زەرداو/zerdaw: نتـ:[ کیمیـ][ زەرد+ ئاو] سەفرا.[ لا : xanth یان xantho][ ئینگـ : bilegall]
زەرداوڕژێن/zerdawřijên: نفا:[ زەرد+ ئاو + ئە+ ڕژێن][ ئینگـ : serous gland].
زەرداوی/zerdawî: نچ:[ زەرداو+ ی] سەفرایی.[ ئینگـ : biliary]
بێزەرداو/bêzerdaw: ئانتـ: بێ زەرداوێ.[ لا : acholia].
ترشی زەرداو/tirşî zerdaw: نتـ:[ کیمیـ][ ترشی+ زەرداو] دەردراوێکی جگەری بڕبڕەدارەکانە، کە گرنگە لەهەرسکردنی چەوری دا.[ ئینگـ : bile acids]{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا، ب 3 – 4. ل، 135}
توورەکەی زەرداو/tûrekey zerdaw: نتـ:[ توورەکەی+ زەرداو] کیسەی زەرداو.[ ئینگـ : gall bladder]
خوێیەکانی زەرداو/xwêyekanî zerdaw: نتـ:[ کیمیـ][ خوێیەکانی+ زەرداو] خوێیەکانی( ترشی سۆدیوم گلایکۆلیک) و (ترشی تۆرۆکۆ لیک : taurocholic acid)ن کە لە زەرداوی گیانەوەردا هەیە، روو کرژییان زۆر کەمە و بەو بۆنەیەوە وەک جێگیرکردنی شیراوگ( ئەمەڵشن) کە لەگەردی چەوری لە دەزگای هەرسدا کار دەکات. ئەنجامی کارلێکە کیمیاییەکانی ڕووی چەوری زۆر ئاسانتر دەیسازێنێت، هەروەک ترشەچەورییە نەتواوەکان بەشێوەی گیراوە دەردەهێندرێت. [ ئینگـ : bile salts]{ ئینسایکۆپێدیای کیمیا. ب 3 – 4، ل. 135}.
دژەزەرداو/dijezerdaw: نتـ:[ زیند][ دژە+ زەرداو][ ئینگـ : antiserum]{ ئە. قەرەداخی، ل، 128}.
ڕەنگە زەرداوییەکان/řenge zerdawîyekan: نتـ:[ کیمیـ][ ڕەنگ+ ئە+ زەرداوییەکان] بەرهەمی لێکوەشانی هیمۆگلۆبینە، کە لە نەمانی خڕۆکە سوورەکان [ ئەریثرۆسایتەکان : erythrocytes] پەیدا دەبێت.[ ئینگـ : bile pigments].{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا، ب 3 – 4. ل، 135}
زیخی توورەکەی زەرداو/zîxî tûrekey zerdaw: ن:[ زیخی+ توورەکەی+ زەرداو] .[ ئینگـ : gallstone]
میزی بێزەرداو/mîzî bêzerdaw: ئانتـ: بێ زەرداوێ میزی.[ لا : acholuria , acholuric].
.
.
.
.