ووشتر/ûştir: ن:[ گیان]:[ ئاژ] ئارڤان : حوشتر _ هوشتر، ئیشتر _ هیشتر: گیانلەبەرێکی چوارپێی تووکنی پێ پانە، لاق و مل درێژی بەهێز و بارەبەرە ؛ تەمەنی ووشتر لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵیک دەژێت. 

ووشترەوان/ûştirewan: نتـ: ئەو کەسەی ووشتر بەخێودەکات.[ ئینگـ: cameleer]

  ووشتری عەرەبی : ووشتری یەک کۆپارە. [ ئینگـ: arabian camel , dromedray]
  ووشتری باکتریان : ووشتری دووکۆپارە.[ ئینگـ: bactrian camel]
  ووشتری باکتریانی کێوی: ووشتری دووکۆپارە.[ ئینگـ: wild bactrian camel].

ئار‌ڤانه‌/arvane: ن:[ گیان] ووشتری مێ.

بوختی/buxtî: ن:[ مەغ] ووشتری دوو کۆپارە، جۆرە ووشترێکی بەهێزە، باری زۆر هەڵدەگرێت، و ڕەنگی سوورە.

{

کەژاوە و دار و بارو تەختەیی لوختی لەسەر بوختی

دەناڵێن لەشەوقی گەییە وەک ئەستوونی حەننانە

}{ نالی}.

پێی ووشتر/pêy ûştir: نتـ:[ پێی+ ووشتر ]

1 . [ توێ] سمی ووستر.

2 . [ ڕوو] ئەبەنووسی شاخی : درەختێكی گوڵدارە.

تووکی ووشتر/tûkî ûştir: نتـ: کوڵکی ووشتر.[ ئینگـ : camel’s hair]

لە تووکی ووشتر دروستکراو/le tûkî ûştir dirustkiraw: نتـ: کوتاڵ یان بەرگی ووشتر.[ ئینگـ : camel’s hair].

[ دەنگ]

بڕمبڕم/biřmbiřm: نتـ:[ دەنگ][ کباک] دەنگی ووشتریە.

بڵمە/biľme: ن:[ دەنگ]

1 . بۆڵە.

2 . دەنگی وورچ و ووشتر.

3 . پرمە : دەنگدانەوەی تۆپ.

پیمنەک/pîmnek: ن: دونگی پشتی ووشترانە.

زنوو

فێڵە

عەڕە

گرپە

لرفە/lirfe: ن:

1 – [ مکـ] کرپە، کڵپە، لووش، هەڵ لووشین.

2 – [ ڕۆژ] خواردنی زۆر بە تاسووخ.

هۆپ/hop: ن:[ دەنگ] گووتەی دەنگدانی ووشتر.

هێچە/hêçe: ن:[ دەنگ] دەنگی ووشتر   

کائیین/kayîn: ن:[ کباک، زا] کاوێژی ووشتر و گیانداری تر.{ زاڵ، ب 3، ل، 66}

.

.

.

.