بەلەک ¹ /belek: ن:[ ڕوو] بەلەكە شیرینە، بەلیک، سووس:sûs( كباک)، مەكیک، مەیان:meyan، مێكووک : گیایەكی دەشتەكییە گوڵی شین دەگرێت، تا مەترێک بڵنددەبێت، تەمەندرێژە، لە كوردستان زۆرە، هەروەها لەباكووری كیشوەری ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی كیشوەری ئاسیا شین دەبێت، ڕەگ و ڕیشەی ئەم گیایە بۆ خۆشكردنی چێژی دەرمان و داڕوو كەڵكی لێدەردەگیڕێت. ماددەیەک لە ڕەگی داربەلەک دەردەهێندرێت، شیرینترە لە شەكەری ئاسایی، بۆن و بەرامەكی دەخرێتە بەرهەمی ڤەخوارنەوە وەک : بییرە، یان بەرهەمە ئەلكهوولییەكان و هەروەها دەخرێتە كۆكەكۆلا و بیبسی كۆلاوە. ڕەگە وشككراوەكەی بەشیوەی ئاسایی یان پەرەپێدان بۆ مەبەستی پزیشكی یان شیرینەمەنی بەكاردەیندرێت.[ bot :Glycyrrhiza glabra]
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | Fabales | fabaceae | glycyrrhiza | G. glabra |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | لۆبییەکان | فاسوولێیەکان | سووس | بەلەک، بەلیک، مەكیک، مەیان، مێكووک |
بەلەکەتاڵە/beleketaľe: ن:[ ڕوو] گیایەکە.
.
.
______________
بەلەک ² /belek: ن:[ توێ] پووز، چیپ، چاق، لەتەر : گۆشت( ماسوولكە)ی نێوان ئەژنۆ و پاژنە، لە رەفیسكەوە هەتا پێچكەی پێ، ساق پا.
بەلەکپێچ/belekpêç: نتـ:[ بەلەک+ پێچ] دۆلاغ، پووزپێچ، پووزەوانە، لاسكە گۆرەوی، پاپێچ، پێپێچ.
.
.
____________
بەلەک ³ /belek: ئان: ئەیاغ : چرووک ، بێ‌نرخ.
.
.
__________________
بورجابەلەک 4 /belek: ن:[ کباک][ مێژ][ ئەند][ بورج+ ئا+ بەلەک] ناوی كۆشكه‌كه‌ی( به‌درخان پاشا) ده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌وێته نێو شاری( مێردین) و هی سه‌رده‌می حوکمڕانێتییهکهی به‌درخان پاشا بوو. بورجه‌که‌ش له به‌ردی ڕه‌ش و سپی بونیادنراوه و تا ئه‌مڕۆ ماوه .
تێبینی |
ئه‌م وشه‌یه له‌و گووتار و نووسین و شیعرانه‌ی، که بهشێوهنووسینی کوردیی ژووروو نووسراون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی( میرجه‌لاده‌ت عالی به‌درخان )و( قه‌دری جان )و ( عوسمان سه‌بری ) که باس لە بورجابەلەک دەکەن}{ د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت} |
.
.
________________________
رەشبەلەک 5 /reşbelek: نتـ:[ کباک][ رەش+ بەلەک] نامه‌نووسین.
تێبینی |
وشه‌ی( رهشبهلهک) یشدا که هه‌ر له کوردییه ژوورووهکهشدا، واته کورمانجییه‌که به مانای( نامه‌نووسین )دێت …. نه‌ک ئه‌و ڕهشبهڵهکهی که لەکوردیی ناوه‌نددا به مانای شایی و زه‌ماوه‌ند هاتووه}{ د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت}. |
.
.
.
.