وێنجه/wênce: ن:[ ڕوو] ئه‌نده‌کۆ( کباک)، ئونجە( باد)، سێبەلگ:sêbelg( کباک)، سێپەڕە( کناو)، زەڕەک _ زەڕەكە_ زەڕەکەت، شەوەر، قەت، کەت، نەفەل، وێنجە، یۆنجێ : ڕووه‌کێکه هه‌ر وه‌کوو شه‌وه‌ر ده‌یبڕن، تاکوو 1 میتر بڵند ده‌بێت، گه‌ڵای ناسک و سێ په‌ڕه، گوڵه‌کانی ڕه‌نگیان وه‌نه‌وشه‌یییه و جار‌و باریش زه‌ردن، به‌ڵام زۆر به‌هێزه و هاوین تاکوو پاییز سێ چوار جاران دیبڕنەوە و له گشت ئاڵفێک باشتره و ماڵات چاکی ده‌خوات و گۆشتی پێدەگرێت. ئه‌گه‌ر له زه‌ویی باش‌دا بیچێنن له 4 تاکوو 10 ساڵان ده‌ڕوێته‌وه.[ لا: alfaalfa , medicago sativa].
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | fabales | fabaceae |
medicago |
medicago sativa |
جیهانی ڕووەک | کاسەتۆودارەکان | کاسەگوڵدارەکان | پاقلەمەنییەکان | پەپوولەییەکان | وێنجە |
تێبینی |
ماموەستا سەروەر پێنجوێنی بابەتێکی بەنرخی لە ماڵپەری ( ڕیشەناسیی کوردی )دا لەسەر وێنجە نووسیوە، شایانی خوێندنەوەیە. |
وێنجهجاڕ/wêncecař: ن:[ کشت] کێلگەی وێنجە.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی وێنجە |
وێنجەکەروێشک/wêncekerwêşik: نتـ:[ ڕوو][ وێنجە+ کەروێشک] ئەسپسم ئەسپست، وێنجە کێویلە، هەسپست، هەسپک، یۆنجەتاڵێ.
وێنجه کێویلە/wênce kêwîle: نتـ:[ ڕوو] کەتی( باد)، وێنجە هەردیلێ.
وێنجەی ده‌شتی/wêncey deştî: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ: Wild alfalfa]
وێنجەی سوور/wênicey sûr: نتـ:[ ڕوو][ وێنجە+ ی+ سوور] سێپەڕا سوور( باد) : جۆرە ئاڵفێکە بۆ ئاژەڵ.[ ئینگـ: red clover].
وێنجەی ووشککراووە/wêncey ûşkkiraw: نتـ:[ ڕوو] دەبار، سەوزاڵ، ئاڵیک : کە بۆ زستان هەڵدەگیرێت.[ ئینگـ: Dry forage]
تۆوی وێنجه/towî wênce: نتـ: به‌ره‌که‌ی له شه‌یتانۆکه‌یه‌کی پێچ پێچ ده‌چێ که سێ جار پێچی خواردووه و تۆوه‌که‌ی که له لووبیای چووکه ده‌چن له‌وێدان. ئه‌و تۆوه‌ی که ڕایده‌گرن بۆ چاندنی ساڵانی داهاتوو، نابێت له 2 ساڵ زیاتر بمێنێته‌وه و ڕه‌نگیشیان ده‌بێت قاوه‌ییه‌کی ڕووناك بێت، ئه‌و تۆوه‌ی که ڕه‌نگی ڕه‌ش بووه‌ته‌وه، باش نییه و ئه‌وه نیشانه‌ی تێکچوونییه‌تی و هێزی هه‌وه‌ڵی خۆی له ده‌ست داوه. ئه‌م ڕووه‌که چه‌ند جۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ش جۆرێکی 2 ساڵانه‌یه Medicago lupulia. وێنجه که تازه ده‌چێندرێ به داس ده‌یپه‌ڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی پنچ و قۆپه‌نی قه‌وی بێت، به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن داس په‌ڕێن کردن یان به داس په‌ڕاندن. وێنجه‌ی دوایین به‌ره‌که‌ی ناگاته گوڵکردن و کورته باڵایه ” پێوره ”ی پێ ئه‌ڵێن. به فه‌رانسه‌یی زیاتر له 4 ناوی هه‌یه که ئه‌مه یه‌کێکیانه Luzerne.
سونگی وێنجه/songî wênce: نتـ:[ کشت] [ ئینگـ : Alfalfa weevil]
ماڵوێنجە/maľwênce: ن:[ ڕوو][ ماڵ+ وێنجە] ئیپۆمۆێا : ipomoea، بیدۆیدس : گیایەکی خشۆکە لە کۆمەڵەی لاولاو.
.
.
.
{ سەرچاوە :
فەرهەنگی کوردستان، گیوموکریانی، ل، 903
کاوە، ل، 1954
http://kurdflora.com/flora/%D9%88/3035/9
}.