درۆ/diro: ن: دروێ( هـ)، پۆت، خۆبەس، دەرەوە، دەلەسە، دروو، ساختە، فیشاڵ، ڤڕ _ ڤڕکا، قەوانە، هەلات _ هەڵیت : ئاخاوتنی ناڕاست، دەم هەڵبەست، گووتەی هەڵبەستراوی بێ بناغە.
:: درۆی بەباڵ دەفڕێ : زۆر درۆزن و فیشاڵکەرە، درۆی زل و ئاشکەرا دەکات.
درۆ بۆ هەڵبەستن/diro bo heľbestin: کتپ: بوختان پێ کردن.
درۆ دەرهێنان/diro derhênan: کتپ: ناڕاستی(شتێ) چەسپاندن.
درۆزن/dirozin: ن:[ درۆ+ زن( )] درۆکەر، دەرەوکەر، دەرەوچین، دەرەوین، دروزە، درووکەر، درووزن، دەڤ خار، ڤڕڤڕۆ، ڤڕکار، قەوانە(بێژ، هەڵبەست)، هەڵاتکەر، دەلەسەباز، ناڕاست.
: درۆزن ئاگر لەماڵیشی بەرببێ، کەس باوەڕ ناکات: درۆزن، ئەگەر ڕاستیش بڵێ کەس پێی باوەڕ ناکات. {پپ}، درۆزن دوژمنی خوایە: درۆکەر ناحەزی خوایە.
درۆزنانە/dirozinane: ئانتـ:[ درۆزن+ ئانە] درووکانی، درۆزنە، قەڵب، ناڕاستەقینە: چشتێکە یان گووتەیە کە لە هی درۆزنان بچێت.
درۆزنە/dirozine: ن:[ ئینگـ : false] .
درۆزنەکانیاو/dirozinekanyaw: نتـ: کووێرەکانی، هانەدرۆزنە، بووارەکانی: ئاوێ کە هاوین وشک دەکات.
درۆزنی/dirozinî: نچ: درۆکردن.
درۆزنێتی/dirozinêtî: نچ: ڤڕکەری.
درۆکەر/diroker: نفا: درۆزن.
درۆکردن/dirokirdin: کتن: داندن، درۆگووتن، درووکردن، ڤڕکرن، ئاخاوتن بەناڕاست گێڕانەوە، بەدرۆشت گێڕانەوە، ڕاست نەکردن.
درۆ و دەلەسە/diro û delese: نتـ: ئاخاوتنی ناڕاست و کەڵەک، کەڵەک و کوڵوک، هاشە و هووشە، چاپ وچووپ، چاخان و پاخان، ناڕاستێتی.
بەدرۆ و دەلەسە/be diro û delese: نتـ: بەفشەفش.
درۆ و دەلەسە کردن/diro û delese kirdin: کتپ: هاشە و هووشە کردن، ئاخاوتنی ناڕاست هەڵبەستن.
بەدرۆ و دەلەسە کردن/be diro û delese kirdin: کتپ: بەفشەفش کردن.
درۆ و فیشاڵ/diro û fîšaľ: نتـ: هاشە و هووشە.
درۆی شاخدار/diroy šaxdar: نتـ: درۆی زل، درۆی باڵدار.
.
بەدرۆ/bediro: ئانتـ: بەفشە.
بەدرۆخستنەوە/bediroxistinewe: کتپ:[ بە+ درۆ+ خستن+ ەوە] وەدرۆخستنەوە، پرساخوو، بسوونداکشاندن.
بێدرۆ/bêdiro: ئانتـ:[ بێ+ درۆ]
1 – ڕاست.
2 – بێ پێچ و پەنا.
کۆتەی درۆوە/kotey dirowe: کتن:[ هـ][ کۆتەی+ درۆ+ وە] کەوتنەوە درۆ.
.
.
.
.