پیشۆک/pîşok: ن:[ ڕوو] ئاڵەكۆک، پیژۆک _ پیفۆک، پیڤەلۆک، تیفۆک، سیرمۆكە، كیفۆک( شارباژێر) : ڕووەکێکی خۆرسکی سروشتییە، 3 تا 6 گەڵای بارییک و درێژی هەیە. بە درێژایی گەڵاکانی لە ناوەڕاستەوە هێڵێکی سپییان هەیە وەک جۆرەکانی فیکەی دەردە( زەعفەران). سەلکەکەی لە پیازێکی بچووک دەچێت و بە توێکڵێکی وشک داپۆشتراوە کە وەک گۆنیە دەوری پیازەکەی داوە. گەڵاکانی نزییکەی 25 سانتیمەتر درێژن و پیازەکەی نزییکەی 15 تا 20 سانتیمەتر لەبن زەوی گەورە دەبێت. بۆ خواردن دەشێت و تامی خۆشە؛ لێ تام و بۆی لە هی پیاز ناچێت. خودی سەلكەكە هەم بە كاڵی و هەم بە كوڵاوی دەخورێت. لە كوردەوارییدا ئەم سەلکە دەکریتە ناو شیرەوە و دەیکلوڵینن تا چێژی شیرەکە خوشتر بکات.[ ناوی زانستی : Crocus biflorus ].
.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification |
||||||||||
kingdom |
phylum |
class |
order |
family |
genus | speies | ||||
فەرمانڕەوایی |
هۆبە |
پۆل |
پلە |
تیرە/پەل |
توخم |
جۆر |
||||
Plantae |
Magnoliophyta |
Monocots |
Asparagales |
Iridaceae |
Crocus |
C. biflorus |
||||
جیهانی ڕووەک |
کاسەی گوڵ |
|
سەوسەنییەکان |
زاعفەرانییەکان |
پیشۆک |
{
گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاھید لەگەڵ بێ
دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک
}{ مەحوی}
گەوزاڵە/gewzaľe: ن:[ کشت] كەڵافە _ کڵاف : هۆنینەوەی پیشۆک، پیفۆک، وەکوو کڵاف.
.
.
.
.