زمان ¹ /ziman: ن:
1 – زبان _ زوبان _ زووان _ زوان، زۆ( فە)، ئەزمان _ هەزمان .[ ئینگـ: Language].
:: ڕوونکردنەوە و بەیانکردنی بیروباوەڕ و هەستە لە ڕێی قسەکردن و گفتوگۆکردنەوە دەنووسرێت.{ نەسرین فەخری، ل، 9}
2 – شێوەی ئاخاوتن، شێوازی دەربڕین.
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | زمانەک | زمانان | زمانەکە | زمانەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | زمانێ ، زمانێک | زمانان | زمانەکە | زمانەکان |
شێوەزاری هەورامی | زمانێوە | زمانێ ، زمانن | زمانێ | زمانەکێ |
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هیزو | uzih | Language |
ئوثڎە هیزو | uzih+aDqu |
تێبینی |
لە دەقی زمانی ئاڤێستاوە بۆ دەقی زمانی هەنووکە، سەرنج بدەی، بڕگەی( هی) لە وشەكە سوواوە، و كەرتی( بان، ڤان، مان، وان) هاتووەتە سەری، بەم شێوەیە ڕووخساری گۆڕاوە |
زمانەوانی/zimanewanî: نچ:[ زمان+ ئەوان+ ی] زمانزانستی، زوانشناسییە : Zıwanşınasiye : خوێندنێکە لە مەڕ بەشەکانی زمان، کە گەڵێک لق و پۆلی جیاجیای لە خۆ گرتووە.
زمانبەد/zimanbed: ئانتـ: بەدبێژ، بەدگۆ، زبانبەد.
زمانبەدی/zimanbedî: نچ: بەدبێژی، بەدگۆیی، زبان بەدی.
زمانپاراو/zimanparaw: نتـ:[ هـ][ زمان+ پاراو]
1 – بلبل، دەمەوەر، دەم هەراش، زمانتەڕ، زمانلووس، قسەزان، گفتولفت خۆش.
زمان پاراوی/zimanparawî: نچ:[ هـ][ زمانپاراو+ ی] زمانتەڕی، زمانلووسی.
زمانپاک/zimanpak: ئانتـ:[ زمان+ پاک] ئەزمانپاك، زبانپاک، زمانخاوێن : كەسێكە لە بارەی مەردووماندا هەر باش بدوێت.
زمانپاکی/zimanpakî: نچ:[ زمانپاک+ ئی] ئەزمانپاكی، زبانپاکی: باش دووان لەبارەی مەردووماندا.
زمان پەڕێشی/ziman peřêşî: نتـ:[ نخ][ زمان+ پەرێش+ ئی] زمان ئاڵۆزی.{ هەژیر، ل، 678}.
زمانپژان/zimanpijan: کتن:[ زمان+ پژان] زمانکردنەوە.
زمانپژاندن/ziman pijandin: کتپ:[ زمان+ پژاندن] زمانکردنەوە، سەرەتای وشە فێربوونی منداڵانە.
زمانپژاو/ziman pijaw: ئانتـ:[ زمان+ پژاو( پژان)] زمانکراوەوە.
زمانپیس/zimanpîs: ئانتـ:[ زمان+ پیس] ئەزمانپیس _ ئەزمانڕەش( کباک)، پیسدووێن، بەدگۆ، زبانپیس.
زمانپیس بوون/zimanpîsbûn: کتن:[ زمان+ پیس]
زمانپیسی/zimanpîsî: نچ:[ زمانپیس+ ئی] ئەزمانپیسی _ ئەزمان ڕەشی( کباک)، پیسدووێنی، بەدگۆیی، زبانپیسی.
زمانتاڵ/zimantaľ: نتـ:[ زمان+ تاڵ] زبانتاڵ ، قسەڕەق _ قسەی تاڵ و بەتەوس.
زمانتاڵی/zimantaľî: نچ:[ زمانتاڵ+ ئی] قسەڕەقی، زبانتاڵی.
زماندار/zimandar: ئانتـ:[ زمان+ دار] مرۆڤی بەدەم، بەدەم و پل.
زمانداری/zimandarî: نچ:[ زماندار+ ئی] مرۆڤی بەدەمی، بەدەم و پلی.
زماندان/zimandan: کتپ:[ زمان+ دان] پەیمان و بەڵێندان.
زماندرێژ/zimandirêj: ئانتـ:[ زمان+ درێژ] ئەزماندرێژ، بڵە، بێ ئابڕوو، بێشەرم، چەنەسووک، دڕ، زباندرێژ : کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردووم بدوێت.
زماندرێژی/zimandirêjî: نچ:[ زماندرێژ+ ی] ئەزماندرێژی، بڵەبڵ، زباندرێژی، دڕی، بێ شەرمی، چەنەسووکی.
زمان ڕەق/zimanřeq: ئانتـ:[ زمان+ ڕەق] قسەڕەق.
زمان ڕەوان/ziman řewan: نتـ:[ هـ][ زمان+ ڕەوان][ ئینگـ : logic]
زمانزان/zimanzan: ئانفا:[ زمان+ زان( زانین)] ئەزمانزان، زبانزان _ زووانزان : کەسێکە شارەزای زمانێک یان چەند زمانێک بێت.
زمانزانی/zimanzanî: نچ: زووانزانی: ئەوەی پیوەندی بە(زمانزان)ییەوە هەبێت.
زمانزانین/zimanzanîn: کتن، کتپ:[ زمان+ زانین]
زمانشڕ/zimanşiř: ئانتـ:[ زمان+ شڕ] زماندرێژ، دەمشڕ.
زمانشڕی/zimanşiřî: نچ:[ زمانشڕ+ ی] زماندرێژی، دەمشڕی، گەزارە.
زمانشکان/ziman şikan: کتن:[ زمان+ شکان] زبانشکان: لە دووان کەوتنی کەسێک بەهۆی نەخۆشی یان ترسەوە.
زمانشکاندن/ziman şikandin: کتپ:[ زمان+ شکاندن] لە دووان خستنی کەسێک بەهۆی نەخۆشی یان ترسەوە.
زمانشیرین/zimanşîrîn: ئانتـ:[ زمان+ شیرین]
1 – زبان شیرین، زمان چەور، دەم تەڕ.
2 – ڕووخۆش.
زمانشیرینی/zimanşîrînî: نچ:[ زمانشیرین+ ئی] زبان شیرینی، ڕووخۆشی.
زمانکرانەوە/zimankiranewe: کتن:[ زمان+ کرانەوە] توانای قسەکردن پەیداکردن، دوای ماوەیەک بێدەنگی وەقشن هاتن.
زمانکێشان/zimankêşan: کتن:[ زمان+ کێشان] زماندرێژکردن بێ شەرمی کردن، جنێودان.
زمانگەزتن/zimangeztin: کتن:[ زمان+ گەزتن] پەشیمانبوونەوە، بۆ پەرۆش بوون لەبەر دەستچوونی چشتێک.
زمانگرتن/zimangirtin: کتپ:[ زمان+ گرتن] زبانگرتن
1 – کەوتنە ئاخاوتنی منداڵی ساوایە.
2 – بێشەرم و بێ پەروایانە ئاخاوتن.
زمانلووس/zimanlûs: ئانتـ:[ زمان+ لووس] چاپلووس _ چاپلووسیکار، کلکەسووتەکار، پیرامووس : کەسێکە بەزمانی تەڕ مرۆڤ تەفرە بدات.
زمانلووسی/zimanlûsî: نچ:[ زمانلووس+ ئی] جاپلووسی، پێرامووسی، رییایی، کلکەسووتەکاری.
زمان لێدان/zimanlêdan: کتپ:[ زمان+ لێدان]
1 – چێشتن، لێستنەوە.
2 – بۆ هەڵبەستن: سیخوری لەسەر کەسێک کردن.
زمانناس/zimannas: نفا:[ زمان+ ناس(ناسین)]
زمانناسین/zimannasîn: کتن:[ زمان+ ناسین]
زمانناسی/zimannasî: نچ:[ زمانناس+ ئی] زمانەوانی: زانستێکە کە تاوتوێی چییەتی، پێکهاتە و گۆڕانکارییەکانی زمان و پێوەندیی ئەوان دەگەڵ چالاکییە مرۆڤییەکانی تر دەکات.
زمانی/zimanî: نچ:[ زمان+ ئی] زارەکی، دەڤکی، بەدەم، لەبزی.
زمانی ئاسایی/zimanî asayî: نتـ:[ زمان+ ی+ ئاسایی] زمانی ڕەشۆکی، زمانی ڕۆژانە، زمانی هەمووانی.
زمانی ئهدهبی/zimanî edebî: نتـ:[ زمان+ ی+ ئەدەب+ ی][ ئینگـ : Literal Language].
زمانی بنهچهیی/zimanî bineçeyî: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : native language]{ zkurd}.
زمانی بیانی/zimanî biyanî: نتـ: زمانی ووڵاتانی دیکە \\ زمانی زکماکی.
زمانی پێچاوپێچ/zimanî pêça û pêç: نتـ: زمانی ئاڵۆز، ههڵیت و پهڵیت، فڵته.[ ئینگـ : Gobbledygook].
زمانی پێنووس/zimanî pênûs: نتـ: خەت : ئەو ڕێنووسەی کە پێی دەنووسرێت.
زمانی تایبهت/zimanî tayibet: نتـ:[ ئینگـ : Special language].
زمانی خانەخوێ/zimanî xanexiwê: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : host language]{ zkurd}.
زمانی دایک/zimanî dayik: نتـ:[ زمان+ ئی+ دایک] زمانی شیریی.
زمانی دڵ/zimanî diľ: نتـ:[ زمان+ ئی+ دڵ] بریتیە زار و مەبەستی کەسێک.
زمانی ڕەچەڵەک/zimanî řeşeľek: نتـ:[ زمان+ ی+ ڕەچەلەک] ئەو زمانەی کە فلیمێکی پێ دەرکراوە پیشاندەدرێت یان وەرنەگێردراوە یان دۆبلاژ نەکراوە.
زمانی زەرگەری/zimanî zergerî: نتـ:[ زمان+ ی+ زرگەری] زمانێکی دەستکردە، هەندێک کەس قسەی پێدەکەن، دەستوورەکەشی ئەمەیە کە لە وشەدا پاش هەر پیتێ ( ز )ێک زیاد دەکەن وەک: ( ک ز پ زاب).{ گۆڤەند، ل، 585}.
زمانی سەرەنجام/zimanî serencam: نتـ:[ سەر+ ئەنجام] زمانی کۆتایی.
زمانی سەرچاوە/zimanî serçawe: نتـ:[ زمان+ ی+ سەرچاوە] مەبەست لەو زمانەیە کە بەرهەمێکی پێنووسراوەتەوە و پاچڤەکراوە بۆ زمانی دیکە.
زمانی سکماکی/zimanî sikmakî: نتـ: زمانی زگماکی، زمانی دایک.
زمانی فەرمی/zimanî fermî: نتـ: زمانی ڕەسمی.
زمانی گوڵان/zimanî guľan: نتـ:[ زمان+ ئی+ گوڵان] هەندێک لە نووسەرانی ئەوروپایی بۆ هەر گوڵێک هێما و چەمکێکیان داناوە و ئەمەیان ناوناوە زمانی گوڵان، جا ناردنی گولێک بۆ کەسێک واتای خۆی هەیە، نیشانەو هێمای هەندێ لەگول بەمجۆرەیە: گوڵی هەمیشە بەهار: ئومێدەواری، گووڵەباخ: ئەڤین و خۆشەویستی، گوڵی شەوبۆ: بەختەوەری، گوڵی وەنەوشە: ناخۆشی، گوڵی مێلاقە: شەو، گوڵی سەرو: مەرگ. { گۆڤەند، ل، 586}.
زمانی مردوو/zimanî mirdû: ئانتـ: زمانێک کە لە ڕابروو دا قسەیان پێگووتووە و ئێستا قسەی پێناکرێت.
زمانی نا ئاسایی/zimanî na asayî: ئانتـ: زمانی دەستکرد، زمانی زێ.{ هەژیر، ل، 677}.
زمانی ناخۆیا/zimanî na xoya: ئانتـ: زمانی تەماوی : زمانێك كه راستی چهواشه دهكات.[ ئینگـ : Newspeak].
زمانی وێنەیی/zimanî wêneyî: نچ:[ زمان+ ئی+ وێنەیی] بەوێنە و نێگار نواندنی مژارێک.
زمانی هێما/zimanî hêma: نتـ:[ زمان+ ئی+ هێما] جووڵاندنی سەر و دەست بۆ تێگەیاندنی کەسێك لەمەر بابەتێك.
زمانی هێمادانانی سهروو دهقی بزۆک/zimanî hêmadananî serûdeqî bizok: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : Dynamic Hypertext Markup Language ( DHTML)]{ zkurd}
بەزمان/beziman: ئانتـ:[ بە+ زمان] بەزار، بەدەم و پل، بەووتە _ بەگووتە، بزمان( کباک)، زارەکی، زمان ڕەوان.
بێ زمان/bêziman: ئانتـ:
1 – ڵاڵ.
2 – زمان بڕاو.
3 – خامۆش : یەکێک قسەنەكات و هەمیشە مات و بێدەنگ بێت.
چوونە ژێر زمان/çûne jêr ziman: کتن:[ ئد] قسەلێدزین.
لەزمان دەرپەڕین/le ziman derpeřîn: کتن:[ لە+ زمان+ دەرپەڕین] نهێنی ئاشکراکردن، کە بابێت بگوترێت.
.
.
_________________________________
زمان ² /ziman: ن:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هیزو | uzih | Tongue |
ئوثڎە هیزو | uzih + aDqu |
تێبینی |
لە دەقی زمانی ئاڤێستاوە بۆ دەقی زمانی هەنووکە، سەرنج بدەی، بڕگەی( هی) لە وشەكە سوواوە، و كەرتی( بان، ڤان، مان، وان) هاتووەتە سەری، بەم شێوەیە ڕووخساری گۆڕاوە |
زار : پارچە گۆشتێکی درێژووکەیە لە کۆمەڵە ماسوولکەیەک لەگەڵ دەمارە ڕیشاڵ پێکدێت و بە ووردە مەمیلە کۆتایی دێت، زمان کۆمەڵێک ئەرک بەڕێوەدەبات. چیژ و جێشتنی خۆراکی پێدەچێژدیت، قسەی پێدەکرێت، پارووی پێ ئەمدیو و ئەودیو دەکرێت و یارمەتیدانی جوین دەدات و بۆ پاڵ پێوەنانی بۆ نێو گەروو. |
زمانهچكۆڵه/zimane çikoľe: نتـ:[ توێ][ زمان+ ئە+ چکۆڵە] زمانۆچكە. [ ئینگـ : Epiglottis]
زمانبەست/zimanbest: ئانفا:[ زمان+ بەست( بەستن)] چشتێک بدرێت بە کەسێک تا قسەنەکات و بێدەنگ بێت.
زمانبەستن/zimanbestin: کتپ:[ زمان+ بەستن]
زمان بەستران/zimanbestiran: کتپ:[ توێ][ زمان+ بەستران] ناتهوانیهتی ئاخافتن، ئافازی. [ ئینگـ : Aphasia].
زمان پەڵتی/ziman peľtî: نتـ:[ توێ][ هـ][ زمان+ ][ ئینگـ : kataphasia]
زمان دەرهێنان/ziman derhênan: کتن:[ زمان+ دەرهێنان] بەنیشانەی گاڵتە پێکردن یان شیرینکاری.
زمان كێشان/ziman kêşan: کتن:[ زمان+ کێشان] زمان دەرهێنان : زمان کێشانی ماڵات و ووڵاخ لەگەرمان یان لەبەر ماندووێتی و تینووێتی.
زمان گەزتن/ziman geztin: کتن:[ زمان+ گەزتن]
1 – زمان کەوتە بەرددان.
2 – پەشیمانبوونەوە، بۆ پەرۆش بوون لەبەر دەستچوونی چشتێک.
زمان نەبوونی زگماکی/ziman nebûnî zigmakî: نتـ:[ نخ][ زمان+ نە+ بوون+ ی+ زگماکی][ ئینگـ : Aglossia]
زمانگران/zimangiran: ئانتـ:[ زمان+ گران] ڵاڵەپەتە، زمانگر: کەسێک کە زمانی بگیرێت.
زمان گیران/ziman gîran: کتن:
1 – پسکی: زبانگیران بەهۆی ڵاڵییەوە.
2 – زمان لێک هاڵان.
زمانگرتن/zimangirtin: کتپ:[ زمان+ گرتن] زبانگرتن. [ ئینگـ : – phasia]{ پێشگرێکە لە زمانی ئینگلیز و لاتینی بۆ ناتەواوی لە ئاخاوتندا : گران قسەکردن}{ بەرکوڵ، ل، 133}.
زمان نەگەڕان/ziman negeřan: کتن: زات نەکردن لە گووتنی چشتێک دا.{ هەژیر، ل، 677}.
زمانی/zimanî: نچ:[ زمان+ ئی] زارەکی، دەڤکی، بەدەم، لەبزی.
زمانی برژاو/zimanî birjaw: نتـ:[ توێ] زمانی دوو فلیچقانە : وەکو لە نەخۆشی گرانەتادا زمان وشک و بەلغاوی دەبێت.[ ئینگـ : Baked Tongue].
زمانی پەڵاوی/zimanî peľawî: نتـ:[ توێ] زمانی پەڵ پەڵ.[ ئینگـ : Stippled tongue].
زمانی چرچ/zimanî çirç: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : CrocodileTongue, Furrowed tongue, Wrinkled tongue].
زمانی خاکی/zimanî xakî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Earthy Tongue].
زمانی سپی/zimanî sipî : نتـ:[ توێ][ ئینگـ : White tongue].
زمانی قاش قاش/zimanî qaşqaş: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Lobulated tongue].
زمانی قڵیشاو/zimanî qiľîşaw: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Cleft Tongue].
زمانی نووساو/zimanî nûsaw: ن:[ توێ] [ ئینگـ : Adherent Tongue].
زمانی وشک/zimanî wişk : نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : dryTongue].
لەزمان کەوتن/le ziman kewtin: کتن:[ ئد][ لە+ زمان+ کەوتن]
1 – لەگۆکەوتن : ماندووبوون بەهۆی دووپات بوونەوەی بابەتێک یان قسەکردنی زۆر.
2 – وەزمان کەوتن، دەست بەقسەکردن، وەقسەهاتن.
.
.
.
.