دۆخ ¹ /dox: ن: تاف، تەمەن، هەڕەت.
دۆخیان/doxyan: ن: جەنگە.
دۆخیانەت/doxyanet: ن: دۆخیان.
دۆخگۆڕی/doxgořî: نتـ:[ دۆخ+ گۆڕ( گۆڕین)+ ی] پەرەسەندن، گەشەسەندن : گۆڕانی بوونەوەران بەرەو باشتر خۆ گونجاندن لەگەڵ هۆكارەكانی ژینگەدا. تیۆری گەشەسەندنی وردەوردەی ژیانە لەسەر زەوی، لەیەكێك یان چەند زیند ەوەرێكی سادەی سەرەتاییەوە بۆ زیندەوەرانی زیاتر ئاڵۆز.[ ئینگـ : Evolution]{ زەویناسی، ل، 29}.
دۆخگۆڕین/doxgořîn: ن، کتن:
.
.
_____________________
دۆخ ² /dox: ن:[ کباک]
1 – دەسكی كەوچک، پلە _ پلەكان.
2 – [ کەرەستە] جەڵەو _ جڵەو بۆ ئەسپ و هێستر بەکاردێت، لێ ڕەشمە و ڕەشۆ بۆ کەر بەکاردێت.
دۆخ ڕەشمە/dox řeşme: نتـ: دۆخ هەڤسار، دەستكێ هەڤسار، ڕسەن.
دۆخ هەڤسار/dox hevsar: نتـ: دۆخ ڕەشمە.
دۆخی ڕێشمە/doxî řêşme: نتـ: دەسكی هەوسار.
.
.
____________________________
دۆخ ³ /dox: ن:
1 – [ ڕێزمان] بار، چۆنایەتی، چلۆنایەتی، چاوایی، هەڵوێست.[ ئینگـ : attitude].
2 – [ ئای تی] ئاست. [ ئینگـ : status]{ zkurd}
3 – بەرانبەر، تەراز.
دۆخە پشوو/doxepişû: نتـ: [ ئای تی] [ ئینگـ : Hibernate].
دۆخی بکەر/dox: ن:[
دۆخی بەرکار/dox: ن:[
1 – لێکۆڵینەوەکە پشت بە ئینگلیزی ستاندارد و کوردی ناوەڕاست دەبەستێت و لە زمانی کوردیشدا دیالێکتی سۆرانی باڵادەستە لەم لێکۆڵینەوەیهدا.
2 – لە سیستەمی دۆخی زمانی ئینگلیزیدا چوار دۆخ زۆر گرنگن: بکەری و بەرکاری و پاڵپشت و خاوەندارێتی. دۆخی بکەری و بەرکاری بنچینەیین و دۆخی پاڵپشت و دۆخی خاوەندارێتی خۆڕسکین.
3 – کوردی ناوەڕاست سیستەمێکی چوار دۆخی هەیە: : بکەری و بەرکاری و پاڵپشت و خاوەندارێتی. دۆخی بکەری و بەرکاری و دۆخی پاڵپشت بنچینەیین و و دۆخی خاوەندارێتی خۆرسکیە.
دۆخی نائاسایی/doxî naasayî: نتـ:[ ئاب][ دۆخ+ ی+ نائاسایی][ ئینگـ : abnormality]
.
.
_____________________
دۆخ 4 /dox: ن: شتی تیژ و توند لە چێژەدا وەک : بیبار _ بیبەر.
دۆخاو/doxaw: نتـ:[دۆخ+ ئاو] دۆغاو، شۆراوێژ، گەچاو، گێچاو، گێچی شلی گیراوە بۆ سپیكاری دیوار.
.
.
____________________
دۆخ 5 /dox: ن:[ کۆن] ئامرازێكی شەڕیی بووە.
.
.
.
.