kJ 310  (74 kcal) 
 پرۆتین  0.75 g
 چەوری  0.30 g
 کاربۆهیدرات  19.18 g
 شەکر  16.26 g
 ریشاڵ  g 2.9
 ڤیتامینەکان  Thiamine (B1)
 (5%) 0.060 mg
Riboflavin (B2)
 (4%) 0.050 mg
Niacin (B3)
 (3%) 0.400 mg
Pantothenic acid(B5)
 (6%) 0.300 mg
 Vitamin B6  (9%) 0.113 mg
 Folate (B9)  (2%) 6 μg
 Choline  (1%) 4.7 mg
 Vitamin C  (2%) 2.0 mg
 Vitamin K  (4%) 4.7 μg
   کانزاکان  ئاسن  (3%) 0.37 mg
 پۆتاسیۆم  (5%) 242 mg
 زینک  (2%) 0.15 mg
 سۆدیوم   (0%) 1 mg
 فۆسفۆر   (2%) 14 mg
 کالسیۆم   (4%) 35 mg
  مەنگەنایزە   (6%) 0.128 mg
 ماگنیزیوم   (5%) 17 mg

هەنجیری باوا/hencîrî bawa: نتـ:[  هەنجیر+ ی+ باوا] مۆز.

هەنجیری کێوی/hencîrî kêwî: نتـ:[ هەنجیر+ ی+ کێوی] ڕژک. 

هەنجیری وشک/hencîrî wşik: نتـ:[ هەنجیر+ ی+ وشک] سەوک، قووتکە.

:: لەتکە ھەنجیر

         هەندێک لە جۆرەکانی هەنجیر لە کوردستان        

ئه‌رزنی/erznî: ن:[ ڕوو][ کباک، باد] جۆرێکه‌ له‌ هه‌نجیر

بایە/baye: ن:[ ڕوو] بەیلامالی

باهەنجیر/bahencîr: نتـ:[ ڕوو] باتسکە : هەنجیرێکی بێ تامە لە پێش هەنجیری تردا پێ دەگات.

بەیلامالی/baye: ن:[ ڕوو]

بێنافتی/běnafitî: ن:[ ڕوو][ کباک] بیناختی، بێناتی : جۆرە هەنجیرێکی( هێژیر) نایابە.

بینافتی/bînaftî: ن:[ ڕوو][ كباش] جۆرێكە لە هەنجیر.

باپیری/bapîrî: ن:[ ڕوو] جۆرە هەنجیرێکە( هەژیر).

بڵاڵە/biľaľe: ن:[ ڕوو] پسیرەی هەنجیر.

بینەکار/bînekar: ن:[ ڕوو] جۆرە هەنجیرێکە.

تەفاری/tefarî: ن:[ ڕوو][ کباک، زا] جۆرە هەنجیرێکی نایابە.

تەفسک ڕەش/tefisik reş: ن:[ ڕوو]

تەفسک سپی/tefisik sipî: ن:[ ڕوو] دووبەر. 

تەوسكە/tewsike: ن:[ ڕوو][ هس : باتسكە] تەووسكە، هەنجیرەكێویلە.

دلبی/dilyî: ن:[ ڕوو]

دریک دیم/dirîk dîm: نتـ: بوکتکا : 

ریباری/rîbarî: ن:

ریحانی ڕەش/rîbarî: ن:

رێخک/rêxik: ن:[ ڕوو] 

ژەنگار/jeng: ن:[ ڕوو] جۆرە هەنجیرێکی باشە.

شێنک/şênik: ن:[ ڕوو] تێکبەر. 

شنگار/şingar: ن:[ ڕوو]

شنگاری سپی/şingarî sipî: ن:[ ڕوو]

قەرانی/qeranî: نتـ:[ ڕوو] 

کەڵبە/keľibe: ن:[ خوار] تەقڵە : هەنجیری کاڵی نەگەیشتوو. 

کۆچە

کۆچەکاو

نانی هەنجیری/nanî hencîrî: نتـ:[ خوار][ هـ] لە پۆرت ( بابا) خەورە.

وەزیری

هەنجیرە ڕەیحانەیی ، ریحانی ڕەش

هەنجیرە سوورە ، کۆچەسوورە

هەنجیرە بایە ماڵەیی/hencîr: نتـ:

هەنجیرەڕەشە/hencîr: نتـ: ھیژیرا ڕەش، كۆیچه‌و ڕه‌شه‌، هەنجیری سیاو، ڕەشە ھەنجیر، شنگاریی ڕەش،  کۆچەسیاو( هـ). 

هەنجیرە زەردە/hencîr: نتـ: زەردەھەنجیر، هه‌نجیری زه‌رده‌. 

هەنجیرە قووڵەیی/hencîr: نتـ:

هەنجیرە ڕەیحانەیی/hencîr: نتـ:

هەنجیرە شڵە/hencîr: نتـ:

هەنجیرە مجێفی/hencîre micêfî: نتـ:[ ڕوو] جۆرە هەنجیرێکی نایابە لە دەوروبەری شاری دالاهوو دەڕوێندرێت. ڕەنگی هەنجیرەکەی سوورێکی مەیلەومۆرە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مجێفیش له‌ 10ی مانگی هه‌شت پێده‌گات تا نزیكه‌ی پانزه‌ی مانگی نۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

هەنجیرە ترشە/hencîr: نتـ:

هەنجیرە گڵە زەردەیی/hencîr: نتـ:

هەنجیرە سوورە/hencîr: نتـ:

ھیژیرا دیرک/hîjîra reş: نتـ:[ ڕوو] یا ئاڤی( خورانی). 

داوە ھەنجیر

سپییەھەنجیر ، شنگاری سپی

نێرە ھەنجیر

گوندی سه‌رته‌ک، له‌ قه‌زای خانه‌قین، ناوچه‌یه‌كی جیاواز و سروشتێكی جوان و دڵڕفێنی هه‌یه‌ و به‌ھۆی ھه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ دیمه‌نێكی جوانی به‌خشیووه‌ به‌ناوچه‌كه‌.

سوره‌به‌راو

ئەمەریکی،

ئەزمیری،

سادە،

کێوی

هەنجیرە وشکێ

هەنجیری ماسا

 

 

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وت پێده‌گات و له‌ سه‌ره‌تایی مانگی هه‌شت ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوره‌ به‌راویش هه‌ر ئه‌وكات پێده‌گات، به‌ڵام تا مانگی 10 هه‌ر ده‌مێنێت.

بانیان/banyan: ن:[ ڕوو] بانیان تری، هەنجیری بەنگال: درەختێکی گەورەیە هەندێک لەلقەکانی شۆڕدەبنەوە و دەڕوێنەوە و ماددەیەکی جەوی لە قەدەکەی دەردە‌هێندرێت بۆ چەورکردنی مەکینە بەکاردێت، لە دوورگەکانی هیندی ڕۆژهەڵات دەڕوێندرێت.[ ئینگـ: Banyan]

هەنجیری دڕکاوی/hencîrî diřkawî: نتـ:[ ڕوو] دڕکەهەنجیر.[ ئینگـ : Cactus]. 

گەڵای هەنجیر/geľay hencîr: نتـ: لێکردنەوەی گەڵای هەنجیر لەکاتی لێکردنەوەی هەنجیر، ئاوێکی لینجی سپی دەردەکات، زۆرجار دەبێتە هۆی پەیدابوونی هەستیاری( خوران) لەدەستی ئەو کەسانەی هەنجیر دەڕنن، بۆیە نابێت هەنجیر بڕندرێت تاکو بەتەواوی پێنەگات.

  هەندێک لە بەرهەمەکانی هەنجیر وەک مره‌با و ھه‌نجیره‌ وشک

ووشکردنەوەی ھه‌نجیر : پاش وشككردنه‌وه‌ی له‌به‌رخۆر ھه‌ڵیده‌خه‌ین، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ و پرۆسه‌ی وشككردنه‌وه‌كه‌ش ھه‌ر سێ ڕۆژ جارێک به‌دیوێكی ھه‌نجیره‌كه‌دا ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌و ھه‌نجیره‌ش، كه‌ وشکده‌كرێته‌وه‌ به‌ھیچ جۆرێک توشی نه‌خۆشی نه‌بووبێت.

چۆنێتی پێوەکردنی هەنجیر

.

.

____________________

خڕێ هەنجیران/xiřê hencîran: ن:[ جێۆ] کەوناری بەردنووسی دۆڵی هەنجیران دەکەوێتە باشووری شاری مەهاباد بە ٤٦ کیلۆمەتر لەسەر ڕێگای سەردەشت، لە نێوان سێ گوندی دۆڵ پەمۆ، ئامێد و ئاڤاندا.  

.

.

.

.